ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و زانیاری دا:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانمان له هه‌رێمه‌كانی برادۆست و بارزان-ی باشووری كوردستان و له جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكیی به‌رفره‌وانیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كاندا زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژران. زانیاری ورد ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان:
له بارزان ٥ سه‌رباز كوژران
٢١ی ئایار\٣١ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ٦:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن كه ماوه‌یه‌كی درێژه گردی شكێر-ی نزیك گردی خوه‌دێ-ی هه‌رێمی بارزانی ده‌پشكنێت، چالاكییه‌كایان ئه‌نجامدا. له نزیكه‌وه گورزی توندیان له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن دا و ٥ سه‌رباز كوژران. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه تۆپی هاوه‌ن و ئۆبوسی هاویشته هه‌رێمه‌كه.
له لێلیكان ١٣ سه‌نگه‌ر و ٥ حه‌شارگه ڕووخێندران؛ ٢٣ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان له هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٥:٠٠، له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست جێگیربووبوو، چالاكییه‌كی به‌رفره‌وانیان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان له ٧ قۆڵه‌وه ده‌ستڕێژییان له‌و گرده كرد كه دوژمنی له‌سه‌ر بوو. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٢٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بریندار بوون. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، به چه‌ندین ئۆتۆمبێل كوژراو و برینداره‌كانی خۆیان گواسته‌وه ده‌وروبه‌ری گوندی لێلیكان. له شه‌وی هه‌مان ڕۆژدا، به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كۆپته‌ری جۆری كۆبرا بۆمبارانی ده‌ڤه‌ری لێلیكانیان كرد.
له ئه‌ڤدلكۆفی ١٤ سه‌رباز و ئه‌فسه‌رێكی توركیا كوژران
هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٧:٠٠ هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازانی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی ئه‌ڤدلكۆفیی هه‌رێمی برادۆست. هێزه‌كانمان به لێدانی گورزی توند هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن و زه‌بری كوشنده‌یان له زۆر سه‌نگه‌ری دوژمن دا و تێكیاندان. له‌م چالاكییه‌دا ئه‌فسه‌رێك به ناوی حه‌سه‌ن عه‌لی و ١٤ سه‌ربازی دوژمن كوژران. هێزه‌كانمان كه به‌شێوه‌یه‌كی فیدایی چوونه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن، چه‌كێكی «بی كه‌ی سی» و جیهازێكی ڕاگه‌یاندن-یان له‌سه‌ر ته‌رمه‌كانی دوژمن هه‌ڵگرت و زۆر كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان له‌ناوبرد. له دوای چالاكییه‌كه كاتژمێر ٢٢:٤٥ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڤدلكۆفی و ئه‌رمووش-یان كرد.
له جۆله‌مێرگ و سێرت چالاكی
ڕۆژی ٢١ی ئایار\٣١ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٠:٣٠، هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌ی شكێر له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
٢٢ی ئایار\١ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٨:٣٠، هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن له‌سه‌ر گردی كۆردینه-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ. گورزی توندیان له سه‌نگه‌ر و حه‌شارگه‌كانی دوژمن دا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
٢١ی ئایار\٣١ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٢:٢٠، هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) له دژی سه‌ربازانی دوژمن له سه‌ربازگه‌ی ئه‌ربۆ-ی ناوچه‌ی هاوێل-ی سێرت چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
له به‌دلیس، دژی ئه‌و كۆنترا(دژه گه‌ریلا)یانه‌ی داریان ده‌بڕی چالاكی كرا
سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ماوه‌یه‌كه به پشتیوانی كۆنتراكان(دژه‌گه‌ریلاكان) له دۆڵی كه‌سره-ی ناوه‌ندی به‌دلیس دار ده‌بڕێت و ڕێی ئه‌منی دروست ده‌كات. هه‌رچه‌نده هێزه‌كانمان زۆر جار هۆشدارییان پێدان، به‌ڵام ئه‌و كۆنترایانه‌ی كه له بڕینی دار و دروستكردنی ڕێگه به‌شدار بوون، گوێیان به هۆشدارییه‌كان نه‌دا. له دژی ئه‌و كۆنترایانه ڕۆژی ٢١ی ئایار\٣١ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٢:٣٠ چالاكییه‌ك كرا. ڕوون نه‌بوویه‌وه كه له‌م چالاكییه‌دا چه‌ند كۆنترا كوژران و بریندار بوون.
ئێواره‌ی ١٧ی ئایار\٢٧ی بانه‌مه‌ڕ، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له مه‌یدانی شه‌هید كاوه-ی ناوچه‌ی فارقینی ئامه‌د و هه‌رێمی شه‌هید ناڤدار-ی ناوچه‌ی لجه به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ڕۆژی ١٩ی ئایار\٢٩ی بانه‌مه‌ڕ به‌بێ سه‌ركه‌وتن كۆتاییهات.
s.m