کەجەکە: چالاکی هاوڕێ زیلان مانیفیستوی ئازادیە

کەجەکە: چالاکی هاوڕێ زیلان مانیفیستوی ئازادیە، مانیفیستوی میلیتانبوونە، مانیفیستوی وابەستەبوونە بە ڕێبەرایەتی، مانیفیستوی وڵاتپارێزی، مانیفیستوی تووڕەیی دژی دوژمنە، هەروەها مانیفیستوی هەستی ئازادی ژنە کە خوڵقاندوویەتی.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی ساڵیادی شەهادەتی هەڤاڵ زیلان (زەینەب کناجی) لە ساڵی ١٩٩٦دا لە دەرسیم کە چالاکی فیدایی ئەنجامدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

کەجەکە وتی،"لە هێڵی فیدایی تێکۆشانی ئازادیدا، شەهید زیلان (زەینەب کناجی) نوێنەرایەتی قۆناغێکی نوێ دەکات، بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە. بە ڕوحی بەهێزی هەڤاڵ زیلان بە تەئکیدی تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستان سەردەکەوێت.

چالاکی هاوڕێ زیلان مانیفیستوی وابەستەبوون بە ڕێبەر ئاپۆیە

کەجەکە لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی ئەوەی کرد،"چالاکی شەهید زیلان تەقینەوەی تووڕەیی لەدژی داگیرکەری و قڕکردن بوو: وابەستەبوون بە ڕێبەرتی گەیشتە لوتکە. وتەکانی هاوڕێ زیلان کە لاشەی خۆی پارچە پارچە کرد و وتی ئەگەر شتێکی ترم هەبوایە بەختم ئەکرد، دەڵالەت لە هەستی ئازادی و خۆشەویستی وڵات لە گەورەترین ئاستدا دەکات. داواکاری شەهید زیلان کە وتبووی 'وتەی شەهیدە گەورەکەمان محەمەد خەیری دورموش، لەسەر کێلی گۆڕم بنووسن قەرزاری گەلی خۆمم' نیشانەی ئەوەیە کە هێڵی وڵاتپارێزی بە تەواوی بووەتە هێڵی میلیتانی ئازاد و وڵاتپارێزی گەلەکەمان. ڕێبەر ئاپۆ لەبارەی ئەم نرخە، لەبارەی چالاکی هەڤاڵ زیلان وتبووی،'مانیفیستو'. چالاکی هاوڕێ زیلان مانیفیستوی ئازادیە، مانیفیستوی میلیتانبوونە، مانیفیستوی وابەستەبوونە بە سەرۆکایەتی، مانیفیستوی ولاتپارێزیە، مانیفیستوی تووڕەیی دژی دوژمنە، مانیفیستوی هەستی ئازادی ژنە کە خوڵقاندوویەتی.

هاوڕێ شەهید زیلان تەقینەوەی هەستی ئازادی و قوڵبوونەوەی ژنە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ. شەهید زیلان بەم هەست و خۆشحاڵیەی ئازادی، بە جۆش و خڕۆشەوە چالاکی ئەنجامدا. ئەم چالاکە، کاریگەری هەستی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە لەسەر ژن، هەروەها دەربرێنی ئەو هەستەیە بە شێوەیەکی بەهێز و کاریگەر. ڕێبەر ئاپۆ هەستێکی بەم شێوەیەی ئازادی ژنی خولقاند، هەروەها هاوڕێ زیلانیش بەم هەستە لە تێکۆشانی ئازادی ژندا بە چالاکیەکەی هەنگاوێکی بەم شێوەیەی گەورەی ئەنجامدا. بە چالاکی هاوڕێ زیلان، میلیتانبوونی ژن هەنگاوێکی گەورەی بەرەوە پێشەوەنا. بە هەزاران ژن بەرەو ڕۆناکی هەستی ئازادیەوە هەنگاویاننا کە شەهید زیلان خوڵقاندی. ئەو ڕاستیە وایکرد کە شەهید زیلان ببێتە جەمسەری تەڤگەری ئازادی ژن.

