هەپەگە: بەڕێزەوە یادی هاوڕێ مەزلۆم دەکەینەوە

هەپەگە یادی هاوڕێ مەزلۆم تەکداغی بەڕێزەوە کردەوە کە بەهۆی هێرشی ئاسمانیەوە شەهید بوو و ڕایگەیاند، "بە جۆش و خڕۆش  و ئابڕۆی گەریلا و شۆڕشگێری بۆ هاوڕێکانی خۆی بووبە شاخێک."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهادەتی مەزلۆم تەکداغەوە ئەم ڕاگەیەنراوەی بڵاوکردەوە:

"١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە هەرێمی پاراستنی میدیا  هەڤاڵمان مەزلۆم (مەزلۆم تەکداغ) شەهید بوو. زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵ مەزلۆم بەم شێوەیەیە:

 

نازناو: مەزلۆم ژیاندا

ناو و پاشناو: مەزلۆم تەکداغ

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: ئایسەل و محەمەد

کات و شوێنی شەهادەت: ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩/هەرێمی پاراستنی میدیا

هاوڕێ مەزلۆم کە کەسێکی قاڕەمانی تێکۆشانمان و ڕۆڵەیەکی هێژای گەلەکەمان بوو و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو، بە ژیان و هەڵوێستی خۆی چیرۆکێکی گەورەی لەدوای خۆی بەجێهێشت. خانەوادەی تەکداغ لە ساڵەکانی ١٩٩٠دا پێشەنگەکانی گەلیان لەناوخۆیان خوڵقاند. هاوڕێ مەزلۆم کە کەسێکی ئەندامی ئەم ماڵباتەیە، لە منداڵیەوە بووە قوڕبانی ئێش و ئازار و زوڵم لە کوردستان و بووە شاگردێکی باشی ڕێبازی تێکۆشان و بەرخۆدان. لە ئامەد کە گۆڕەپانێکی سەختی خەباتە، لەناو گەلدا تێکۆشانی کرد، لەگەڵ ئەوەی باجێکی زۆریدا، هەروەها بووە سمبوڵی بڕیارداری بۆ ئازادی لەناو هاوڕێکانیدا. لەسەر ئەم بناغەیە لەناو کاری گەنجاندا پێشەنگایەتی کرد. بۆئەوەی گەنجان لەسەر هێڵی شۆڕشگێری ڕێکبخرێن تێکۆشان و خەباتێکی زۆری کرد. لەگەڵ ئەوەی تەمەنی کەم بوو بەڵام لەسەر زەمینەی سیاسەتی دیموکراتی، بووە کادرێکی پێشەنگی تێکۆشانی دیموکراسی و گەڕان بەدوای ئازادی گەلی کورد. هەموو کاتێک لە بیریدا بوو کە سەرکەوتن بە تێکۆشان و بەرخۆدان و بە شەڕڤانی ئەم هێڵە بەدەستدەهێنرێت.

بۆ هاوڕێ مەزلۆم: بەرخۆدان لەدژی زوڵم، باجدان لەپێناو بەەرخۆدان و بوێری مەرجێکی بێسازشی شۆڕشگێری بوو. لەبەرئەوەش لە زیندانیش ئاڵای بەرخۆدانی بەرزکردەوە. هاوڕێ مەزلۆم باش لە داستانی زیندانی ئامەد تێگەیشتبوو، بێگۆمان جەستەی خۆی دایە بەر مردن.

هاوڕێ مەزلۆم تێکۆشانی لە باکووری کوردستان و تورکیا بۆ ڕێبازی ژیان و ئامانجێکی گەورە گۆڕی. بۆ هاوڕێ مەزلۆم، بەرخۆدان، تێکۆشان و سەرکەوتن لەسەر ئەم بناغەیە تاکە ڕێگا بوو. هەروەک چۆن لەو زەمینەیەی کە تێیایدا تێکۆشانی دەکرد، دەرفەتەکان نەمان، ئەو کاتەی ڕژێمی فاشیستی تورک و دواکەوتوو، سیاسەتی لەناوبردن و دەستبەسەرداگرتنی لەسەر شۆڕشگێرە بەرخۆدێرەکان سەپاند، ئەو کاتە ڕێگای پیرۆز خۆی هەڵبژارد و ڕووی کردە چیاکانی کوردستان. شاخ کە ماڵی ڕاستەقینە و دۆستی ڕاستەقینەی مەزلۆم بوو، 'مەزلۆمێ جوان' ، 'مەزلۆمی ئێمە'،'مەزلۆمی ئامەد'ی بە گەرم و گوڕی لە ناوەش گرت.

مەزلۆم بووە هاوڕێیەکی باشی چیاکانی کوردستان. لە چیاکانی کوردستان لەدژی سیستمی دواکەوتوویی فاشیستی تورکیا، بووە کادرێکی پێشەنگی بێپێوانە و بە بوێری تێکۆشانی ڕادیکاڵی بەڕێوەبرد. هاوڕێ مەزلۆم کە هەر ڕۆژ لە شاخەکانی کوردستان زیاتر دەبووە گەریلا، لەسەر ئەم بناغەیە لە کاتێکی کەمدا بووە کادرێکی پێشەنگ کە ئەرکی گەورەی خستە سەرشانی.

هاوڕێ مەزلۆم بە پێکەنینی لەدڵەوە، بە بەشداری ڕادەبەدەر و بێگۆمان، بە متمانەیەکی بەهێز لە قۆناغە سەختەکاندا بە هەڵوێست تێکۆشەر و بەرخۆدێری خۆی لە بەرانبەر کێشەکان، بە ئەزموون و بەسەرهاتەکانی، بە جۆش و خڕۆش و ئابڕۆی گەریلایەتی و شۆڕشگێری بۆ هاوڕێکانی هەموو کاتێک بووە شاخ.

هاوڕێ مەزلۆم: بۆ ئێمەی هاوڕێی خۆی، بۆ هەموو کەسێک کە پێکەوە تێکۆشانیان کرد، لەگەڵ کادرە گەنجەکان گورزی گەورەیان لە دوژمندا، لە گەڵ هاوڕێکانی لە گۆڕپانی سیاسەتی دیموکراتیک لەگەڵ تێکۆشەرانی زیندان، بەرخۆدانی کرد.بۆ دایکانی کوردستان کە دەستیانی ماچ دەکرد و سەری لەسەر ڕانیان دادەنا، بۆ منداڵانی کوردستان کە ڕێنمایی دەکردن، چیرۆکێکی پڕ لە تێکۆشانی بەجێ هێشت. ئەو چیرۆکەش پێمان دەڵێت کە سەرکەوتن بە بەرخۆدان دەبێت و بۆ ئەوەش پێویستی بە بوێری و باج هەیە و ئەوەش مژدەی سەرکەوتنمان پێدەدات.

لەسەر ئەم بناغەیە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێ مەزلۆم و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵینی سەرکەوتنی ئاڵای تێکۆشانی شەهیدان دەدەین."

ف.ق