"گەلی سێرت لە ٢٤ی حوزەیراندا کردەوەکانی ئاکەپە لەبیرناکەن"

هەدەپە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەلبژاردندا لە شاری سێرت سەردانی دوکانداران و کاسبکاران و پیشەوەران دەکات.

هەدەپە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەلبژاردندا لە شاری سێرت سەردانی دوکانداران و کاسبکاران و پیشەوەران دەکات.

کارو خەباتی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران / ٣ی پووشپەڕ بە بەهێزی بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا سەردانی گەل،ناوبازار وماڵان دەکرێت، بنکەی هەڵبژاردن دەکرێتەوە و بڵاڤۆک و برۆشور بڵاو دەکرێتەوە. یەکێک لەو شارانەی کە کاری بەرفراوانی تێدا دەکریت شاری سێرتە. هەدەپە بە جۆش و پێشوازیی گەلەوە بە ناو کۆڵان وشەقامەکاندا دەگەڕێن.

پارلمانتاری شاری وان بەدیعە ئوزگۆکچە ئەرتان و ئەندامی مەجلیسی هەدەپە  حوڕیەت کایتار بەشدارییان لە سەردانەکەی ناو شاری سێرتدا کرد. حوڕیەت کایتار دەربارەی کارو خەبات لە سێرت زانیاری بڵاو کردەوە.

کایتار ئاماژەی بە لایەنگری گەل لە هەدەپە و پاڵێوراویى سەرۆک کۆماریی سەڵاحەدین دەمیرتاش کرد و وتی "جۆش و خاوەندارێتیی گەل بە بەراورد بە هەڵبژاردنی ١ی تەشرینی دووەمی ٢٠١٥ / گەڵاڕێزان، زۆر زیاترە."

کایتار ئاماژەی بە هاوپەیمانییە دواکەوتووانەکەی ئاکەپە و مەهەپە کرد  و وتی "بە ڕای من گەلی سێرت لە واتای ئەو ڕێککەوتنەی ئاکەپە و مەهەپە تێگەیشتوون. کاتێک کە بابەتەکە لەسەر دژایەتیی داخوازییەکانی گەلی کورد بێت، ئەوان دەبنە یەک، گەلەکەمان  ئەوە باش دەبینێت و یەکێتیی نەتەوەیی و هاوپەیمانیی گەلانی بن دەست بە تاکە ڕیگەی چارەسەری دەبینن."

کایتار لەسەر پەیوەندیى گەلی کورد و عەرەب لە سێرت ڕوونی کردەوە، کە سیستەم دیواری لە نێوان گەلاندا دروستکردووە و وتی "ئەو دیوارە دەتوانێت تێکبدرێت."

دەربارەی جیاوازیی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران / ٣ی پووشپەڕ و ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ / ١٧ی جۆزەردان، کایتار ئەوەشى وت "کۆتایی هاتن بە پرۆسەی چارەسەری و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکان، کە بە هاوکاری سیستم ئەنجامدران و داگیرکردنی عەفرین لەم دواییانەدا، ڕێگەی بۆ هزرێکی نەتەوەیی لەناو کورداندا خۆش کرد. بێگومان ئەو هزرە کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنەکان دەبێت. بەو هزر و تێگەیشتنەوە بەروە پیری هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران / ٣ی پووشپەڕ دەڕۆین."

ر.م