'گەریلا ئەرک و بەرپرسیاری مێژوویی خۆی جێبەجێ دەکات'

فەرمان بۆتان فەرماندە لەناو هەپەگەدا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک حسابی ئەوە دەکات ئەگەر بتوانێت حەفتانین بگرێت، هەموو باشووری کوردستان کۆنتڕۆڵ دەکات و وتی، ئەوان بە مۆڕاڵ و ئیرادەیەکی گەورەوە بەرگری دەکەن و دەست لە هیچ شوێنێک هەڵناگرن.

فەرمان بۆتان فەرماندە لەناو هەپەگەدا لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر حەفتانین و بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا بۆ ستێرک تی ڤی قسەی کرد. فەرمان بۆتان ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک حەفتانین وەک دەرگای سەرەکی باشووری کوردستان دەبینێت و وتی،" ئەگەر بتوانێت حەفتانین بەدەست بهێنێت، دەتوانێت هەموو باشووری کوردستان بەدەست بهێنێت. گەریلا ٤٠ ساڵە لە حەفتانینە. ئەگەر نەتوانێت لە حەفتانین ئەنجام بەدەست بهێنێت، لە هیچ دەڤەرێکی تر ئەنجام بەدەستناهێنێت و ناتوانێت هەرێمی ئارام دروست بکات."

چوار جار هەوڵیاندا سەرباز جێگیر بکەن، نەیانتوانی

بۆتان باسی ئەوەی کرد کە هێرشی سەر حەفتانین بەشێکە لە پلانی گەورە و دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە خواکورک، گرێ سپی و سەرێکانی دووبارە بکاتەوە. فەرماندەر فەرمان بۆتان تیشکی خستە سەر ئەوەی، لەگەڵ ئەوەی لە هێرشەکاندا تەکنیکی پێشکەوتوو بەکاردەهێنرێت، بەڵام گەریلا بە چالاکی گەورە بەرخۆدان دەکات و وتی،"ئەو تەکنیکەی کە لە هیچ شوێنێک بەکارنەهاتووە، لێرە بەکاری دەهێنێت. لە شەوێدا ٥٠ هەرێمی بۆردومان کرد و دواتر بە هەلیکۆپتەر هێرشیان کرد. دواتر هەوڵیاندا بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەرباز دابەزێنن، بەڵام هەموو کاتێکیش گەریلا دەستوەردانی کرد. سوپای تورک پێشبینی بەرخۆدانێکی بەم شێوەیەی نەدەکرد و سەری سووڕماوە. هەر کاتێک بیەوێت سەرباز جێگیر بکات، ڕووبەڕووی گورزی گەورەی ئێمە دەبێتەوە. چوار جار هەوڵیدا سەرباز لە سەر گردی شەهید ئادار و خانتوور دابەزێنن، بەڵام نەیانتوانی و دواتر بە بەکارهێنانی تەکنیک سەربازیان دابەزاند."

فەرماندە بۆتان وتی، ٤٠ ساڵە لەدژی سوپای تورک شەڕ دەکەن، دەزانن هێزی زەمینیان چۆنە و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا،"ئێمە دەیانناسین و ئەوانیش ئێمە دەناسن... هەر کەسێک هاتبێتە سنووری حەفتانین و هاوکاری دەوڵەتی تورک بکات، دەبێتە ئامانجی ئێمە. ئێمە جارێکیتر هوشداری بە جاشەکان دەدەین، دەستیان بە خوێنی ڕۆڵەی ئەم وڵاتە سوور نەکەن. پەکەکە ٤٠ ساڵە سەری دانەنەواندووە و لە ئێستا بەدواوەش هەر وا دەمێنێتەوە. ئێمە فیداکاری گەلی خۆمانین."

بەرخۆدان بەردەوامە، ئێمە دەست هەڵناگرین

بۆتان باسی ئەوەشی کرد کە دەوڵەتی تورک بێ کوژراوێکی زۆر نەیتوانیوە بگاتە سەر هیچ گردێک و وتی،"هەموو گوندەکانیان چۆڵ کرد. ژن، منداڵ و خەڵکی مەدەنی دەکوژن. ئایا تەکنیکە پێشکەوتووەکەیان ناتوانێت گەل و گەریلا جیابکاتەوە؟ بەڵی جیای دەکاتەوە، بەڵام لێی دەدات و جیاوازی ناکات. ئەوانەی شەهید بوون بە بەرخۆدانێکی گەورەوە و ئیرادەیەکی بەهێزەوە شەهید بوون. بەرخۆدان وەک میراسێک بۆمان بەجێ ماوە. دۆخی هەرێمەکە لە ئێستادا باشە. لە خانتوور شەڕ بەردەوامە. هەموو ڕۆژێک چالاکی ئەنجامدەدرێن. لە دووپشک چالاکی ئەنجام دەدرێن. لە شەشدارا بەرخۆدانێکی گەورە هەیە. بەرخۆدان بەردەوام دەبێت. ئێمە دەست لە حەفتانین هەڵناگرین."

ورەی گەریلا زۆر بەرزە

فەرمان بۆتان وەبیریهێنایەوە کە دووەم گەورەترین هێزی ناتۆ هەموو تەکنەلۆژیا  و هێزەکەی بەکارهێناوە، بەڵام هێزەکانی گەریلا بە مۆڕاڵ و ئیرادەیەکی گەورەوە بەرخۆدان دەکەن و وتی،"شتێکی ئاسان نییە، ٥٠ جار هەرێمێک بۆردومان دەکات، بەڵام زیانمان پێناگات. بەرخۆدانی گەورە بەردەوامە. ورەمان بەرزە. لەبەرئەوەی گەریلا ئەمە دەبینێت کە سوپای تورک بێ تەکنیک ناتوانێت یەک هەنگاویش بنێت. ئێمە ئاگاداری ئەو ڕاستیەین و بینیمان."

ف.ق