لەیلا گیوڤەن بۆ وەرگرتنی وتەکانی بانگهێشتی دادگاکرا

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە بۆ وەرگرتنی وتەکانی بانگهێشتی داواکاری کۆماری ئامەدکرا.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەددا، لە ٢٦ی حوزەیراندا لێپرسینەوە لە ٦٤ کەس کرا کە بڕیاری گرتیان لەسەر بوو. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەدا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ژمارەک ماڵ و ناونیشان و ٤٣ کەسی دەستگیرکرد و باڵەخانەی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە)ی داخست. دوێنێ وتەی ١٦ کەس لە دادگا وەرگیرا و ٨ کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی ڕێکخستن ڕەوانەی زیندانکران.

تا ئێستا ٢٧ کەسی تر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد دەستبەسەرن. بە پێێ زانیاریەکان لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدەش لە لایەن داواکاری کۆماری ئامەدەوە بانگهێشتکراوە. تا ئێستا نازانرێت لەیلا گیوڤەن لەبارەی چیەوە وتەی لێوەردەگیرێت.

ف.ق