لە هەڵبژاردنی فەڕەنسادا شەپۆلی سەوز سەردەکەوێت

لە فەڕەنسا ڕۆژی یەکشەمە هەڵبژاردنی شارەوانیەکان ئەنجامدران. لە خولی دووەمی هەڵبژاردندا ژینگەپاریزەکان سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا.

هەڵبژاردنەکانی خولی دووم لە بارودۆخی ڤایرۆسی کۆژید ١٩دا بەڕێوەچوون و کاریگەری گەورەش لەسەر سیاسەتی فەڕەنسا دادەنێن. لە هەرێمەکە بە گشتی ڕەنگی سەوز سەرکەوت.

پارتی سەوز لە هەڵبژاردنەکان لە شارەکانی لیۆن، بوردیاکس، ستراسبۆرگ، پوتیئێرس و گرینئۆبڵ سەرکەوت. لە شارەکانی وەک پاریس و مارسیلیاش هاوکاری سەرکەوتنی چەپەکانکرا. پارتی سۆسیالیست گەورە شارەوانی پاریسی بەدەستهێنا.

میدیاکان ڕایانگەیاند کە ژینگەپارێزەکان لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە.

LREM پارتەکەی ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا گورزی گەورەی بەرکەوت. یەکێک لە تایبەتمەندیە مێژووییەکانی ئەم هەڵبژاردنە ئەمە بوو کە ڕێژەی بەشداریکردن زۆر کەم بوو. لە خولی دووەمدا ١٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بەشداریان کرد و ٦٠%ی دەنگدەران بەشداریان نەکرد.

ف.ق