٩ سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له باشوور و باكووری كوردستان زنجیره‌یه‌ك چالاكییان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كاندا لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌ربازی توركیا كوژران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له باشوور و باكووری كوردستان زنجیره‌یه‌ك چالاكییان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كاندا لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌ربازی توركیا كوژران.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه، هێزه‌كانی گه‌ریلا ڕێكه‌وتی ٢٢ی ئایار\١ی جۆزه‌ردان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، له گرده‌كانی لێلیكان و ئه‌ڤدلكۆفیی باشووری كوردستان، چه‌لێ و دێرسم-ی باكووری كوردستانان چالاكییان ئه‌نجامداوه. له چالاكییه‌كاندا لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌رباز كوژراون.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
له لێلیكان چالاكی
كاتژمێر ٩ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) له دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی لێلیكانی هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان، چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كاندا ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٨:٠٠ له دۆڵی عه‌لی درێژ له نزیك گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌م چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بوویه‌وه.
سه‌ربازێك له ئه‌ڤدلكۆفی كوژرا
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٩:٣٠، له سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ریان دا له‌سه‌ر گردی ئه‌ڤدلكۆفیی هه‌رێمی برادۆست. گورزی توندیان له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن دا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا. هێزه‌كانمان دانی نیوه‌ڕۆش له سه‌ربازانی دوژمنیان دا له‌سه‌ر گردی ئه‌ڤدلكۆفی. ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی دوژمن كه له‌م چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بوویه‌وه. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كان به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری گردی ئه‌ڤدلكۆفی كرد.
له چه‌لێ ٢ سه‌رباز كوژران
كاتژمێر ١٢:٣٠، هێزه‌كانمان له ناوچه‌ی ده‌شتانێی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ ٢ چالاكییان له دژی سه‌ربازانی دوژمن ئه‌نجامدان. له چالاكییه‌كاندا ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
له دێرسم گورز له حه‌شارگه و سه‌نگه‌ره‌كان درا
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئۆزان و شه‌هید ڕۆزا-دا، هێزه‌كانمان ٢٢ی ئایار\١ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٧ له دژی سه‌ربازگه‌ی ئامووتكا-ی ناوچه‌ی خۆزاتی دێرسم چالاكییان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له حه‌شارگه و سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن له‌نێو سه‌ربازگه‌كه دا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٢ سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
٢ سه‌رباز له خارپێت كوژران
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٣ی ئایار\١٣ی بانه‌مه‌ڕ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی سه‌ربازی كه له سه‌ربازگه‌ی ده‌ریك له ناوچه‌ی میاران-ی خارپێت ده‌هاته ده‌ره‌وه، چالاكییان ئه‌نجامدا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
s.m