هەپەگە: لە باکوور و باشووری کوردستان ٢١ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
هەپەگە لە بارزان، گەلی و ریسۆرێ لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکی ئەنجامدا وئاشکرای کرد کە لانی کەم ٢١ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
هەپەگە لە بارزان، گەلی و ریسۆرێ لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکی ئەنجامدا وئاشکرای کرد کە لانی کەم ٢١ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
لە هەرێمی بارزان ١٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری هێزەکانمان لە ڕێکەوتی ١٠ و١١ی گوڵان ٢٠ و ٢١ی بانەمەڕ لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر زنجیرە چالاکییان ئەنجامداوە و ژمارێکی زۆر لە سەربازانی سوپای تورکیا کوژران.
هێزەکانی ئێمە لە ڕێکەوتی ١١ی گوڵان/٢١ی بانەمەڕ لە کاتژمێر ٦:٣٠ بەرەبەیانی لە ناوچەی گردی خوەدێ-ی هەرێمی بارزان لە باشووری کوردستان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا هێزەکانی ئێمە لە دوو قۆڵەوە هێرشی سەنگەرەکانی دوژمنیان کرد و ٣ سەنگەری دوژمنیان تێکشکاند. تا ئەو جێگەی کە پشتراس کراوەتەوە لەو چالاکییەدا ١٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژران. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا هەرێمەکەی تۆپباران کرد.
" لە چەلێ ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران"
هێزەکانی ئێمە لە هەمان ڕۆژدا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گردی خەرگۆڵ-ی چەلێ-ی هەرێمی جولەمێرگ-ی باکووری کوردستان چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
" لە خەرگۆلێ ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران"
هێزەکانی ئێمە لە هەمان ڕۆژدا لە کاتژمێر ١٦:٠٠ بۆ جارێکی دیکە لە گردی خەرەگۆلێ چالاکییان ئەنجامدا. گەریلاکان لە ٤ قۆڵەوە گردەکەیان کردە ئامانج و توانییان حەشارگەێکی دوژمن تێک بشکێنن.لەو چالاکییەدا ٢ سەربازی دوژمن کوژران.دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا ناوچەکەی تۆپباران کرد.
" لە چەلی ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران"
لە ڕێکەوتی ١٠ی گوڵان/ ٢٠ی بانەمەڕلە کاتژمێر ١٥:٠٠ دوانیوەڕۆدا گەریلاکانمان لە ناوچەی دەشتان-ی چەلێ لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا هێزەکانمان لە ٤ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر دوژمن و ٢ سەنگەری دوژمنیان تێکشکاند.لە چالاکییەدا ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٧ سەربازی دیکەش بریندار بوون. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا ناوچەکەی تۆپباران کرد.
" لە شەڕناخ ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران"
لە ١٠ی گوڵان/٢٠ی بانەمەڕ سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی دەری بەڕۆژ-ی هەرێمی ریستۆر-ی شەرناخ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی ئەنجامدا.
گەریلاکانمان لە چۆراچیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال و شەهیدانی بەستا-ی لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
ک-ش