لە مەخمور یادی شەهید زیلان کرایەوە

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید روستەم جودی ( مەخمور ) ٢٤هەمین ساڵیادی شەهید زیلان (زەینەب کناجی) کرایەوە.

شەهید زیلان (زەینەب کناجی) لە ٢٤هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە مەراسیمێکی شایستەدا بەبیر هێنرایەوە. مەراسیمەکە لە ناوەندی کلتور و هونەری مەخمور بە بەشداری سەدان هاوڵاتی دانیشتووی کەمپەکە بەڕێوە چوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان، دەستی پێکرد و دواتر سەبرێ ئیشلەک ئەندامی کۆردیناسیونی ئەنجومەنی عیشتار وتەیەکی پێشکەش کرد.

ئیشلەک وتی:"بە رۆحی هەڤاڵ زیلان هەموو گۆڕەپانێک دەکەین بە شوێنی ژیان و تێکۆشانی ژنانی ئازاد. ئێمە وەکو ژن، بە رۆحی زیلانەکان هەموو گۆڕەپانەکان بۆ دوژمن دەکەین بە جەهەنەم. با دوژمن ئەوە باش بزانێت کە چەند هێرش دەکات، ئێمە هێندەش بەهێزتر دەبین. یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانی زیلانەکان بەرزتر دەکەینەوە."

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا گروپی میوزیکی گوڵی رۆژ، گروپی بەرچەم، گروپی شاییی شەهید ئارین و گروپی میوزیکی تەڤ-چاند بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.

دوای چالاکیەکانی گروپە هونەریەکان، پەیامێک کە لە بەندیخانەوە ئاڕاستەی دایکانی مەخمور کرابوو، خوێنرایەوە. مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، بێ سەرۆک ژیان نابێت'، شەهید زیلان نەمرە'، شەهید نامرن'، کۆتایی پێهات.

ز.ش