هەپەگە: بەرخۆدانی مێژوویی حەفتانین بەردەوامە و ١٠ سەرباز سزادران

هەپەگە ڕایگەیاند لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکان بەردەوامە و لە چەلێ و حەفتانین زیاتر لە ١٠ سەرباز کوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

حەفتانین

"لەدژی هێرشی داگیرکەری سوپای داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان بەردەوامە. لەدژی پلانەکانی داگیرکەران بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان کە بە دروستکردنی هەرێمی ئارام دەیانەوێت ئەوە بکەن، هێزەکانمان چالاکی ئەنجامدەدەن. زانیاری فراوان لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:

٢٥ی حوزەیران لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا کە هەوڵ دەدەن لە گۆڕەپانی شاشدارا پێشڕەوی بکەن، شەڕێکی سەخت روویدا و شەڕەکە تا ئێوارە بەردەوام بوو. لەدژی داگیرکەران کە بە سەختی هەرێمەکە بۆردومان دەکەن، هێزەکانمان بە قاڕەمانێتی بەرخۆدان دەکەن و ٧ سەربازیان سزادا و زیاتر لە ١٠ سەربازیش برینداربوون. هاوڕێکانمان ئەسمەر دەوریم، سەما کاتۆ، ئارین ئەنگیزەک، بێریڤان جوودی و ئارارات سەرهات کە لەژێر فەرماندەیی هاوڕێ ئەسمەر دەڤریندا تا دواین گولەیان شەڕیان کرد، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.

٢٢٦ی حوزەیران لەدژی داگیرکەران کە هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی شەهید جوودی پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان یەژاستار بە تاکتیکی سابۆتاژ چالاکیان کرد. لە ئەنجامدا سەربازێک سزادرا.

شەوی هەمان ڕۆژ هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران لە خانتوور چالاکی بەهێزیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز سزادران. زانیاری ورد لەبارەی چالاکیەکە دواتر بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

چەلێ

لە چوارچیوەی هەنگاوی شۆرشگیری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هیزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا:

٢٤ی حوزەیران کاتژمیر ١٧:٠٠ هێزەکانمان یەژاستار لەدژی داگیرکەری لەسەر گردی شەهید ڕێبەر لە ناوچەی چەلێی جۆلەمیرگ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا لەدژی شۆفڵێکی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا و شۆفڵەکە تێکشکێنرا. ٢ سەرباز سزادران و ٢ سەربازیش برینداربوون.

٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٠٠ هێزەکانمان لەدژی قەڕەقۆلی گرێی ناوچەی چەلی چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمن درا، ژمارەیەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

٣١ی ئایار لە گۆڕەپانی دەرەوا قەسرادای ناوچەی چەلیێ جۆلەمێرگ، سوپای داگیرکەری تورک دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. لە کاتی ئۆپەڕاسیۆندا لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕ روویدا. گورزی گەورە لە داگیرکەران درا. هاوڕێکانمان بروسک، هاروون و کاوە کە تا دوایین گولەیان شەڕیان کرد تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوون.

هێرشی ئاسمانی

٢٦ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٣٠ و ٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ٢١:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی سیدای هەرێمی زاپی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت، بەڵام ئاگر بەر پووش و دارستانی هەرێمەکە کەوت."

ف.ق