کەمپەینێکى نوێ بۆ کردنەدەرەوەى سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان دەستیپێکرد

کەمپەینێکى نوێی ئیمزا کۆکردنەوە بۆ کردنە دەرەوەى سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان بە پێشەنگایەتیی رێکخراوی ژیانەوەى گەنجان لە ماڵپەڕی جیهانیی چەینج دۆت ئۆرگ بە ناونیشانی "بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ فاشیزم و داگیرکاری بڕووخێنە" دەستیپێکرد.

کەمپەینێکى نوێی ئیمزا کۆکردنەوە بۆ کردنە دەرەوەى سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان بە پێشەنگایەتیی رێکخراوی ژیانەوەى گەنجان لە ماڵپەڕی جیهانیی چەینج دۆت ئۆرگ بە ناونیشانی "بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ فاشیزم و داگیرکاری بڕووخێنە" دەستیپێکرد.

کەمپیەنەکە لەلایەن رێکخراوی ژیانەوەى گەنجان لە ماڵپەڕی جیهانیی چەینج دۆت ئۆرگ دەستیپێکردووە. کەمپینەکە رووی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق و ئەنجوومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.

ئامانجی کەمپینەکە کردەوەى سوپای تورکی  داگیرکەرە لە باشووری کوردستان و دروستکردنی ناوچەى دژە فڕین لە ئاسمانی هەرێم و عێراق بە رووی فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیادا. تۆش دەتوانیت بە ئیمزایەک بەشداری بکەیت لەو هەڵمەتەدا دەنگت بخەیتە پاڵ دەنگی ئازادیخوازانی کوردستان بۆ کردنەدەرەوەى سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان و قەدەغەى ئاسمانی هەرێم و عێراق بۆ فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا.

دەقی راگەیاندراوەکە و لینکی کەمپینەکە بۆ واژۆکردن

'بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ فاشیزم و داگیرکاری بڕووخێنە'

بۆ بەرێزان

نەتەوەیەکگرتوەکان

ئەنجومەنی نوینەرانی ئیراق

پەرلەمانی هەریمی کوردستان

ئەنجومەنی وەزیرانی ئیراق

ئەنجومەنی وەزیرانی هەریمی کوردستان

ئیمە وەک (ریکخراوی ژیانەوەی گەنجان) کەمپینیکمان راگەیاندوە لە پێناوی رێگەگرتن لە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و ئێراق. داوادەکەین:

 ١_ بە زوترین کات بنکە و بارەگا سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ئیراق دەربکریت. دەربارەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١١ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بۆ دەرکردنی هەموو بنکە و بارەگا سەربازییەکانی سوپای تورکیا، بەڵام نەکەوتۆتە واری کردارییەوە. داوادەکەین ئەم بڕیارە بەزووترین کات جێبەجێ بکرێت.

٢_دروستکردنی هێڵی دژەفڕینی ئاسمانی بۆ رێگەگرتن لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان و ئێراقدا.

کلیک بکە بۆ تۆمارکردنی ناوت و بەشداریکردنت لە کەمپینەکەدا

ژ.ت