کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا

کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری پیرانشار-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا.

بەپێی  ئەو هەواڵانەی کە  کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە ، شەوی ڕابردوو ٢٣ی بانەمەڕ/١٣ی گوڵان، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراو لە سەر ڕێگای گوندی دەستاڕە-ی پیرانشار کۆڵبەرێکی کورد پیرانشار بە سەختی بریندار بوو .

سەرچاوە هەرێمییەکان شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەیان  "ڕەحمان ڕەسووڵی ئازەر" خەڵکی گوندی گوڵاو-ی سەر بە شاری پیرانشار ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانە نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە و لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

ڕۆژانە کوڵبەرانی کورد لە سەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان تووشی ڕوداوی تەقینەوەی مین و دەسڕێژی گوولە دەبن.

ک-ش