یەکێتى بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی سەردانى بەغدا دەکات
ئەمڕۆ شاندێک لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان 'ی.ن.ک' دەگەنە بەغداد و بەمەبەستی پێکهێنانی هاوپەیمانیی دەست بە دانوستان دەکەن.

شاندەکە بە سەرۆکایەتیی مەلا بەختیار کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئەمڕۆ دەچێتە بەغداد و بە مەبەستی پێکهێنانی هاوپەیمانیی دەست بە دانوستان دەکەن.
سەردانی شاندەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، شاندەکە لەگەڵ پارتە سیاسیەکان و هاوپەیمانێتیەکاندا کۆدەبێتەوە.
لەلایەکی ترەوە و پێش دوو ڕۆژ، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان 'پ.د.ک'یش بەهەمان مەبەست خۆیان گەیاندە بەغداد.
شاندی 'پ.د.ک' دوێنێ لە بەغداد لەگەڵ موقتەدا سەدر و هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای نوری مالکی و عەمار حەکیم سەرۆکی لیستی حیکمە کۆبوویەوە.
ر.م