لە کرمانشان سێ ژینگەپارێز گیانیان لەدەستدا

لە پارێزگای کرمانشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سێ ژینگەپارێز گیان لەدەستدا کە هەوڵیانداوە ئاگری کوێستانەکان بکوژێننەوە.

بیلال ئەمینی، یاسین کەریم و موستەفا خەندانی ژینگەپارێزانی شاری کرمانشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٨ی حوزەیران ڕۆژی یەکشەمە کاتێک هەوڵیانداوە ئاگری کویستانەکانی بووزین، مەرخەل و دیڕوولی هەرێمی پاوە بکوژێننەوە، گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی هەندێک سەرچاوە، ژینگەپارێزەکان بەهۆی تەقینەوەی مینێک گیانیان لەدەستداوە. بەڵام بەرپرسانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ژینگەپارێزەکان لەناو ئاگردا گیریان خواردووە و دواتر گیانیان لەدەستداوە.

تەرمی هەرسێ ژینگەپارێزەکە لە پاوە بە دروشمی 'شەهید نامرن' پێشوازیان لێکرا.

بە پێی زانیاریەکان، زۆر کەس بەهۆی ئاگرەکەوە برینداربوون و ئاگرەکە تا سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەردەوام بووە.

ف.ق