کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
زیلان ڤەژین: دەبێت خاوەنداری لە بەها هاوبەشەکانی ئەم شۆڕشە بکەین
هاوسەرۆکی پەژاک: دەبێت گەلانی ئێران بتوانن چارەسەری دیموکراتیک بە گوێرەی هەموو کێشەکانی گەلانی ئێران وەک پێودانگێگ دەستنیشان بکەن. رۆحێکی یەکگرتوو لەناو هەموو گەلانی ئازەری، عەرەب، بەلوچ، فارس و کورد سازبکرێت. -
هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئایاری ئاشکرا کرد
هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئایاری ئاشکرا کرد. سوپای تورکی داگیرکەر لە زەوی و ئاسمانەوە بە سەدان جار بۆردومانی سەنگەرەکانی بەرخودانی کرد. لە شەڕدا ٥٤ داگیرکەر کوژران. ١٣ گەریلا شەهیدبوون. -
'وەک چۆن تائێستا دوژمنمان وەستاندووە، لەئێستا بەدواوەش سەردەکەوین'
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان رایگەیاند، لەسەردەمی نوێدا بە دیموکراسی و ئازادییەوە تێکۆشانی مافی سروشتی گەل گەشتر دەبێت و وتی، "وەک چۆن تائێستا دوژمنمان وەستاندووە، لەئێستا بەدواوەش سەردەکەوین". -
شەنگال بۆردوومان کرا
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری تورک ناوەندی قەزای شەنگالی بۆردوومان کرد. -
داگیرکەران بێ پسانەوە هێرش دەکەن، گەریلا خۆیان دەپارێزن
سوپای تورکی داگیرکەر ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٤٤ جاریش بە کاتیوشا و تانک گۆڕەپانەکانی گەریلای بۆردومان کرد. لە ئەنجامی وەڵام و بەرپەرچدانەوەی گەریلا بۆ هێرشەکان ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. -
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی گەریلای یەژاستار سیبەل چەلیک (تاڤین تێکۆشین)ی ئاشکرا کرد کە لە بەستا شەهیدبووە و رایگەیاند، "هەموو کات بەو تایبەتمەندییە ناوازانەی خۆی یادی دەکرێتەوە و پێشەنگایەتی تێکۆشانمان دەکات". -
قەرەسوو: دیکتاتۆرەکان چۆن دەکەون ئەردۆغانیش وەها دەکەوێت
مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، تێکۆشان لە دژی فاشیزم بە تەنها تێکۆشانی هەڵبژاردن نییە و وتی، "ئەردۆغانیش وەک دیکتاتۆرەکانی تری جیهان دەکەوێت". -
بەرخودانی کامپی مەخمور لە ١٣هەمین ڕۆژدایە
دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی مەخمور ماوەی ١٣ ڕۆژە لە بەرامبەر گوشار و گەمارۆکان بەرەنگاری دەکەین. سەربازانی عێراق هێشتا لە دەوری کامپەکەدان. -
بنەماڵەی شەنیاشار لە لە ٨٠٠ەمین رۆژی چالاکییەکەیاندا کۆنفرانسی رۆژنامەوانیان سازکرد
ئێشکگریی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار لە رحا پێیناوەتە ٨٠٠ەمین رۆژ. بنەماڵەی شەنیاشار جارێکیتر جەختیان لەوەکردەوە کە تا جێبەجێکردن و چەسپاندنی دادپەروەری بەشێوەی پێداگرانە درێژە بە تێکۆشانەکەیان دەدەن. -
دادگای فیدراڵی عێراق: درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕۆژی سێشەممە بڕیاریدا لەسەر نادەستووریبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان. -
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد کە لە بەستا شەهیدبوون و لەو بارەوە رایگەیاند، "سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵانمان شەڕگەر و رێنجبەر و هەروەها سەرەخۆشی لە گەڵی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین". -
بەهۆی ئەوەی بە کوردی باسی نەخۆشیەکەی کرد نەیانهێشت چارەسەر پزیشکی بۆ رۆژنامەوانێک بکرێت
رۆژنامەوانی زیندانی زەینەل بوڵوت تەنیا لەبەر ئەوەی بە کوردی باسی نەخۆشیەکەی خۆی کردبوو، سەربازەکان رێگرییان کرد چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت. -
کەژەکە: هەڵبژاردن ڕەوا نییە و ئۆپەراسیۆنێکی ڕژێمە
دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٨ی ئایار لە تورکیا ڕایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە ئەو هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و ڕەوا نەبوو. ئەوە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ڕژێمی شەڕی تایبەتە". -
نەپەگە: ٢٠هەمین ساڵی هەڵمەتی ١ی حوزەیران پیرۆز بێت
ناوەندی پاراستنی گەل ١٩هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ۱ی حوزەیرانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، "لە ٢٠هەمین ساڵیادی هەڵمەتەکەماندا، ئیمە سەرکەوتن بۆ ڕێبەر ئاپۆ، بۆ شەڕڤانانی ئازادی، کە ڕێپێوانی ئێمە بۆ ئازادی پێکدەهێنن، بۆ گەلەکەمان و هێزەکانی بەرخۆدان دەخوازین." -
خەڵکی مەخمور ۱۲ ڕۆژە ڕێگە نادەن کامپەکەیان گەمارۆ بدرێت
بەرخۆدانی دانیشتوانی کامپی مەخمور لە دژی گەمارۆدانی کامپەکەیان لە ۱۲هەمین ڕۆژیدایە. سەربازانی عێراقیش هێشتا لە دەوروبەری کامپەکەدان. -
"رۆڵەکانی ئێوە بۆ خاکەکەیان شەڕ دەکەن کەچی ئێوە رۆڵەکانی خۆتان شەهید دەکەن"
گەریلای هێزەکانی یەژاستار ئەڤریم نودا سەبارەت بە دەستپێشخەریی بنەماڵە و عەشیرەکانی کورد بۆ هاوکاری دوژمن و شەڕ لەبەرامبەر گەریلا بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد. ئەڤریم نودا بە ئاماژە کردن بە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دوژمن بانگەوازی بۆ بنەماڵەکەی .... -
بنەماڵەی شەنیاشار: تێکۆشان کلیلی دادپەروەرییە
بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامن لەسەر چالاکیی ئێشکگرتنی دادپەروەری، سڵاو دەنێرن بۆ ئەوانەی لەبەرامبەر ستەم بێدەنگ نابن و دەڵێن: «تێکۆشان کلیلی دادپەروەرییە». -
هۊلێرەنە ناڕەزایی کرێکارا وەردەواما
چن ڕوۋېوەن سەرەمڕە وېنیشاندای کرێکارا عەلوەو هۊلێری وەردەواما و واوەی ڕاو موسڵیشا_گېرتۊ. -
لە هەولێر ناڕەزایەتیی کرێکاران بەردەوامە
چەند ڕۆژێکە لەسەر یەک خۆپیشاندانی کرێکارانی عەلوەی هەولێر بەردەوامە و دووبارە ڕێگەی موسڵ_دەگرن. -
فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق هێرشەکانی سەر کامپی مەخموری شەرمەزار کرد
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق، بە توندی هێرش و ئابلۆقەی سەر کامپی مەخموور شەرمەزار دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە پەنابەران کراونەتە کارتێکی سیاسی بۆ ڕازیکردنی دڵی حکومەتی فاشیستی تورک. -
هەپەگە: سوپای تورکی داگیرکەر ١٣٣ جار هێرشی ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای ١٢٧ جار بە کاتیوشا، هاوەن و تانک، شەش جاریس بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرد. -
گۆرانیبێژ خەلیل مەحمود بووەتە سەرچاوەی ورە بۆ بەرخودانی مەخمور
گۆرانیبێژ خەلیل مەحمود بە گۆرانی و دەنگە خۆشەکەی لە چادری بەرخۆدانی مەخموردا بووە بە سەرچاوەی هێز و ورەی گەل، کە لە دژی گەمارۆدانی کامپەکەیان، تەلبەندکردن و خەندەق لێدان لە بەرخوداندان. -
لەبارەی ئەشکەنجەدانەوە لە سەندیکای پارێزەرانی جۆلەمێرگ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
سەندیکای پارێزەرانی جۆلەمێرگ سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەشکەنجە لەلایەن پۆلیسەوە لە گەڤەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد لێپرسینەوەی کاریگەر ئەنجام بدرێت. -
لە هەموو لایەکەوە لە دژی گەمارۆدان بەرخودان دەکرێت!
لە چادری بەرخۆدان لە مەخمور، لە لایەکەوە بەرخۆدان و لە لایەکی دیکەوە بە ژیانی کۆمیناڵ پشتیوانی لە چالاکوانان دەکریت. لە چادرەکەکاندا، دایکەان خواردنی ڕۆژانە بۆ چالاکوانان ئامادە دەکەن. -
لە شەنگال بومەلەرزە ڕوویدا
بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٧ لە باشوری قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا ڕوویدا.