کەجەکە: بێ تێکۆشانی دیموکراسی عەلەویەکان ناپارێزرێن

کەجەکە: لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی سێواسدا خاوەنداریکردن لە بیرەوەری شەهیدانی سێواس بە بەشداریکردن لە ناو تێکۆشانی دیموکراسی دەبێت. بە خولقاندنی ولاتێک کە عەلەویەکانیش، کوردیش بە ناسنامەی خۆیان بە شێوەیەکی ئازاد بژین، دەبێت.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی سێواس ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٢٧ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی هۆتێل مادیماکی سێواس تێپەڕ دەبێت. ئێمە بەڕێزەوە یادی شەهیدان دەکەینەوە. داواکاری و حەسرەتیان لە تێکۆشانی ئازادی گەلاندا بە تەئکیدی بەجی دێت. کۆمەڵگا ئەتنیکی و ئایینیەکان هەموویان لە تورکیای دیموکرات و کوردستانی ئازاد دا بە ناسنامە، کەلتور و زمان و ئایینی خۆیان بە شێوەیەکی ئازاد و دیموکرات دەژین.

کۆمەڵکوژی سێواس ٢ی تەموز لەسەر بناغەی پاراستن و ئارامی هێزەکانی دەوڵەت ئەنجامدرا کە سیاسەت و عەقڵیەتی ئەوان: یەک گەل، یەک ئاڵا، یەل دەوڵەت و یەک ئایینە. بۆ هێزەکانی دیموکراسی کورد، تورک و عەلەوی نەتوانن خۆیان بگەیەننە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا. چۆن ئەمڕۆ هەموو ئەو کەسانەی بۆ دیموکراسی تێدەکۆشن وەک خایین و لایەنگری تەڤگەری ئازادی کوردستان دەبینن، ئەو ڕۆژەش عەقلیەتی دەوڵەت بەو شێوەیەیە بوو. لەبەرئەوەی بەڕێوەبردنی تێکۆشانی دیموکراسی بەڕێوەبردنی تێکۆشانی کۆمەڵگا و گەلانی ژیردەستە هەمووان بوو. لەبەرئەوەش دەوڵەت هەموو هێزە دیموکراتەکانی وەک دوژمن دەبینی و هێرشی دەکردە سەریان. کۆمەڵگا عەلەویەکەمان لەبەرئەوەی کە کلتوری لایەنگری ژێردەستەکان و گەلی کوردە بەشێکیان بوونە ئامانج. بەم شێوەیە هەوڵیاندا عەلەویەکان، هێزە دیموکراتەکان و گەلی کورد لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی پاشگەزبکەنەوە. بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان جێبەجێ بکەن کۆمەڵکوژی سێواسیان ئەنجامدا. بۆ ئەوەش دوژمنانی عەلەوی، دوژمنانی کورد و دیموکراسیان بەکارهێنا. ئەوانەی ئەو هێزانەی سوور کرد و هانیاندا، دەوڵەتی تورک و پاشکۆکانی بوون.

کاتێک سەرنج بدەینە سەر سیاسەتی دەوڵەت و بارودۆخی سیاسی ساڵی ١٩٩٣ دەبینین کە کۆمەڵکوژی سێواس بۆ ئامانجێکی سیاسی ئەنجامدراوە. ئەو ئامانجەش ئەوە بوو کە عەلەویەکان بترسێنن و لە هێزی دیموکراسی پاشگەزیان بکەنەوە و سەریان لەبەردەم شەڕی قێزەونی ئەوکاتە دانەوێنن. ئەەوەش لە هەمانکاتدا بە واتای ئەوە دەهات کە عەلەویەکان دەست لە تێکۆشانی ئازادی باوەڕی هەڵگرن، سەریان لەبەرانبەر ستراتیژی دەوڵەت خوار بکەن. لەبەرئەوەش عەلەویەکان نەتوانن لە وڵاتێکی دیموکراتدا بە شێوەیەکی ئازاد و بە ئایینی خۆیان بژین.

