هەدەپە نامەی بۆ سێ لایەن و دەزگای نێونەتەوەیی نارد

هەدەپە لەدژی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی مەدەنی، زیندانیانی نەخۆش و ئەشکەنجەی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە نامەی بۆ سێ لایەن و دەزگای نێونەتەوەیی نارد.

کۆمسیۆنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەدەپە سێ نامەی جیاوازی بۆ دەزگا نێدەوڵەتیەکان، کونسوڵخانە و تۆڕی پەیوەندیەکانی دەرەوە و پارتە دۆستەکانی نارد.

لە نامەکەدا باسی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، ئەشکەنجەکردنی ڕۆژبین چەتین، داخستنی باڵەخانەی کەجەدە، بارودۆخی دەنیز یڵدرم و زیندانیە نەخۆشەکانی تر دەکرێت.

'هێرشەکان لەدژی هەموو کوردێکە'

نامەکە بە ئیمزای فەلەکناس ئوجا و هوشیار ئوزسوی هاووتەبێژانی کۆمسیۆنەکە ئامادە کرا و لەبارەی هێرشی داگیرکەری باسی ئەوەکرا کە هێرش لە هەمانکاتدا پێشێلکردنی ئاسمانی وڵاتێکی دراوسێیە. لە نامەکەدا ئاماژە بەوەدەکرێت، لەگەڵ فشار و زۆردەستی سەر کورد لە تورکیا، هەروەها هێرشی دژی کورد لە هەموو کوردستان وەک دۆخێکی ڕۆتین دەبینرێت.

لە نامەکەدا دۆخی خراپی زیندانیانیش وەبیرهێنرایەوە و داوا لە کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی)، کۆنسەی ئەوروپا، پەرلەمانی ئەوروپا و کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا کە بۆ پاراستنی تەندروستی زیندانیانی نەخۆش کار بکەن.

ف.ق