گەریلاکانی هەپەگە لە دژی هیرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر هەرێمەکانی خواکوڕک و برادۆست لە سەنگەرەکانیاندا لە چیای خواکورک بەرگریى دەکەن، رایانگەیاند کە هەرچەند بارودۆخەکە سەخت بێت، بەڵام ئەوان خاوەنى ورەیەکى بەرزى بەرگری و شەڕکردنن.
گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' دلشێر شەنگالی و بروسک دەنیز دژ بە داگیرکەران لە هەرێمەکانی خواکورک و برادۆست خەبات دەکەن. ئەو دوو گەریلایە جەختیان کردەوە، لە زستانەوە کە هێرشە داگیرکارییەکان دەستیانپێکردووە، تیکۆشانێکی بە شکۆ لەلایەن گەریلاوە بەڕێوەدەچێت.
لەو بارەیەوە دلشێر شەنگالی و بروسک دەنیز بۆ ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF) قسەیان کرد.
خاوەنی ورەی پۆڵایینە
ماوەی ٣ ساڵە دڵشیر شەنگالیی گەریلایە و باس لەوە دەکات کە ئامانجی تورکیا داگیرکردنی تەواوی خاکی باشووری کوردستانە و رایگەیاند "هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی خواکورک و برادۆست بەردەوامن، لەبەرامبەردا ئێمەی گەریلاش خاوەنی ورەی پۆلآینین".
شەنگالیی ئاشکراشیکرد، تورکیای داگیرکەر ژیانیان لە گوندنشینانی هەرێمەکە تاڵ کردووە و دەیانەویت بە زۆری زۆرداری بیانکەن بە سیخوڕ.
دڵشێر شەنگالیی وتیشی "سوپای تورکیا سەری لێشێواوە و نازانن چۆن بەرخۆدانی بێ وێنەی هەرێمی برادۆست لەناو ببەن، بۆیە لەهەوڵی لێدانى خەندەق دان و دەیانەویت بارەگا و کەمپیش دروست بکەن. بەتایبەتی لە گوندی بەرمیزە و بە گشتیی لە گوندەکانی تری هەرێمەکە، سوپای تورکیا گوندنشینان کۆدەکەنەوە و پێیان دەڵێن "تا رۆژی ئەمڕۆ پشتیوانی پەکەکەتان دەکرد، بەڵام لە ئێستا بەدواوە ئیدی نابێت پشتیوانی ئەوان بکەن، قەدەغەیە بڕۆنە کوێستانەکان. هەروەها لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانتان لە چیا و لاپاڵەکاندا قەدەغەیە، هەرکەسێک بڕواتە ئەو هەرێمە دەبێتە ئامانجی سوپاکەمان".
گەریلا شەنگالیی راشیگەیاند، سوپای داگیرکەری تورکیا بە گوندشینان دەڵێن "ئەگەر ئێوە جێگە و شوێنی گەریلا نیشانی ئێمە بدەن و لەگەڵ ئێمە کار بکەن، ئێمەش هاوکاریی ئێوە دەکەین".
لەهەر هەلومەرجێکدا ئێمە خاوەنی هێزی شەڕکەرین
گەریلای هەپەگە بروسک دەنیز دەستنیشانی کرد، لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا کە لە مانگەکانی زستانەوە دەستیان پێکردووە، بەرخۆدانی بە شکۆ دەکەن.
وتیشی "لە ١١ی ئادارەوە تا ٥ی نیسان، گەریلا قۆناغی خۆپاراستنی تێپەراندووە و دەربازی شەڕێکی نوێ بووە.
گەریلا دەنیز باسى ئەوەشیکرد، لە هەر هەلومەرجێکدا رووبەڕووی داگیرکاری و چەوسانەوە دەبنەوە و خاوەنی هێز و ورەی بڕیاردانی شەڕن.
دەربارەی ئەو کەسانەى هاوکاریی هێزەکانی دوژمن دەکەن، دەنیز جەختی لەوە کردەوە، ئەوانەی هاوکاریى دوژمن دەکەن و تێکەڵ بە خیانەت بوون، زوو یان درەنگ دەبێت باجەکەى بدەن.
ر.م