گه‌ریلا چالاكییه‌كانی برده نێو شاره‌كانی توركیا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه گه‌ریلاكانیان له شاری گیره‌سوون-ی توركیا چالاكییان ئه‌نجامداوه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه گه‌ریلاكانیان له شاری گیره‌سوون-ی توركیا چالاكییان ئه‌نجامداوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا شاری گیره‌سوون-ی توركیا و شاری به‌دلیس و وانی باكووری كوردستان بڵاوكرده‌وه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه گه‌ریلاكانیان له ناوچه‌ی چاناكچی سه‌ر به شاری گیره‌سوون-ی توركیا چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له به‌دلیس سه‌ربازێك و له وان ٢ كۆنترا (ئه‌ندامی هێزێكی سه‌ر به سوپای توركیا) كوژران.
له ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
گیره‌سوون
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئۆزان و شه‌هید ڕۆزا-دا، ڕێكه‌وتی ٩ی ئایار\١٩ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ٣ له نزیك ناوچه‌ی چاناكچیی سه‌ر به گیره‌سوون له دژی ٢ بورجی تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان چالاكییان ئه‌نجامدا و هه‌ردوو بورجه‌كه تێكدران. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد له ناوچه‌كه. هێزه‌كانی ئێمه كاتژمێر ٧ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌و چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بوویه‌وه. ئۆپه‌راسیۆن هه‌مان ڕۆژ به‌بێ ئه‌نجامی كۆتایی پێهات.
به‌دلیس
٩ی ئایار\١٩ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێڕ ١٥، هێزه‌كانمان له گردی ڕادار-ی هه‌رێمی شێخ جووما-ی به‌دلیس له دژی یه‌كینه‌یه‌كی نهێنیی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌شیان بریندار بوو.
وان
١٣ی مارس كاتژمێر ١٨:٤٥، یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه له گه‌ڕه‌كی شابانیه له ناوچه‌ی ئه‌دره‌میت-ی وان كۆنترایه‌كیان به ناوی «مه‌تین ئه‌رتاش» به سزا گه‌یاند كه ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی داگیركه‌ر كاری ده‌كرد، به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌بوو و كاری سیخووڕی ده‌كرد.
١٧ی مارس كاتژمێر ٢١:٠٠، هێزه‌كانمان له گه‌ڕه‌كی حاجی به‌كر له ناوه‌ندی شاری وان، كۆنترایه‌كی دیكه‌یان به ناوی «فوئات كلاڤووز» به سزا گه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كاری ده‌كرد و پارێزگاری له كۆمه‌ڵێك كۆنترای دیكه ده‌كرد.
s.m