شەهید زیلان لە ناو راستی رێبەر ئاپۆدا لە دژی هەر ئەستەمێک بوو بە خاوەنی تووڕەیی. لە دژی قڕکردن بوو بە خاوەنی تووڕەیەکی گەورە، لە دژی سەردەستی دژی ژنان ، بوو بە خاوەنی رق. چونکە لە ناو راستی گەل لە رۆژئاوای فوراتەوە دێت کە کوشتاریان لە بەرامبەر کراوە، بوو بە یەکێک لەو هاوڕێیانەی کە لە تووڕەیی رێبەر ئاپۆ بەرامبەر بە دوژمن تێگەشت. قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ دوای ئەوەی کە جۆگرافیا و گەلی دەرسیمی بینی، کە وتبووی، ئەم جوانیە دەبێت بپارێزرێت و بژیەنرێت، لە قوڵاییدا تێگەیشتبوو. بۆیە بۆ ئەوەی ئەم شکۆیە بژیەنرێت، خۆی بە دوژمنێکدا تەقاندەوە کە ئەو دوژمنە ویستی ئەو نرخانە قڕبکاتەوە. ئەو خۆتەقاندنەوەیە، تەنها تەقاندنەوەیەک نیە لە ناو سەربازانی دوژمنی داگیرکەردا، بەڵکو خۆتەقاندنەوەیە بەو قڕکردنەدا. بەم چالاکیە گەورەیەی، کارێکی وەهای کرد کە  تووڕەیی گەلی کورد لە دژی قڕکردن گەورەتر بکات.

گەریلاکان هەموو رۆژێک بە رۆحی فیداکاری شەهید زیلان لە خۆڕاگریدان

چالاکیەکەی شەهید زیلان یەکێکە لە سەرکەوتووترین چالاکیەکانی مێژوو. ئەم چالاکیە گەیشتووەتە هەموو ئامانجەکانی. بەم چالاکیە خاوەنداریکردن لە رێبەرایەتی بەهێزتر بووە. بەم چالاکیە تووڕەیی لە دژی دوژمن زیاتر بووە. بەم چالاکیە هەموو ملیتانەکانی ئازادی، بوون بە ملیتانی هێڵ و پێوانەکانی شەهید زیلان. بەم چالاکیە تێکۆشانی ئازادی ژنان، گەشتر و بەرفراوانتر بووە.

شەهید زیلان لە کاتێکدا کە تانسو چیلەر وتبووی، 'یان کۆتایی پێدێت یان کۆتایی پێبێت' و هێرشەکانی سەر گەلی بەرفراوانتر ببوون، بەشداری لە لە ریزەکانی گەریلادا کرد. لەو ساڵانەدا هەموو گوندەکانی کوردستان، بە تایبت دێرسم سووتێنران. شەهید زیلان لە دژی ئەو هێرشانە رقێکی گەورەی لە دڵی خۆیدا هەڵگرت، لە دژی هێرشەکەی ٦ی ئایاری بۆ سەر رێبەر ئاپۆ و لە دژی داگیرکەری قڕکەر کە بووە سیمبولی تووڕەیی کورد. ئەمڕۆش داگیرکەری قڕکەر بە وتنی ئەو قسەیە 'یان کۆتایی پێدێت، یان کۆتای پێدێت'، لە هەموو ناوچەیەک پەلاماری کورد و هێزی ئازادیخواز دەدات. گەلەکەمان لە هەڵومەرجەکانی ئێستاشدا بە شێوەیەکی بەرفراوان، بە هەمان شێوەی ساڵەکانی ١٩٩٠ رووبەرووی شەڕێکی قێزەوەن و هێرش و پەلاماردان بووەتەوە. لە سەردەمێکی وەهادا، دەبێت مرۆڤ تووڕەیی شەهید زیلان و خەیاڵی ئازادی ئەو، بەرز بکاتەوە.  

وەکو چۆن گەریلاکان هەموو رۆژێک بە رۆحی فیدایی شەهید زیلان لە خۆڕاگریدان، هێزەکانی ئازادی و گەلەکەشمان لە دژی ئەم هێرشانە، سەختیەکان چی دەبن با ببن، بە بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی لە خۆڕاگریدان. بە تایبەت، ژنان و گەنجان و هەموو گەلای کورد لە هەر جێگایەک هەن، دەبێت بە شێوازێکی خوڵقێنەر رێکخستنی خۆیان بکەن و بە بێ ئەوەی بڵێن منداڵە یان گەورەیە، لە دژی داگیرکاری قڕکەر لە هەر جێگایەک هەن، دەبێت بە رۆحی تووڕەیی زیلان تێکۆشانی خۆیان گەشتر بکەن.

ئاگری گەورەی ئازادی کە رێبەر ئاپۆ بە ئازادی ژنان گەشەی پێداوە، هەموو هێرشێکی قڕکەر تێک دەشکێنێت و کوردستان و تورکیا و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازاد دەکات."

ز.ش- ف.ق