کەجەکە: لە دەریێ چیێی ئامەد پەیکەری ئازادی دادەنرێت

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە یادی شێخ سەعید و ٤٧ هاوڕێی کردەوە کە ٩٥ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لەسێدارەدران و رایگەیاند، لە دەریێ چیێی ئامەد پەیکەری ئازادی دادەنرێت."

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە، "٩٥ ساڵ لەمەوبەر دەوڵەتی تورک کە ڕەتکردن و قڕکردنی کوردی کردبووە سیاسەتی دەوڵەت، شێخ سەعید و ٤٧ هەڤاڵانی بۆ سەرکوتکردنی داواکاری ئازادی گەلی کورد لەسێدارەدا. ئێمە بەڕێزەوە یادی ئەو ڕێبەرە هێژایانەی کورد دەکەینەوە کە لەسەر پەتی سێدارەش دەستیان لە داواکاری کوردستانی ئازاد هەڵنەگرت. حەسرەتیان کە کوردستانی ئازاد بوو بە تەئکیدی جێبەجێ دەبێت و لە دەریێ چیێی ئامەد پەیکەری ئازادیان دادەنرێت."

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، لەو ڕۆژەوەی شێخ سەعید و هاوڕێکانی لەسێدارەدران و تا ئێستاش، بە مەبەستی قڕکردن هێرش لەسەر کورد هەیە. بۆ قڕکردنی کورد بە شێوەیەک دەجووڵێنەوە کە وەک ئەوەی نە گۆڕی شێخ سەعید و هاوڕێکانی و نە گۆڕی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی هەیە. ئەوانەی هەوڵ دەدەن کوردایەتی بە هەموو شێوەیەک لەناوببەن، ناتوانن خۆیان لەبەرانبەر هەبوونی گۆڕی تێکۆشەرانی ئازادی کوردستانیش بگرن. خۆی لە ئێستاشدا بە هەمان شێوە هێرش دەکەنە سەر گۆڕی گەریلاکان.

هۆکاری لەسێدارەکانی شێخ سەعید و هاوڕێکانی بەهۆی داواکاریان بۆ ئازادی کوردستان بوو. کاتێک بەرەو لەسێدارە بران، داوکاری و حەسرەتی خۆیان دووپاتکردەوە. لەسەر پەتی سێدارە تووڕەیی خۆیان بەرانبەر دوژمنایەتی بەرانبەر کوردیش دووپات کردەوە. قسەکانیان لەسەر پەتی سێدارە نیشانەی هەستەکانیانە بۆ وڵاتپارێزی کورد. سەرەتا گەنجانی کورد پێویستە هەموو کوردێک ئەو هەڵوێستە باش تێبگەن کە پەیام و میراسێکە. تێگەیشتن لەوان پێویستی ڕێزگرتنە لە شەهیدان، جێبەجێکردنی ئەو هەڵوێستەیە. ئەوان داوایان لە منداڵ و ڕۆڵەکانیان کرد کە تۆڵە لە دوژمنانی کورد بکەنەوە و کوردستان ئازاد بکەن.

ڕۆڵەی ئەوانەی لەسەر پەتی سێدارە دوایین هەناسەی بەشەرەفی خۆیان هەڵمژی، بە دەیان ساڵە لە شاخ، دەشت، گوند و ناوچە و شارەکانی کوردستان بۆ ئازادی گەلی کوردستان تێدەکۆشن. ڕەنجیان، هەستی وڵاتپارێزیان و داواکاریان بۆ ئازادی بە ئەنقەست نییە. ئەوان بە هەڵویستێ خۆیان کە داواکاریە بۆ ئازادی کورد، تێکۆشانی ئازادی بەرەو پێشەوە دەبەن.

ئەوانەی شێخ سەعید  و هاوڕێکانیان لەسێدارەدا، ئەوانەی دەیانەوێت حەسرەتی گەلی کورد بۆ ئازادی لەناو ببەن، لەبارەی ڕێبەری تێکۆشانی کوردی هەمدەم (ڕێبەر ئاپۆ) هەمان بڕیاری سێدارەیاندا. داگیرکەری قڕکەر پەیامی (کۆتایی ڕاپەرین لەسێدارەدانە) بە گەلی کوردیدا و هەوڵیدا تێکۆشانی ئازادی سەرکوت بکات. بە لەسێدارەکانی ڕێبەرانی بەرخۆدانەکانی کورد هەوڵیاندا کە کۆتایی بە حەسرەتی ئازادی کورد بهێنن. هەوڵیاندا کە هەمان ڕێباز لەدژی تێکۆشانی ئازادی کورد بە پیشەنگایەتی پەکەکە بەکاربهێنن. بەو شێوەیە نیشانیاندا کە سەد ساڵی مێژووی دەوڵەتی تورک چێیە.

ئەو ڕۆژەی شێخ سەعید و هاوڕێکانی لەسێدارەدران، بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ڕێبەر ئاپۆدرا. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک بە چ چاوێک سەیری کورد دەکات. بە تەنها مرۆڤ سەیری ئەم راستیە بکات دەبینێت کە دەوڵەتی تورک بە چ شێوەیەک رەفتار لەگەڵ کورد دەکات. هزری سیاسیان چی بێت جیاوازی نییە. ئەم دەوڵەتە دوژمنی کوردە. کام هێزە بەرخۆدان بکات، ئەو هێزە دەکاتە ئامانج. لە مێژووی کوردستاندا زۆر نمونە و بەڵگە هەیە. ئەمڕۆش هەمان سیاسەت بەڕێوە دەبرێت.

وابەستەبوون بە شێخ سەعید و هاوڕێکانی  و بە سەید ڕەزاو و هاوڕێکانی  و وابەستەبوون بە هەموو شەهیدانی کوردستان بە پشتگیری تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی دەبێت. بزووتنەوەی ئازادیمان بۆ حەسرەتی ئەوان بەرلەوەی لەسێدارەبدرێن تێدەکۆشێت.

لە ساڵیادی شەهادەتی ئەواندا بەڵێنمان بۆ شێخ سەعید و هاوڕێکانی ئەوەیە کە ئێمە کوردستان ئازاد و دیموکرات دەکەین. تێکۆشانمان لەدژی داگیرکەری لە کەسایەتی ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆندا بەردەوام دەبێت و دوژمنانی کورد لەناو دەچن و کوردستانێکی ئازاد و تورکیایەکی دیموکرات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکرات دروست دەبن."

ف.ق