کۆمیتەی گەل و بڕواکانی کەجەکە لە لە پەیامێکدا رایگەیاند، مێژووی دەوڵەتی تورک، مێژوویەکی پڕە لە کۆمەڵکوژکردنی گەل و بڕواکان و هاوکات یادی قوربانیان کۆمەڵکوژیەکەی چۆروم و سێواسی کردەوە.
لە پەیامەکەی کەجەکەدا هاتووە:
"مێژووی دەوڵەتی تورک مێژوویەکە کە پڕە لە کۆمەڵکوژکردنی گەل و بڕواکان. یەکێک لەو بەشانەی کۆمەڵگا کە لە ناو ئەو مێژووەدا بوو بە ئامانجی هێرشی جەستەیی، قڕکردنی کلتوری، فشار و تواندنەوە، عەلەویەکان بوون. لە مانگی ئایار و تەموزی ساڵی ١٩٨٠ لە چۆروم و لە ٢ی تەموزی ساڵی ١٩٩٣ لە سێواس، عەلەویەکان جارێکی دیکە بە هۆی بڕوا و ژیانی دیمۆکراسیان، لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە رووبەرووی کوشتار بوونەوە. ئێمە، ئەو عەلەویانەی لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکاندا گیانیان لەدەستداوە، بە رێزەوە یاد دەکەینەوە و هیوا و ئاواتەکانیان، بە سەرکەوتنی تێکۆشانمان بۆ تورکیایەکی دیمۆکراتیک و کوردستانێکی ئازاد، بەدی دێنین و بانگەوازیەکیش ئاڕاستەی بە تایبەت عەلەویەکان و بە گشتی گەلانی تورکیا دەکەین کە بە هێز و ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن.
عەلەویەکان لە لایەن تورکە رەگەزپەرەستەکانەوە کۆمەڵکوژ کران کە ئایین بۆ دەسەڵاتی خۆیان بەکار دێنن. بکوژەکان لە کاتی کۆمەڵکوژیەکانی چۆروم و سێواسدا بە دروشمەکانیان، عەلەویەکانیان وەکو دوژمنی گەل، دەوڵەت و ئایین پیشان دەدا. بۆیە وەکو هەموو کۆمەڵکوژیەکانی تری دەوڵەتی تورک، لە کۆمەڵکوژیەکانی دژی عەلەویەکانیشدا، رەگەزپەرەستە تورکەکان کە ئایینیان بەکار دەهێنا، پێشەنگایەتیان کرد. دەوڵەتی کۆماری تورکیا هاوڵاتیە ئاسایەکانیشیان خستە بەر پەلامارەکانی کۆنترا رەگەزپەرەستەکان و لە کاتی کۆمەڵکوژیەکانی دژی عەلەویەکاندا، وەکو ئەوەی 'تووڕەیی موسولمانان لە دژی عەلەویەکان' پیشاندران. بەم تاکتیکە هەوڵیاندا عەلەویەکان لە ناو هێڵی رەگەزپەرەستیدا بهێڵنەوە و بۆ ئامانجە جیاوازەکانیان بەکاریان بهێنن.
ئێستاش ئەم رێکخراوە بکوژەی کە ناوی ئاکەپە-مەهەپەیە کە گەیشتووەتە دەسەڵات و هەموو رۆژێک لە دژی گەلانی تورکیا وەکو سێواس و چۆروم کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. زیهنیەتی سەنتێزی تورک-ئیسلامی بە لێخۆشبوونی بکوژانی سێواس و بە بەخشینی پۆستی ئەندام پەرلەمان و وەزیر بۆ پارێزەرانی بکوژان، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە نوێنەرایەتی کام هێڵە دەکەن.
ئێمە جارێکی دیکە دەمانەوێت بڵێین لە کۆچگری تا سێواس، هەموو کۆمەڵکوژیەکانی دژی عەلەویەکان، خاوەنی زیهنیەت و سەنتێزی تورک-ئیسلامین. سەنتێزی تورک-ئیسلامی کە پەرە بەو هزرەی دەدات، داگیرکاری و قڕکاریە و هێرش و پەلامارەکانی خۆی گواستووەتە بۆ دەرەوەی وڵاتیش. ئاکەپە-مەهەپە وەک دیارە، لە رۆژئاوا و باکور-رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی گەل و بڕواکان کۆمەڵکوژی گەورەتر ئەنجام دەدات. ئەگەر رێگری لەو هێرش و پەلامارانە نەکرێت، مەترسی ئەوە دروست دەبێت کە قڕکردنێکی وەها ئەنجام بدات کە لە مێژوودا رووی نەداوە. بۆیە یادکردنەوەی ئەو کەسانەی لە سێواس و سەرتاسەری خاکی ئانادۆل کۆمەڵکوژ کران، بە واتای گەورەکردنی تێکۆشانی لەناوبردنی دەسەڵات و دەوڵەتی فاشیست و قڕکەر دێت. بەم بۆنەیەوە دەمانەوێت جارێکیتر جەخت بکەینەوە کە رێگریکردن لە دروستبوونی کۆمەڵکوژی نوێ، بە تێکۆشانی یەکگرتووی هێزە دیمۆکراسیەکان دەبێت.
