لە دەریاچەی وان تەرمی دوو پەنابەر دۆزرانەوە

سێ ڕۆژ لەمەوبەر یەختێکی پەنابەران لە دەریاچەی وان ژێرئاوکەوت و ئەمڕۆ تەرمی دوو پەنابەر دۆزرانەوە.

٢٧ی حوزەیران یەختێکی پەنابەران لە دەریاچەی وان ژێرئاوکەوت و ١٠٠ پەنابەر بێسەروشوێن بوون. دەست بە هەوڵی ڕزگارکردنی پەنابەران کراوە، بەڵام ئەمڕۆ بە تەنها تەرمی دوو پەنابەر دۆزرانەوە.

لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسانەی کە دۆزراونەتەوە زانیاری بڵاونەکراوەتەوە.

ف.ق