هەپەگە: لە لێلیکان سوپای تورکیا کرایە ئامانج
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لە ناوچەی لێلیکان-ی هەرێمی برادۆست ڕاگەێندراوێکی بڵاو کرادەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لە ناوچەی لێلیکان-ی هەرێمی برادۆست ڕاگەێندراوێکی بڵاو کرادەوە.
لە ڕاگەێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا هێزەکانمان لە ڕێکەوتی ٨ی گووڵانلە کاتژمێر ١٣:٣٠خولەکی پاش نیوەڕۆدا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی عەلی درێژ-ی لێلیکان-ی سەربە هەرێمی برادۆست چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە سەنگەرەکانی دوژمن دراوە، ژمارەی کوژراوو بریندارانی سوپای دوژمن نەزانراوە. دوای ئەو چالاکییە دا سوپای تورکیا بە هاوەن ناوچەکەیان کردە ئامانج.
ئەمڕۆ لە کاتژمێر١٠ی بەیانیدا گەریلاکانى هەپەگە و یەژەئاستار لە ٨ قۆڵەوە لە گردی لێلیکان لە سوپاى تورکیاى داگیرکەریان دا. بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، لەو چالاکییە گەورەیەدا زیانى زۆر بە سوپا و سەربازانى تورکیا گەیشتووە. دەربارەی ئەم چالاکییەدا تائیستا ڕاگەێندراوێکی فەرمی بڵاو نەبووەتەوە.
ک-ش