لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە لە لایەن یەکینەکانی تۆڵەی شەهید عەلیشێر کۆنیا و ساڤاش ئامەدەوە بڵاوکراوەتەوە باسی ئەوە دەکرێت:
"٢٦ی حوزەیران لە گەڕەکی سکەندەر پاشای سووری ئامەد لەدژی پۆلیسی داگیرکەری تورک کە بنکەی تەندروستی پێشوویان کردووە بە بارەگەیان بە چەکی تاکەکەسی و تەقەمەنی چالاکیان ئەنجامداوە. لە شەڕدا ژمارەیەک پۆلیس کوژراون، بەڵام ژمارەیان ئاشکرا نەبووە.
٢٦ی حوزەیران لە فلکەی ئینۆنۆی دەریێ چیای سووری ئامەد، لەدژی پۆلیس و پارێزوانانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە شارەوانی سووریان داگیرکرووە و قەیومیان لە جێگەیان داناوە، بە چەک و بە بۆمب چالاکی ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا پۆلیسێک و پارێزوانێکی تورک برینداربوون."
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە چالاکی بۆ یادکردنەوەی سینان گونەش شەڕڤانی بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان ئەنجامدراوە."
ف.ق