هەپەگە: ٢٢ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران

چالاکی هێزەکانی گەریلا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک زیاد بوون. لە چالاکیەکاندا کە لە حەفتانین، خواکورک و شەمزینان ئەنجامدران، ٢٢ سەربازی داگیرکەری تورک کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی هێزەکانی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"چالاکی هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی حەفتانین لەدژی داگیرکەری بەردەوامە. زانیاری لەبارەی چالاکی هێزەکانمان کە لە زۆر دەڤەر لە داگیرکەرانیانداوە بەم شێوەیەیە:

٢٦ی حوزەیران هێزەکانمان لە دەڤەری شەدارا چالاکیەکی لەدژی یەکینەکانی دوژمن ئەنجامدا. لەو چالاکیە کاریگەرەدا ٢ سەربازی دوژمن سزادران.

٢٩ی حوزەیران هێزەکانی پاراستنی ئاسمانیمان کاتژمێر ١١:٤٥ لەدژی داگیرکەران لە گردی شەهید بێریڤان چالاکیان ئەنجامدا. زانیاری لەبارەی ئەو چالاکیە دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.

هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٤:٠٠ داگیرکەران کاتێک لە گردی خانتوور بەرەو دۆڵی بەرازانەوە دەچوون هیزەکانمان یەکینەیەکی دوژمنیان خستە ژێرکۆنتڕۆڵیان و چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا هێزەکانمان لەنزیکەوە بە کاریگەری لە دوژمنیاندا و ١٠ سەربازیان سزادا. هێزەکانمان تا کاتژمێرەکانی ئێوارە لە دوژمنیاندا و گولەیان لە یەکینەکانی دوژمن باراند کە بەرگیریان دەکرد. لەو چالاکیەدا تا کاتژمێرەکانی شەو ناو بە ناو شەڕ بەردەوام بوو، کاتێک زانیاری زیاتر لەسەر ئەو چالاکیە گەیشتە دەستمان بۆ ڕای گشتی بڵاویدەکەینەوە.

کاتژمێر ١٤:٣٠ هێزەکانمان لە دەڤەری گردی دووپشک لەدژی سەربازە داگیرکەرەکانی تورک چالاکیان ئەنجامدا و قەناسبەدەستەکانمان چالاکیان کرد. لەو چالاکیەدا سەربازێک سزادرا.

کاتژمیر ١٦:٣٠ هێزەکانمان لە گردی کاتۆسوول بە قەناس لە دوژمنیاندا و لەو چالاکیەدا سەربازێک کوژرا.

شەمزینان

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا. زانیاری لەبارەی چالاکیەکە بەم شێوەیەیە:

٢٨ی حوزەیران کاتژمێر ٠٨:٥٠ هێزەکانمان لەدژی سەربازە داگیرکەرەکان لە گردی لەیلەکی شەمزینانی جۆلەمێرگ چالاکیان بە قەناس ئەنجامدا و سەربازێک سزادرا.

٢٩ی حوزەیران کاتژمیر ١٤:٣٠ هیزەکانمان لەدژی سەربازە داگیرکەرەکان لە گردی جبری قەرەقۆلی بێزەلێی ناوچەی شەمزینان چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە بە بەهێزی لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمندرا، ژمارەی کوژراو  و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

خواکورک

٢٩ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٣٠ هێزەکانمان لە هەرێمی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە گردی کۆردینە چالاکیەکی لەبەرانبەر سەربازە داگیرکەرەکان ئەنجامدا. لەو چالاکیە سەرکەوتوویەدا لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندرا و سەنگەر و پەناگاکان لەسەر سەری ٤ سەرباز وێرانکرا. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەدا بە هەلیکۆپتەر هێرشی کرد و بە هەلیکۆپتەری سکورسکی کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە.

هەمان ڕۆژ سوپای داگیرکەری تورک لەنیوان گردی لێلیکان و کەڤۆرتێ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. هێزەکانمان دوژمنیان کۆنتڕۆڵ کرد و کاتژمیر ١٦:٣٠ لە یەکینەکانی دوژمنیاندا. دوای چالاکیەکە یەکینەکانی دوژمن هەوڵیاندا دەستوەردان بکەنەوە بەڵام هێزە قەناسبەدەستەکانمان چالاکیان ئەنجامدایەوە. لەو چالاکیەدا ٣ سەربازی دوژمن سزادران.

ساجا بۆردومانکرا

٢٩ی حوزەیران کاتژمیر ١٤:٣٠ سوپای داگیرکەری بە فڕۆکە جەنگیەکان گۆرەپانی ساجار هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.

ناسنامەی گەریلایەک کە شەهید بووە ئاشکرا کرا

لە ڕاگەیەنراوی خۆماندا لە ٢٩ی حوزەیراندا باسی ئەوەمان کردبوو کە ٢٥ی حوزەیران هێزەکانمان لە گۆڕەپانی دۆڵی حەیدەرانی ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێڵێکی دوژمن تێکشکێنرا و ٤ سەرباز سزادران و دوای چالاکیەکە ئۆپەڕاسیۆن ئەنجامدرا و هاوڕێکەمان بروسک بۆتان شەهید بوو. زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: بروسک بۆتان

ناو و پاشناو: حەسەن کانات

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک" ئاسیا – سەبری

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/ گەڤەڕ

هاوڕێکەمان بروسک لە جزیر لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. بەهۆی ئەوەی لەناو خیزانێکی بەو شێوەیەدا گەورە بوو کە هەموو کاتێک خاوەنداریان لە بەها وڵاتپارێزیەکان دەکرد، بە گەنجێتی بووەتە ئەڤینداری تەڤگەری ئازادی کورد. تێگەیشت تا کۆتایی بە فاشیزم و داگیرکەری تورک لەسەر کوردستان نەهێنرێت کورد ئازاد نابن و لەم چوارچێوەیەدا ڕووی کردە ناو ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی. هاوڕێ بروسک کە بڕیاریدا لە چیاکانی کوردستان گەریلایەتی بکات، بڕیاریدا لە چوار پارچەی کوردستان بۆ گەلەکەمان تێکۆشان بکات. لەگەڵ ئەوەی گەنج بوو زۆر چالاک بوو و لە ڕووی سەربازیەوە خۆی بەرەو پێشەوە برد. لە ماوەیەکی کەمدا بووە گەریلایەکی زیرەکی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و لە بەرەی پێشەوە لەدژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بە بەرپرسیاری پارێزگاری لە گەلەکەمان کرد. تا دوایین ساتی ژیانی تێکۆشانێکی گەورەی کرد و لە هەموو ساتێکی ژیانی گەریلایەتی خۆیدا بە شێوەیەی تێرکەر ژیا و رەنجێکی زۆر کێشا.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێ شەهید بروسک و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و سوێند دەخۆین تا خەون و خەیالێ شەهیدەکانمان کە ژیان لەگەڵ ڕێبەری ئازاد و کوردستانێکی ئازادە جێبەجێ نەکەین، دەست لە تێکۆشانی سەرفرازی بەرنەدەین."

ف.ق