کەجەکە: تاوەکو گەلی کوردستان ئازاد نەبێت گەریلا بەرخودان دەکات!

کەجەکە پیرۆزبایی لەو گەریلا و فەرماندانە کرد، کە لە حەفتانین خۆڕاگری دەکەن و رایگەیاند "هەر چۆن گەریلا ٣٦ ساڵە خۆڕاگری دەکات، بۆ ئازادیی گەلی کوردستان و مسۆگەرکردنی هەبوونی نەتەوەیی کوردان تاوەکو دوا هەناسە بەرەنگاری و بەرخودان دەکات".

لە راگەیاندراوەکەى کەجەکەدا هاتووە:

"سیستمی سیاسی و عەقڵییەتى داگیرکەری قڕکەر، کە ئاکەپە و مەهەپە ئێستا پێشەنگایەتیی دەکەن، تاوەکو لاواز دەبن هێرشی زیاتر دەکەن. هەر کە گەلی کورد بە بەرخودان وەڵامی هێرشە داگیرکەرییەکان دەداتەوە، هێرشەکانیان زیاتر دەکەن. وەک هەموو دەسەڵاتەکان هەبوون و ژیانی دیموکراتیک و ئازادی گەلی کورد قبوڵ ناکەن، دەسەڵاتی ئێستاش هەموو رۆژێک 'یان کۆتایی پێدەهێنرێت، یان کۆتایی پێدەهێنرێت' دووبارە دەکەنەوە. چونکە دوژمنێکى بەو جۆرەیە کە دەیەوێت هەبوونی کوردان بسڕێتەوە، هەموو هێزی خۆی بە تەواوی بۆ شکاندنی ئیرادەی کوردان بەکار دەهێنێت.

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کە دوژمنی کوردانن، لە ١٥ی حوزەیران دا دەستیان بە هێرشێکى تری بەرفراوانکرد. بە دوژمنایەتییەکى چاوسورکەرەوانە هێرشیانکردە سەر شەنگال و مەخمور، ئەوەش یەکێک لە کارەکتەرەکانى دەسەڵاتی ئێستای تورکیا دەخاتەڕوو، کە چۆن دوژمنێکى کوردان و مرۆڤایەتییە. لە هێرشەکانیدا هیچ جیاوازییەکى لە نێوان هاووڵاتییانی مەدەنی – گەریلادا نەکرد و لە شێلادزێ و مەتینا ٥ هاووڵاتیی مەدەنیی کوردی کوشت. ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەى ئەو شەهیدانە دەکەین و داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە بۆ دڵسۆزیی شەهیدان تێکۆشان لە دژی داگیرکەری گەورەتر و بەرفراوانتر بکەن.

دەیەوێت باشووری کوردستان داگیر بکات

١٥ی حوزەیران بە هێرشێک بۆ سەر مەخمور و شەنگال لە دژی ناوچەى حەفتانین لە هەرێمەکانى پاراستنی مەدیا دەستی بە ھێرشی داگیرکەری کرد. ئامانجی ئەو هێرشانە بۆ ئەوەیە هەم گورز لە گەریلا بدەن  هەمیش داگیرکەریی خۆیان لە باشووری کوردستان هەندێکیتر بەرفراوانتر بکەن. دەیانەوێت ناوچە و بنکە داگیرکراوەکانیان لە باشووری کوردستان بەرفراوانتر بکەن، تاوەکو کاتێک دەرفەتیان بۆ ڕەخسا بە تەواوەتی باشووری کوردستان داگیر بکەن و بیخەنە سەر خۆیان. پەکەکە و گەریلا لە بەردەم ئەو ئامانجەیاندا بە لەمپەر دەزانن، بۆیە دەیانەوێت بو هێرشانە ئەو لەمپەرەی سەر رێگاکەیان لاببەن.

قوربانیدانەکەى هەر چییەک بێت گەریلا بەرخودانی و بەرەنگاری دەکات

بزووتنەوەى ئازادیی کورد و گەریلا ئەوە دەزانن، کە ئامانجی دەوڵەتى تورک لەناوبردن و سڕینەوەى کوردایەتییە، بۆیە لە دژی ئەو هێرشانە لە هەموو شوێنێکدا بە شێوەی فیداییانە و بە قوربانیدانی قورس و گەورە بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن. گەریلا لە حەفتانین گورزی قورسیان لە هێرشەکان داوە و جارێکیتر وەڵامێکى وایان بە دەوڵەتى تورک دایەوە، کە نەتوانێت خۆی بە ئامانجەکەى بۆ قڕکردن بگەیەنێت. هەر چۆن گەریلا ٣٦ ساڵە بەرخودان و خۆڕاگری دەکات، تاوەکو گەلی کوردستان ئازاد دەبێت و هەبوونی نەتەوەیى کوردان مسۆگەر دەبێت، ئەوا بەرخودان و بەرەنگاری دەکات. قوربانییەکەى هەرچییەک بێت با ببێت، هەر بەرخودان و بەرەنگاری دەکات، بە دڵنیایەوە کردەوەکان، سیاسەت و عەقڵییەتى داگیرکەری قڕکەری تێکدەشکێنێت.

