هەپەگە لە باشوور ١٣ و لە باکووری کوردستان ٦ سەربازو کۆنتراگەریلای سوپای تورکیا کوژران

هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە چالاکی گەریلاکاندا لە ڕێکەوتی ٩ بۆ ١٣ی گوڵان، لەباشووی کوردستان ١٢ ولە باکووری کوردستاندا ٦ کۆنتراگەریلا وسەربازی تورکیا کوژراوون.

ناوەندی ڕاگەیاندی هەپەگە دەربارەی زنجیرە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە:

هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا ١٢ و ١٣ی گوڵان / ٢٢ و ٢٣ی بانەمەڕ لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا.

' لە گەڤەر حەشارگەێکی سەربازی تێکشکا'

لە ڕێکەوتی ١٢ی گوڵان/٢٢ی بانەمەڕ هێزەکانی ئێمە لەسەر گردی شەهید باگر-ی ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا حەشارگەێکی سەربازی دوژمن تێکشکا. ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا نەزانراوە.

' لە باشووری کوردستان ١٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران'

ئەو زنجیرە چالاکییانەی کە لە ڕێکەوتی ١٣ی گوڵان/٢٣ بانەمەڕ ئەنجامدراوە:

هێزەکانی ئـێمە لە کاتژمێر ٩:٥٠ خولەکی بەیانیدا لە سەر گردی سنوور-ی لە هەرێمی بەرمیز-ێ باشووری کوردستان بە چەکی قەناس چالاکییان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

گەریلاکانی یەژا ستار کاتژمێر ١٠سوپای تورکیایان لە گردی لێلیکان کردە ئامانج. لە چالاکییەدا کوژرانی سەربازێکی تورکیا پشتڕاس کراوەتەوە.

هێزەکانمان کاتژمێر ١٣:٥٠ لە دژی سوپای سوپای تورکیا  لە سەر گردی لێلیکان چالاکیێکیان ئەنجامدا .لەو چالاکییەدا گورزی کەمەر شکێن لە دوژمن درا، بەهۆی گرانی شەڕەکەوە ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.

هێزەکانمان لە کاتژمێر ٧ی ئێوارەدا جارێکی دیکە سوپای تورکیایان لە گردی لێلیکان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا کە لەڕێگەی چەکی قەناسەوە ئەنجامدرا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا ناوچەکەی تۆپباران کرد.

 لە کاتژمێر ١٢:٣٠خولەکدا هێزەکانمان لە ناوچەی گردی خودێ-ی هەرێمی بارزان- باشووری کوردستان سوپای تورکیایان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٩ سەربازی دوژمن کوژران و سەربازێکی دیکە بریندار بوو. سوپای تورکیا دوای ئەو چالاکییە ناوچەکەی بە هاوەن کردە ئامانج.

گەریلاکانی یەژا ستار کاتژمێر ٨:٤٠ خولەکی ئێوارە لەسەر گردی بەیرەق-ی هەرێمی بارزان سوپای تورکیایان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.

کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ ، لە دژی بنکەی سەربازی سەرێسێڤ-ێ لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ  چالاکی ئەنجامدرا. گورزی سەخت لە دوژمن درا و حەشارگەو سەنگەرێک تێکشکا، بەڵام ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.

' لەچەلێ کۆنتراگەریلاێک (جاش)کوژرا'

هێزەکانمان کەسێک بە ناووی ئەسلان کە هاوکاری سوپای داگیرکەری دەکرد، و خەریکی خیانەت بە گەل بوو. و دەستی لە شەهید کردنی هەڤاڵانی ئێمەدا هەبوو، ماوەێکی درێژ لە لایەن گەریلاکانەوە چاودێری دەکرا  و لە ڕێکەوتی ١٠ی گوڵان ٢٠ی بانەمەڕدا لە نزیک گوندی تال-ێ سەر بە جولەمێرگ گەییشتە سزای خۆیی و هێزەکانمان دەستیان گرت بەسەر چەکەکەیدا.

' هێرش کرایە سەر سەنگەرەکانی نێوان شەڕناخ و وان'

لە چۆرا چێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال و شەهیدانی بەستاێێ، هێزەکانمان ڕۆژی ١٣ی گوڵان/٢٣ پووشپەر لە ناوچەی گەری پەشوکە دەکەوێتە نێوان شەرناخ و وان لە کاتژمێر ١٥:١٠ خولەکی دوا نیوەڕۆدا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. و سەنگەری دوژمن درایە بەر دەسڕێژی گوولە. ژمارەی کوژراوان و بریندارانی ئەو چالاکییە نەزانراوە.

' لە دژی بازگەیکی پشکنین لە نێوان چەولیک و ئامەد چالاکی ئەنجامدرا ٢ سەربازی دوژمن کوژران'

ڕێکەوتی ١٢ی گولان /٢٢ی پووشپەڕ لە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکدا گەریلاکانمان خاڵێکی پشکنینی سوپای تورکیایان لە سەر ڕێگەی ئامەد چەولیک کردە ئامانج . لەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

'یەکێکی شاراوە کرایە ئامانج'

لە ڕێکەوتی ٨ی گوڵان/٢٨ی خاکەلێوە لە کاتژمێر ١٩ گەریلاکانمان لەگۆڕەپانی ئاپی مووسا-ی ناوچەی لیجە-ی ئامەد  یەکێکی شاراوەی دوژمنیان کردە ئامانج. ژمارەی کوژراوو بریندارانی ئەو چالاکییە نەزانراوە.

'لە هەرێمی نێوان لیجە و حینی سەربازێکی سوپای تورکیا کوژران'

 لە ڕێکەوتی ٩ی گوڵان لە کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەیانیدا هێزەکانمان لە گۆڕەپانی شەهید ڕۆژدا لە نێوان هەرێمی لیجە و حینی لە یەکێکی شاراوەی دوژمن-یان دا و لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.

ک-ش