ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی دوێنێ (١٠ی ئایار\٢٠ی بانه‌مه‌ڕ) بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه دوێنێ ١٩ سه‌ربازی توركیا له گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان كوژراون، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگی باكووری كوردستانیش ٢ سه‌ربازی دیكه كوژراون.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆز-دا، ١٠ی ئایار\٢٠ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێڕ ٩:٥٠ له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان چالاكییه‌كی به‌رفره‌وانیان ئه‌نجامدا. له ١٠ قۆڵه‌وه گورزی توند له ڕه‌بایه، وارگه و چادری دوژمن له‌سه‌ر گرده‌كه درا و له ئه‌نجامدا ٩ سه‌نگه‌ری دوژمن تێكدران. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ١٩ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ٨ سه‌ربازیش بریندار بوون. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس، هاوه‌ن و فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دانی ئێواره‌وه هه‌تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی ته‌رمی سه‌ربازه‌كانی خۆیان و سهربازهبریندارهكانیان له هه‌رێمه‌كه هه‌ڵده‌گرنه‌وه.
ڕۆژی ٩ی ئایار\١٩ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٧:٢٠، هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر، له‌سه‌ر گردی خه‌ره‌گۆل له ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا كه گورزی توند له دوژمن درا، ٢ سه‌نگه‌ر تێكدران و ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
s.m