گەریلا شکۆ و کەرامەت و داهاتووی گەلی کوردە

ئێمە پیرۆزبایی لەو گەریلا و فەرماندانە دەکەین، کە ئیرادە و بڕیارداری و پێداگریی گەلی کوردیان بۆ ئازادیی جارێکیتر لە بەرخودانی حەفتانین دا خستەوەڕوو و سەلماندیان. گەریلا شکۆ و کەرامەت و داهاتووی گەلی کوردە. گەریلا بە بەرخودانەکەی لە ئاستێکى زۆر بەرزدا نوێنەرایەتیی شکۆ و کەرامەتی کوردان دەکات و ئەوە نیشان دەدات، کە داهاتووی ئازاد دەبێت. دەوڵەتى تورک ٤٠ ساڵە بۆ پاکتاوکردنی بزووتنەوەى ئازادیی و گەریلا هێرش ئەنجام دەدات. گەریلاش لە دژی ئەوە بە فیداکارییەکى گەورەوە بەرخودان و بەرەنگاری دەکات و بۆ گەلی کورد دەستکەوتی هێژا دەئافرێنێت. ئەو قوربانییەى تاوەکو ئێستا دراوە، دەستکەوتى گەورەی ئافراندووە و لە ئێستاش بە دواوە دەستکەوتى گەورەی تر دەئافرێنێت و دەبێتە هۆی پێشکەوتنەکان. دروشمی 'بەرخودان ژیانە'ی شەهیدی گەورەمان مەزڵوم دۆغان هەموو رۆژێک دەسەلمێتەوە، گەلی کورد بە بەرخودانی ئێستا، بەرخودان بۆ ژیانی دیموکراتیک و ئازاد پێشکەوتنی گەورە دەئافرێنێت. بزووتنەوەى ئازادیی کورد و گەلی کورد بە وتنی 'بەرخودان ژیانە' ئەوەیان کردووە بە فەلسەفەی تێکۆشان و ژیان، لە ئێستا بە دواوەش بەرخودان و بەرەنگاریی تریش دەکەن و لە هەموو شوێنێکدا دەبێتە خاوەن ژیانی ئازاد و دیموکراتیک.

دەبێت گەنجانی کورد بەشداری ناو ریزەکانى گەریلا ببن

گەریلا سیمبول و هێمای فیدایبوونی کوردانە. چونکە لە راستیی گەلی کورددا، بڕوا و ئیردە و بەرخودانی ئازادیی هەیە، هێزی گەریلا کە رۆڵەکانى ئەم گەلەن، کە بەشێوەى فیداییانە بەرخودان و بەرەنگاری دەکەن و دوژمن هیوابڕاو و نا ئومێد دەکەن. هەر کە دوژمن هێرش دەکات، لە بەرامبەر خۆیدا بەرخودانى زۆر گەورەتر، ئیرادەی زۆر بەهێزتر و پێداگریی زۆر زیاتر دەبینێت. گەریلا بە بەرخودانی خۆی نەک تەنها ئەوەى بە دەوڵەتى تورک نیشان داوە، بەڵکو هاوکات بە دۆست و دوژمن و هەموو کەسێکی نیشان دا، کە ئەو تێکۆشانە تاوەکو بەدیهاتنی کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک بەردەوامیی دەبێت.

ئەو بەرخودانەى گەریلا لە هەر بستە خاکێکى کوردستاندا لە خۆی نیشانی دەدات، بەرخودانی هەبوونی پیرۆزە. گەلی کورد لە چوارپارچەى کوردستان و لە هەموو ناوچەیەکدا کە تیایدا دەژی، دەبێت خاوەنداری لەو تێکۆشانەى گەریلا بکات و لە دەوری ئەو تێکۆشان کۆ ببێتەوە. دەبێت هەموو کوردێک لەگەڵ ئەو بەرخودانەدا بێت و پشتیوانیی لێ بکات. بە تایبەتی کچان و کوڕانی گەنجی کورد دەبێت زۆر زیاتر روو لە ناوچەکانی گەریلا بکەن. بۆ نیشاندانی ئیرادەی ئازادیی گەلی کورد دەبێت بەشداری ناو ریزەکانى گەریلا ببن.

گەریلا کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانى دوژمن بە شێوەى فیدایی بەرخودان و بەرەنگاری دەکات و شەهید دەبێت، بە خۆ بە قەرزار زانینیان یادیان دەکەینەو و یادیان بەرز رادەگرین، بە ناوی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان، ئێمە سڵاو لە گەریلا بەخودێرەر خۆڕاگرەکان دەکەین، لە تێکۆشانی ئەواندا، هەبوونی ئازادی گەلەکەمان دا سەرکەوتنییان بۆ دەخوازین".

ژ.ت