گوندێکی عەین عیسا تۆپباران کرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا گوندێکی ناوچەی عەین عیسای تۆپبارانکرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا گوندێکی ناوچەی عەین عیسای تۆپبارانکرد.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە ناوچەکەوە بەدەستمان گەیشتوون، لە کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی هۆشانی سەر بە عەین عیسای تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا زەوی و زاری ناوچەکە ئاگری گرت.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک ناوچە جیا جیاکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکات. بە تایبەت لە چەند مانگی رابردووەوە تا ئێستا زەوی و زاری خەڵکی ناوچەکە دەسووتێنرێت و داهات و داغل و دانی هاوڵاتیان کە سەرەکیترین داهاتیانە، دەکرێتە ئامانج.
ز.ش