لە ڕوحا ٥ زیندانی تر دەستیان بە مانگرتن کرد

لە زیندانی روحا لەدژی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ٥ زیندانی تر دەستیان بە مانگرتنی بێدەم و دەوری کرد کە مانگرتنەکە ٢٤ی حوزەیران دەستیپێکردبوو.

قاسم کاراتاش زیندانی سیاسی کاتێک لەگەڵ گوڵستان کاراتشی کچی بە تەلەفۆن قسەیکرد ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە داواکاری ئەوانی جێبەجێ نەکردووە.

کاراتش ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرێت، ژمارەیە مانگرتووەکان زیاد دەکات.

بە پێی زانیاریەکان ژمارەیەک زیندانی بە ناوەکانی هیدایەت دۆغار، خدر دەمرتاش، ئەرکان بایرام، محەمەد تاهیر ئوزجان و رێبەر ڤارهان بەشداریان لە چالاکی مانگرتندا کردووە.

پێشتریش ژمارەیەک زیندانی بەناوەکانی ئیلیاس یەشیلچاییر، ئەحمەد ساباچ، ئەمرولا ئوروچ، سەرهاد بولوت و بەختیار ئایگون ٢٤ی حوزەیران دەستیان بە مانگرتن کردبوو.

زیندانیان دەیانەوێت کێشەی ئاو چارەسەر ببێت، زیندانیان دەرمان بکرێن، کۆنتڕۆڵکردنی زیندانیان بێ جلوبەرگ کۆتایی بێت، ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە ئازاد بکرێن، کۆنتڕۆڵی ژوورەکان کۆتایی پێبێت، کەلوپەلی ڕۆژانەیان لێوەرنەگیرێت، کاتژمێرەکانی چاوپێکەوتن دیاریبکرێن، مافی وەرزشکردن و یەکتربینینیش ئاستەنگ نەکرێت.

ف.ق