پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بڕیاره سبه‌ینێ (٢٣ی ئایار\٢ی جۆزه‌ردان) له ئامه‌د جاڕنامه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی كوردان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڵاوبكاته‌وه.
هه‌ده‌په له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه ئۆپۆزسیۆنه دیموكراتییه‌كان، ڕوانگه‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له ستراتیژه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌ده‌په‌یه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌دا هاتووه: ئه‌م هاوپه‌یمانه‌تییه واته زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌شی تێكۆشانی هێڵه سیاسی، باوه‌ڕی و بۆچوونه جیاوازه‌كان له‌پێناو چاره‌سه‌ری پرسی كورد و ئافراندنی ستاتۆی كوردان.
«دیدار و گفتوگۆكان كه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجامدران، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی بوون. له دژی سیاسه‌تی نكۆڵیكردنی ده‌سه‌ڵات، بڕیارداری له‌پێناو جموجۆڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕوحی یه‌كێتیی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل، گرووپه ئایینییه‌كان و ڕێكخستنه‌سیاسییه‌كان هاته ئاراوه.»
هه‌ده‌په ڕاشیگه‌یاند، له‌م كاته‌دا كه هێرشی توند له دژی هه‌بوونی كوردان ئه‌نجام ده‌درێن، كێ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕوحی یه‌كێتییه بمێنێته‌وه، ده‌كه‌وێته ژێر باری گوناهێكی مێژوویی.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌دا ده‌ستنیشان كراوه كه هه‌ده‌په له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد پارتێكی خاوه‌ن ئه‌زموونه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ پرسی كورد به گرینگ ده‌بینێت، باوه‌ڕی وه‌هایه كه تا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌بێت، كێشه‌ی دیموكراتی چاره‌سه‌ر نابێت.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)دا هاتووه، جگه له مانیفێستی هه‌ڵبژاردن كه له ١٤ی ئایاری ٢٠١٨ ڕاگه‌یه‌نراوه، ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش مانیفێستێكی جیاواز ئاماده كراوه. ئه‌م جاڕنامه‌یه كه ماوه‌یه‌كه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، له ٢٣ی ئایار كاتژمێر ١١ له بینای پارته‌كه‌مان له شاری ئامه‌د له لایه‌ن هاوسه‌رۆكمان په‌روین بووڵدان ئاشكرا ده‌كرێت.
له كۆتاییدا هه‌ده‌په داوای له هه‌موو هێزه‌كوردییه‌كانی باكووری كوردستان كردووه به‌شدار بن له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ و پشتگیریی ئه‌م جاڕنامه‌یه بده‌ن.
s.m