لە مەڕاش ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی: ٥ کەس دەستگیرکران

لە مەڕاش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ٥ کەس دەستگیرکران.

لە ناوچەی پازارجخی مەڕاش پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ناجی کیزیلەر هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ناوچەکە، موراد گەنج هاوسەرۆکی خولی پێشوو، ئیبراهیم گانیداغلی و مەسعود گوزلوگۆل و کەسێکی تریان دەستگیرکرد.

دەستگیرکراوەکان لە بەڕێوەبەریەتی پۆلیسی ناوچەکە راگیراون.

ف.ق