کۆمەڵکوژی سێواس لە سەردەمێکی وەهادا بەڕێوە چوو کە گەلانی تورکیا شان بە شانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، لەسەر بنەمای یەکێتی دیمۆکراتیک دەستیان بە تێکۆشانی هاوبەش کرد. لەم رووەوە کۆمەڵکوژی سێواس، ئەو هەوڵە تێکدەرە بوو، کە ویستی رێگری بکات لە هاوکاری نێوان تێکۆشانی ئازادی کوردستان و هێزە دیمۆکراتەکانی تورکیا. ئەم پەیامەشیان بە کۆمەڵکوژکردنی چالاکترین بەشی کۆمەڵگا، بە کۆمەڵکوژکردنی عەلەویەکان، دایان بە گوێی گەلانی تورکیادا، بۆیە کۆمەڵکوژی و فشارەکانی سەر عەلەویەکان، لە رووی جەوهەریەوە هێرشێکی توندە لە دژی دیمۆکراسی تورکیا. ئەم هێرشە لە ماوەی رێکەوتنی نێوان ئاکەپە و مەهەپەدا بەفراوانتر بووە و بەردەوامیشە. ئاشکرا بوو، ئەوەی رێگەی خۆش کرد کە چەتەکانی داعش هێرش بکەنە سەر عەلەوی و کورد و عەرەب و مەسیحیەکان، ئاکەپە و مەهەپە بوون. لە ناوخۆ هێرش و فشار و دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی کورد و عەلەوی و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان، لە دەرەوەش بە هێرشە داگیرکەریەکانیان بۆ سەر گەلانی کورد و عەرەب، بەردەوامی دەدەن بە قۆناغی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس. ئەو شوێنەی ئەو هێزانەی خاوەنی زیهنیەت و سەنتێزی تورک-ئیسلام دەگەنە یەک، ئەو ئاستەیە کە هەڕەشە لە بڕوا و گەلانی ناوچەکە دەکرێت.
دەبێت بە تایبەت عەلەویەکان و بە گشتی هێزە ئۆپۆزیسیۆن و دیمۆکراتەکانی تورکیا بە بۆنەی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس، ئەو راستیە باشتر ببینن و لە دژی ئەمە دەست بە تێکۆشان بکەن. بە بۆنەی ئەم یادکردنەوەیە، دەمانەوێت جارێکی دیکە بڵێین، ئەو هەڵوێستانەی کە تێکۆشانی دیمۆکراسی و خۆڕاگری دژ بە فاشیزم لاواز دەکات کە دەبێتە هۆی بە قانونیکردنی فاشیزم زۆر مەترسیدارە، بەڵام دەتوانرێت بە هەڵبژارتن ئەو دەسەڵاتە فاشیزمە لەناو ببرێت. ئەمەش بەو واتایە دێت کە لە دژی فاشیزم، تێکۆشانێکی ئایدولوجی، سیاسی، سەربازی و کلتوری بە هەموو شێوەیەک شەرعی و پێویستە. راستترین و دروستترین وڵام بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی دیمۆکراسی، بەم شێوەیە دەبێت.
بۆ یادکردنەوە ئەو کەسانەی لە ٢ی تەموزی ١٩٩٣ لە سێواس کۆمەڵکوژ کران، ئەرکی هەموو کەسێکی دیمۆکرات و وڵاتپارێزە، بە تایبەت ئەرکی عەلەویەکانە کە بە تێکۆشانیان، بۆ ئەو کەسانە ببن بە وڵام. ئێمە لەو بڕوایەداین کە عەلەویەکان هێزی کۆمەڵایەتی و سیاسیان زیاتر بەرێکخستن دەکەن و دەبنە وڵام بۆ یادکردنەوەی شەهیدان. لەم سەردەمەدا لە دژی فاشیزم بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی دیمۆکراسی، ئێمە لەو بڕوایەداین کە بەڕیوەبەرانی بزوتنەوە دیمۆکراتەکانی عەلەویەکان و رێکخراوەکانیان، بەرپرسیارێتی مێژوویان جێبەجێ دەکەن. ئێمە دەڵێین، رێکخراوەکانی عەلەوی، وەکو ئەو یەکێتیەی بۆ یادکردنەوەی سێواس دروستی دەکەن، کاتێک گوڕا بۆ هاوکار و پاڵپشتی تێکۆشانی هێزە دیمۆکراسیەکانی کوردستان و تورکیا، ئەو کاتە وڵامێکی بەهێز دەدەنە سێواس. بە بۆنەی یادی ٢ی تەموز ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی عەلەویەکان دەکەن کە بە پێی رێگا راستەکەیان کە بڕوایان پێیەتی، لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوێستێکی توند و کاریگەر بنوێنن. بەم هەستەوە جارێکی دیکە یادی شەهیدانی سێواس و چۆروم دەکەینەوە و بەڵێنیش دەدەین کە بە خۆڕاگریمان، ئاواتەکانیان بەدی دێنین."
ز.ش