پۆلیسی تورک لە بسمیلی ئامەد ٦ کەسی دەستگیرکرد
پۆلیسی دەوڵەتى تورک بە بیانوی ئەوەى گوایە لە دژی بارەگای ئاکەپە لە بسمیل چالاکییان ئەنجامداوە ٦ کەسی دەستگیرکرد.
پۆلیسی دەوڵەتى تورک بە بیانوی ئەوەى گوایە لە دژی بارەگای ئاکەپە لە بسمیل چالاکییان ئەنجامداوە ٦ کەسی دەستگیرکرد.
پێرێ لە ناوچەى بسمیلی ئامەد بە مۆلۆتۆف چالاکی لە دژی بارەگای ئاکەپە ئەنجامدرابوو، پۆلیسی تورک لە دواى ئەو چالاکییە و دوێنێ و بە پاساوی ئەوەى ئەنجامدەرانی ئەو چالاکییە دەستگیر دەکات، هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەندین هاووڵاتیی و ٦ هاووڵاتیی دەستگیرکرد.
ئەو ٦ کەسە دەستگیرکراوە براونەتە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوچەکە و لەو کاتەوە تاوەکوە ئێستا لەوێ راگیراون.
ژ.ت