پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات
لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات، چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو ئەنجامە نافەرمییەکان بڵاوبکرێتەوە.
لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات، چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو ئەنجامە نافەرمییەکان بڵاوبکرێتەوە.
ئەمڕۆ کاتژمێر:٧ی بەیانی ، دەنگدانی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە بەشداری ٢٤ ملیۆن و ٣٤٩ هەزار و ٣٥٧ کەس لە سەرتاسەری عێراق و کوردستان دەستیپێکرد، کەمێک پێش ئیستا لە کاتژمێر٦:٠٠ کۆتایی هات.
بۆ بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنە ، ٥٥ هەزار و ٣٢٣ بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق کراوبووەوە، لە کۆی ئەو بنکانەش، ١٣٣ هەزار و ٤١٥ کەس وەکو نوێنەری هێزە سیاسییەکان، ٧٤ هەزار و ٦٤٦ چاودێری ناوخۆ، ٩٦٣ چاودێری دەرەکی، ٣٢٩ ڕۆژنامەنووسی دەرەکی چاودێریی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەیان کرد.
ک-ش