بانگەوازی شەهیدانی سێواز بەشداریکردنە لەناو تێکۆشانی دیموکراسیدا

دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە ئێستادا خاوەنداری لە هەموو عەقڵیەتێکی تاکپەرست دەکات. دەیەوێت ناسنامەی عەلەویەکان، کورد، ئیزدی، سوریانی، ئەرمەنی و عەرەب لەناوببات. دەیەوێت عەلەویەکان دیل بگرێت و لەناو ئایین و مەزهەبی سەردەستدا بیانتوێنێتەوە. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە قبوڵی ناکات کە ناسنامە و ئایینی جیاواز بە شێوەیەکی ئازاد بەپێی ئایین و ناسنامەی خۆیان بژین. لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی سێواسدا تاکە ڕێگای دلسۆزی یادکردنەوەی شەهیدان، بەشداریکردنە لەناو تێکۆشانی دیموکراسیدا و خولقاندنی وڵاتێکی ئازادە کە کورد و عەلەویەکان بتوانن بە شێوەیەکی ئازاد بە ناسنامەی خۆیان بژین. نابێت کە عەلەویەتی بە شێوەیەکی تر بپارێزرێت و ئازادیەکەی مسۆگەر بکرێت. بێ ئەوەی بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا بکرێت، بێ ئەوەی کە لەناو هاوپەیمانی هێزەکانی دیموکراسیدا بکرێت، عەلەویەتی ناپارێزرێت و ژیانێک بە شێوەی عەلەویەتی بەردەوامی پێنادرێت. بانگەوازی شەهیدانی سێواس بۆ کورد، رەنجبەران و ژنان ئەوەیە کە لەگەڵ هێزە دیموکراتەکان بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا بکەن.

دەوڵەتی تورک لە ٢ی تەموزی ١٩٩٣دا بۆ ئەوە عەلەویەکان بەشداری لە تێکۆشانی دیموکراسیدا نەکەن، بۆ ئەوەی هێزە دیموکراتەکان کە کوردیشیان تێدایە نەبنە یەک، کۆمەڵکوژی سێواسیان ئەنجامدا. دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ئەمڕۆش بە دوژمنایەتی هەموو کەسێک بە هێرشەکانی هەوڵ دەدات لە تێکۆشانی دیموکراسیان پاشگەزبکاتەوە. لەسەر عەلەویەکانیش فشاریكی زۆر هەیە. بەم شێوەیە دەیەوێت کە یەکێتی نێوان هیزە دیموکراتەکان لاواز بکات کە عەلەویەکان ئازاد دەکات و دەسەڵاتی فاشیستی یەکپەرستی خۆی بەردەوامی پێبدات.

لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی سێواسدا ئەرک دەکەوێتە سەر ئەستوی عەلەویەکان و دۆستەکانیان کە بەشداری لە تێکۆشانی دیموکراسیدا ببن کە حەسرەتی ٣٤ عەلەوی دیموکرات، ڕۆشنبیر و هونەرمەند و نووسەر بوو. بۆ ئەوەش پێویستە لەگەڵ هەموو هێزەکانی دیموکراسی هاوپەیمانی دروست بکرێت کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هێرش دەکاتە سەر هەمووان. وەک ئەوەی کە سەرۆکێکی دەزگایەکی عەلەوی وتی، "بۆ ئەوەی کورد ئازاد ببن پێویستە ببینە کورد، تا ئێزدی ئازاد ببن پێویستە ببینە ئێزدی، کاتێک هەڵویستێکی بەم شێوەیە پیشاندرا و لەگەڵ ژێردەستەکان تێکۆشانێکی هاوبەش ئەنجامدرا، ئەو کاتە خاوەندارێتی لە عەلەویەتی دەکرێت و ئازادی ئایینی عەلەوی مسۆگەر دەکرێت.

داواکاری ئازادی شەهیدانی سێواس و ئەو ئاگرەی لەسەر جەستەیان گەش بوو، دواکەوتوویی هەمووان دەسووتێنێت و ئازادی گەلان و ئایینەکان مسۆگەر دەکات."
ف.ق