گەنجانی بناری قەندیل: ئامادەین بەشداری لە سەفەربەریی حەفتانین دا بکەین

گەنجانی بناری قەندیل هەڵوێستی خۆیان لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک خستەڕوو و رایانگەیاند، ئامادەن بەشداری لە هەڵمەتی سەفەربەریی حەفتانین دا بکەن.

گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە ٣٠ی حوزەیران لە قەندیل بە دروشمی "بۆ کوردستانی ئازاد و سەربەخۆ فاشیزم و داگیرکەریی بڕووخێنە" هەڵمەتی سەفەربەریی حەفتانینی راگەیاند. دوای راگەیاندنی هەڵمەتەکە ژنانی گەنجی تێکۆشەر رایانگەیاند، دەستیان بە کەمپەینی کۆکردنەوەى ئیمزا کردووە بۆ کردنەدەرەوەى سوپای تورک لە خاکی باشووری کوردستان.

لەو چوارچێوەیەدا گەنجانی بناری قەندیل کۆبوونەوە و بە خوێندنەوەى راگەیاندراوێک لەلایەن بەهێز فەقێ ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێزە، هەڵوێستی خۆیان لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک خستەڕوو و رایانگەیاند، ئامادەن بەشداری لە هەڵمەتى سەفەربەریی حەفتانین دا بکەن.

لە راگەیاندراوکەدا هاتووە:

"ئێمە وەک گەنجانی بناری قەندیل هێرشەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر قەندیل و هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکەین. رایدەگەیەنین، هێرشەکانیان قبوڵ ناکرێن. بە هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتى تورک ژیان لە قەندیل و لەسەر سنوور زۆر قورس بووە.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر رایگەیاندووە، کە بنکە و بارەگاکانی پەکەکە بۆردومان دەکەین، بەڵام ئامانجیان داگیرکردنی باشووری کوردستان و هاووڵاتییانی مەدەنییە. لە هێرشەکانیاندا نە هاووڵاتیی مەدەنی و نە پەکەکە لە یەک جیاناکەنەوە و هێرش دەکاتە سەر هەموو شوێنێک و هەموو کەسێک. لەمدواییانەداش ئەوە زۆر بە روونی بە هێرشەکانیانەوە دیار بووە.

ئێمە وەک گەنجانی بناری قەندیل بەشدرای لە کەمپەینی کردنەدەوەرى سوپای تورک لە خاکی باشووری کوردستاندا و عێراق دا دەکەین.

هاوکات بۆ هەڵمەتی سەفەربەریی حەفتانین رایدەگەیەنین، بە هەموو هێز و بڕوای خۆمانەوە هەموو شتێکى پێویست دەکەین لە دژی داگیرکەریی تورک لە حەفتانین و بۆ ئەوەش ئامادەین".

ژ.ت