کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ دەرکردنی سوپای تورک لە باشور بەفراوان دەبێت

کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ دەرکردنی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشوری کوردستان رۆژ بە رۆژ لە بەرفراوانبووندایە.

رێکخراوەکانی گەنجان لە سلێمانی و رانیە و کەرکوک و هەلەبجە بە مەبەستی دەرکردنی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە خاکی باشوری کوردستان و عێراق، کەمپینێکیان بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا دەستپێکردووە. گەنجان، مال بە ماڵ، کۆڵان بە کۆڵان، دوکان بە دوکان دەگەڕێن و ئیمزا کۆدەکەنەوە و لە لایەن هاوڵاتیانەوە بە گەرمی پێشوازی دەکرێن و هاوکات لە دژی داگیرکەری بۆچوونیان دەخەنە روو.

کەرکوک

ئەندامانی گەنجانی وڵاتپارێز لە ناو بازاری شاری کەرکوک دەستیان بە کۆکردنەوەی ئیمزا کردووە. بەر لە دەستپێکردنی کەمپینەکە، حسێن مستەفا بە ناوی گەنجامی وڵاتپارێزەوە قسەی کرد و وتی:" ئێمە وەکو گەنجانی وڵاتپارێز بە مەبەستی دەرخستنی داگیرکەرانی تورک، دەستیمان بە کەمپینی کردنەوەی ئیمزا کردووە. ئێمە قبوڵی ناکەین کە خاکەکەمان داگیر بکرێت."

رانیە

لە چەندین شوێنی رانیە، گەنجان دەستیان بە کۆکردنەوەی ئیمزا کردووە. لەم بارەیەوە سامان ئەحمەد ئەندامی گەنجامی وڵاتپارێز وتی:"ئێمە بەم رێگەیە نارەزایەتی خۆمان دەردەبڕین. فاشیەکانی تورکیا، هێرش دەکەنە سەر کەسانی مەدەنی. ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم و عێراق دەکەین کۆتایی بەو داگیرکەریە بهێنن. ئێمە وەکو گەنجانی باشوری کوردستان هێرش و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک قبوڵ ناکەین. بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو کەسێک دەکەین کە وەکو ئەرکێکی نیشتمانی دەنگیان بەرز بکەنەوە."

گەنجان لە چەند ناوچەیەکی وەکو چوارقورنە، پشتدەر و بتوین بە گشتی کەمپینەکەیان بەڕێوە برد و ئیمزایان کۆکردەوە. کەمپینەکە لە لایەن هاوڵاتیانەوە زۆر بە گەرمی پێشوازی کرا. لە کاتی کۆکردنەوەی ئیمزادا، پێشمەرگەیەکی دێرین وتی:"کاتی خۆی تێکۆشانمان کرد و راپەڕین. ئێستا بە هۆی داگیرکەری دەوڵەتی تورک نە دەتوانین لە شارەکان و نە لە گوندەکان، بە ئارامی بژین."

هەلەبجە

لە ناوەندی شاری هەلەبجەش کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا بەڕێوە چوو. لەو شارەش پێشوازیەکی گەرم لە کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا کرا.

سلێمانی

گەنجانی وڵاتپارێز لە ناوچەکانی وەکو عەربەت و شارباژێر و بازیان و تەکیە و مێرگەپان کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزایان دەستپێکرد.

گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە رۆژی یادکرنەوەی شەهید زیلاندا لە قەندیل بە دروشمی "بۆ کوردستانی ئازاد و سەربەخۆ، فاشیزم و داگیرکاری بروخێنە" هەنگاوی سەفەربەریی حەفتانینیان راگەیاند. ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چوارچۆڤەی ئەو هەنگاوەدا، دەستیان بە کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا کرد.

ساڵی ٢٠١١ش گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە باشوری کوردستان بۆ دەرکردنی هێزە داگیرکەرەکانی تورک لە باشوری کوردستان و عێراقی ملیونێک ئیمزایان کۆ کردبووە.

کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا لەسەر مالپەری Change.org –یش دەستی پێکردووە.

ز.ش