هەدەپە یادی شێخ سەعید و ٤٧ هاوڕێی کردەوە

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) یادی شێخ سەعید و ٤٧ هاوڕێی کردەوە کە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لەسێدارەدران و داوای کرد، شوێنی گۆڕەکانیان ئاشکرا بکرێن.

تولای حاتمئۆغوللاری یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە بۆ کاروباری کۆمسیۆنی گەل و ئایینەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "شێخ سەعید و ٤٧ هاوڕێی لە لایەن دادگای ئیستقلالەوە لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لە گۆڕەپانی دەریێ چیێی ئامادە لەسێدارەدران. ٩٥ ساڵ بەسەر لەسێدارەدانیان تێدەپەڕێت. لە ساڵیادی شەهیدکردنیاندا بەڕێزەوە یادی شێخ سەعید و هاوڕێکانی دەکەینەوە."

حاتمئۆغوللاری وتی، "شێخ سەعید و هەڤاڵانی لەو ڕۆژەوەی کە لەسێدارەدران و تا ئێستا لە کتێبە مێژووییە فەرمیەکاندا و لە ڕاگەیەنراوە سیاسیەکاندا بە شێوەیەکی جددی بۆ کۆمەڵگا باسی تێکۆشانیان بۆ ماف و دادپەروەری بۆ گەلی کورد و وەک راپەرینەک بۆ شەریعەت پێناسە دەکرێت."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەگوترێت، "ساڵی ١٩٢٣ بە هەموارکردنی یاسا کە لەگەڵ دامەزراندنی کۆمار دەستیپێکرد، سیاسەتی دەوڵەت وەک بەرهەمی دەسەڵاتی ناوەندپەرستی پەرەی سەند. لە مێژووی سیاسی کۆماری تورکدا گەورەترین شکست بەو گوڕانکاریانە دروست بوو. لەسەر بناغەی ڕەتکردنی میراتی هەمەرەنگ و هەمەکەلتوری ئەم خاکە، نەتەوەیەک کە پشت بە ناسنامەی ئەتنیکی دەبەستێت سەپێنرا. کە ئەو سیاسەتە قوڵ بووەوە، لە تورکیا لە پەیوەندی بەڕێوەبەری نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگا برینی سەخت تر دروست بوون. تا ئەو برینانەی بە شێوەیەکی ئاشکرا گفتوگۆیان لەسەر نەکرێت، هۆکاری بزوتنەوەی شێخ سەعید و لەسێدارەدانی ئاشکرا نابێت.

دوای ئەو هەوڵە لە کۆماری تورکیا بۆ یەکەمجار یاسای دۆخی نائاسایی سەریهەڵدا و ڕێگری لە ئازادیکرا. ئەوەی نایەکسانی و نادادوەریەکی گەورەی هێنایە کایەوە و قۆناغەکەی بۆ ئەمڕۆ پاڵپێوەنا. وەک پلانی شارک ئیسلاحات لەدژی گەلی کورد، ئەمرۆش سیاسەتی ڕەتکردنەوە، تواندنەوە و لەناوبردن بەردەوامە کە ئاکەپە و مەهەپە بە داواکاریەکی گەورەوە خاوەنداری لێدەکەن.

ئاشکراکردنی ڕاستی پشت کوشتنی شێخ سەعید و هاوڕێکانی ، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مێژوو زۆر گرنگ دەبێت.

لەبەرئەوەش پێویستە ڕووداوەکانی سەردەمی لەسێدارەدانی شیخ سەعید و هاوڕێکانی بێ ئەوەی پێچەوانە بکرێنەوە، ئاشکرا بکرێن و ئەوانەی ڕۆڵیان لە کۆمەڵکوژیەکەدا هەیە ئاشکرا بکرێن و ڕووبەڕووی مێژوو ببنەوە. پێویستە شوێنی گۆڕەکانی شێخ سەعید و ٤٧ هاوڕێی بۆ خانەوادە و رای گشتی ئاشکرا بکرێن و مافی ئەوانە کە ڕادەست بکرێنەوە."

ف.ق