پاژک: بە بڕیارەوە و لەسەر هێڵی زیلان تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەی

کۆردیناسیۆنی پاژک رایگەیاند، ئێمە وەکو پارتی ئازادی ژنانی کوردستان جەخت لەوە دەکەینەوە کە بە بڕیارەوە و لەسەر هێڵی هاوڕێ زیلان (زەینەب کناجی) تێکۆشانمان لە دژی فاشیزمی تورک گەشتر دەکەینەوە.

کۆردیناسیۆنی پاژک، بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی زەینەب کناجی (زیلان) کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە دێرسم لە ئەنجامی چالاکیەکی فیداییدا چووە ریزی کاروانی شەهیدانەوە، راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیێنراوەکەی پاژکدا هاتووە:

(لە مێژوودا هەندێک ساتی گرنگ هەن کە کەسایەتیەکان لەگەڵ کۆمەڵگادا دەبن بە یەک. لە ٣٠ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٦ هەڤاڵ زیلان (زەینەب کناجی) مێژووی گەلێکی بە پیتی زێڕین نووسیەوە. ئەم ناسنامەیە بوو بە هۆکار کە ناسنامەی ژنی ئازادی کورد، ببێت بە هەمیشەیی. هەڤاڵ زیلان (زەینەب کناجی) رووی تاکتیک، هێڵی چالاکی و ئایدولۆجیای بۆ تێکۆشانی ئازادی کورد زیاد کرد.

لە ساڵی ١٩٩٦دا هێرشێکی گەورە لە سەر تێکۆشانی ئازادی کورد هەبوو. لە ٦ی ئایاردا لە دژی رێبەرایەتیمان هەوڵی لەناوبردن درا. بە سەدان کەس دەستگیر کران و ئەشکەنجە دران. هێرشێکی بەرفراوان دەکرایە سەر گەریلا. هەڤاڵ زیلان لە شاری دێرسم کە دەوڵەتی تورک دەیوت، کۆتاییمان بە کورد هێناوە، لە دژی دەوڵەتی تورک چالاکیەکی فیدایی ئەنجامدا. لە بارەی ئەم چالاکیەوە، رێبەرایەتیمان وتبووی، "زیلان خوداوەندێکە کە دەبێت ئێمە لەبەرامبەری خۆمان بچەمێنینەوە، لە بارەی ژیانی ئازاد هەر چیەک هەبێت، لە چوارچێوەی هێڵی زیلانبووندایە. ئەم هێلە هێندەی ئایدۆلۆجی و فەلسەفیە، هێندەش لە رووی هەستەوە، واتایەکی باڵای هەیە." لەو رووەوە کە تێکۆشانی ئازادی ژنان بووە بە پارت، هەڤاڵ زیلانیش بووە بە رێبەر.  

دوای ٢٤ ساڵ لە شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلان، ژنانی کورد لەسەر ئەم هێڵە رێنوێنیەکانیان بۆ بواری ئایدولوجی و سیاسی بەڕێکخستن کردووە. هێڵی زیلان لە رووی ژیانی ئازاد، راستیی پەیوەندی ئازادی ژن و پیاو و خۆد شیرۆڤەکردن و خۆبونیادناوەدا، بووە بە رێنیشاندەر. لە چالاکیەکەی هەڤاڵ زیانەوە تا ئێستا، چالاکی و خۆپاراستنی خۆیان لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوە بردووە. هەڤاڵ زیلان بە چالاکیەکەی ئەوەی خستە روو کە ئەگەر ژیان بە واتا و بە ئازادی بهونرێتە، ئەو کات واتادار دەبێت. هەڤاڵ زیلان بوو بە مانیفیستوی ژیان. هەڤاڵ زیلان بوو بە کارەکتەری بنچینەیی پەکەکە و پاژک، بوو بە هەڵوێستی مرۆڤ و ژنانی ئازاد. هەڤاڵ زیلان کاتێک ناسنامەی ژنی ئازادی لەناو ناخی خۆیدا بوونیادنا، خۆی لە کۆمەڵگادا بینیەوە و بوو بە پارت. لە یەک کەسایەتیدا، کارەکتەر، هەڵوێست، شێوازی پەیوەندی، بەبڕیاربوون و شێوازی چالاکی، پیشانی گەلانی ناوچەکەدا.

تێکۆشانی دژی فاشیزم بەرفراوان دەکەین

مەزەندەکانی ئێستای جیهانیش راستی قڕکردنی کورد دەخاتە روو. دەوڵەتی تورک بە سەرکێشی رژێمی ئاکەپە-مەهەپە هێندەی تر فاشیست بووە. بۆ ئەوەی کورد لە ناو تورکیا و لە دەرەوەی تورکیاش نەبن بە خاوەنی دەستکەوت، دەستیان بە هێرشێکی بەرفراوان کردووە. بەم هێرشانە هاوکات لە هەوڵی بە تیرۆریست ناساندی پەکەکە دایە. دەوڵەتی تورک بە لەناوبردنی پەکەکە، دەیەوێت لە کوردستان، تورکیا، سوریا، عێراق و ئێران هەر چی بە ناوی کورد و کوردستانەوە هەیە، لەناو بەرێت و لە ژێر ناوی گوایا ئازادی و دیمۆکراسیدا، لە ناوچەکە هەر چی هەیە لەناو بەرێت. بۆیە پەلاماری منداڵ، ژن، پیاو، پیر، سروشت، زەوی و زار و باخچەکانی کورد دەدات.

ئێمە بە ناوی پارتی ژنانی ئازادی کوردستانەوە بە بڕیارەوە و لەسەر هێڵی هاوڕی زیلان (زەینەب کناجی) تێکۆشانی دژی فاشیزمی تورک بەرفراوانتر دەکەین. مانیفیستوی ژنان کە هاوڕی زیلان خستیە روو، ئازادی و دیمۆکراسی و یەکسانی فێر کردین. لە ٢٥هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا، لە کەسایەتی هاوڕێ زیالاندا، هەموو شەهیدان، بە رێز و حورمەتەوە یاد دەکەینەوە و دەڵێین، یادکردنەوەیان رۆناکی تێکۆشانی ئێمەیە."

ز.ش