پێشمەرگەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەهۆكارێكی نادیار و لە كاتی ئەركدا، پێشمەرگەیەكی یەكەی حەفتای هێزەكانی پیشَمەرگە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنیوز، ئەمڕۆ پێشمەرگەیە ناوی جەعفەر حەبیب کە تەمەنی ٣٦ ساڵە، خێزاندارە و خەڵكی گوندی مێرگەسەرە لە شارەدێی بێتواتەیە'ی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین، لەکاتی ئەرکدا لەناو بارەگای لیوای ۳ی تایبەت لەفەرماندەی گشتی سلیمانی بەفیشەکـ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جەعفەر حەبیب شەش ساڵە پێشمەرگەیە و پلەكەی جێگری ئەفسەر بووە،

بەپێی وتەی هاوڕێکانی، ئەو پێشمەرگەیە باسی هیچی لانەکردوون و هیچ کێشەیەکیشی نەبووە.

ف.ق