هه‌په‌گه: له جۆله‌مێرگ ١١ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه ڕۆژی ١١ی ئایار\٢١ی بانه‌مه‌ڕ له گردی عه‌لی شێر-ی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه و ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون. هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند له چالاكییه‌كی دیكه‌ی گه‌ریلادا، له گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست سه‌ربازێك كوژراوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
«له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ١١ی ئایار\٢١ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٩:١٠ هێرشیان كرده سه‌ر داگیركه‌ره‌كانی سه‌ر گردی عه‌لی شێر له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی جۆله‌مێرگ. له ٤ لاوه ده‌ستڕێژییان له ڕه‌بایه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن كرد و له ئه‌نجامدا ٢ ڕه‌بایه و ٢ شوێنی حه‌وانه‌وه تێكدران. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه، له‌م چالاكییه‌دا ١١ سه‌ربازی دوژمن كوژران. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن هێرشی كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كه.
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا، له دژی سه‌ربازانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.»
s.m