فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل - نه‌په‌گه ئه‌مڕۆ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی فه‌رمانداره‌تیی هه‌رێمی خواكوركی هێزه‌كانی گه‌ریلا كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
«هێزه‌كانتان له هه‌رێمه‌كه، ڕۆژی ٢١ی ئایار\٣١ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٥ له ٧ قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له لێلیكان، هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٧ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر له گردی ئه‌ڤدلكۆفی و له ٣ قۆڵه‌وه به هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی گورزیان له دوژمن دا. له‌م چالاكییانه‌دا كه له ڕۆژدا و له ٢ هه‌رێمی جیاواز یه‌ك به دوای یه‌ك ئه‌نجامدران، به ڕوحی هێرش و پلانسازیی شۆڕشگێڕیی ڕاست و ئه‌نجامگیر، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ قوربانییه‌ك بدرێت، گورزی توند له هێزه‌كانی داگیركه‌ر درا و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و پێداویستییه‌كانی دوژمن‌دا گیرا.
ئه‌مه ئه‌نجامێكی گرینگه. له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌تی چالاكییه به‌رفره‌وان و مێژووییانه، به ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌كه‌مان، پیرۆزبایی له فه‌رمانداره‌تییه‌كه‌تان، هه‌موو ئه‌و میلیتانانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی فیدایی به‌شداریی چالاكییه‌كان بوون و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ڕه‌نجیان هه‌یه له‌و چالاكییانه‌دا. سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه ده‌خوازین. ئێمه باوه‌ڕمان وایه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕوح و ڕێبازه به‌هێز بكرێت ئه‌نجامی گرینگتر به‌ده‌ستده‌هێنرێن. به جۆشی شۆڕشگێڕی، سڵاو له ئێوه و هێزه‌كانتان له هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.»
s.m