کەجەدەکە-ئەوروپا بانگەوازیەک ئاڕاستەی کوردانی دەرەوەی وڵات دەکات

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کورد-ئەوروپا لە بانگەوازیەکدا داوا لە کوردانی دەروەی وڵات دەکات کە لە بەرامبەر پێشەلکاریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەنگی ناڕەزایی بەرز بکەنەوە و بەشداری لە چالاکیەکانی ناڕەزاییدا بکەن.

دەقی بانگەوازیەکەی کەجەدەکە-ئەوروپا بەم شێوەیە یە:

"بانگەوازیەک بۆ سەرجەم کوردانی دەرەوەی وڵات

هاونیشتمانیان ، کوردانی خاوەن ویژدان و ئازادیخواز...

دەوڵەتی فاشی تورکیا بەردەوامە لە هێرش و داگیرکاری و ڕەشه‌کوژی خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان، دەست لە هیچ بوونێک ناپارێزێت و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و فاشیانە لەپلانە ترسناک و کورد کوژیەکانی بەردەوامە و سرەوتی نیە.

بەداخەوە تا ئێستا هەڵوێستێکی کرداری و توند نابینرێت لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە بەرامبەر ئەو هەموو داگیرکاری و کوشتار و ڕەشەکوژیەی کە دەوڵەتی فاشی تورکیا دەیکاتە سەر سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق کە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی ئەوە شکاندنی سەروەریی سنورە خاکی و ئاسمانیەکانی دەوڵەتێکی ترە.

هەر بۆیە ئێمە لە بەرێوبەرایەتی کۆمسیەنەکانی باشوری کوردستان لە ئەوروپا، بانگەوازی لەهەموو هاونیشتمانیانی خۆمان و سەرجەم کوردانی دەروەی وڵات دەکەین کە بەشداری لە ناڕەزایەتی و گردبونەوە و چالاکیەکانی دژی داگیرکاری و بێدەنگی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە لە بەردەم سەفارەتەکانی دەوڵەتانی عیراقی و تورکی، بکەن.

کات کاتی شکانی بێدەنگیە، کاتی دەنگ هەڵبڕینە بەڕووی هەموو داگیرکەران و ڕایگشتی جیهان کە پێیان بڵێین، ئێمە تا ئازادی تەواو بەدەست نەهێنین کۆڵنادەین و هەرگیز ئیرادەی ئێمە بە فاشیزم تێک ناشکێت.

بانگەوازیتان ئاڕاستە دەکەین کە بەشداری چالاکیەکانی کۆمسیونەکانی باشور ببن، ڕۆژی هەینی  ۷/۱۰ /٢٠٢٠  کە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا لەبەردەم باڵوێزخانەکانی عێراق و تورکیا بەڕیوە دەچێت و یاداشتی ناڕەزایەتی پێشکەش دەکرێت.

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد- ئەوروپا 

کۆمسیونه‌کانی باشوری کوردستان

٠٨/٠٧/٢٠٢٠"

ز.ش