کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گەنجانی باشوور ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان ئەندامانی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە کردنەوەی ئاگر، ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد. -
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شارەکانی ئەوروپا پیرۆزکرا
لە شارەکانی ئەوروپا ئاهەنگەکانی ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەردەوامن. -
٤٣ هونەرمەند سروودێکیان بۆ پەکەکە وتەوە
بەبۆنەی ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە سروودێکی تایبەت ئامادەکرا. هۆزان ئەمەکچی تێکست و موزیکی بۆ ئامادەکردووە و ٤٣ هونەرمەند پێکەوە سروودەکەیان وتەوە. -
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، لە کەمپی مەخموور پیرۆزکرا
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخموور) بەبۆنەی ٢٧ی تشرینی دووەم ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوەندی کەلتوری و هونەری مەخموور چالاکی پیرۆزبایی ئەنجامدرا. -
ئاوازی چیا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کلیپێکی بڵاوکردەوە
گروپی موزیکی ئاوازی چیا بەبۆنەی ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە. -
پۆلیس لە وان هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە و لە بارەگەکەدا دروشمی ئیسلامییان نووسی
پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە وان و دەستیان بەسەر کەلوپەلی ناو بارەگاکەدا گرت و هەڵکوتەرەکان لە بارەگەکەدا نووسیوییان "سەلاموعەلەیکوم، ئێمە هاتین". -
كۆمیتەی ئازادی ئۆجالان لە باشووری كوردستان: پەکەکە مافیەتی لە هەموو کوردستاندا تێکۆشان بکات
کۆمیتەى ئازادیی ئۆجالان – باشووری کوردستان بە بۆنەى ٤٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
عەبدوڵا ئۆجالان بە بۆنەى دامەزراندنی پەکەکەوە: هەر لە سەرەتاوە دەمانزانی سەردەکەوین
عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دامەزراندنی پەکەکە دەشوبهێنێت بە کۆبوونەوەی ١٢ حەوارییەکەى عیسا و لەبارەی نهێنیی پەکەکەوە دەڵێت، "دوای خەونی هەرزان ناکەوێت. بەڵێنی پرستیژ و بەرژەوەندیی کەسی بە هیچ ئەندامێکی خۆی نادات". -
گەنجانی وڵاتپارێز لە زانکۆی قەڵادزێ ستاندێکی کتێبیان دانا
گروپێک لە گەنجانی وڵاتپارێز بە بۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە بەردەم زانکۆی قەڵادزێ ستاندێکیان بۆ کتێبەکانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ساکینە جانسز (سارا) و شەهید شیرین ئەلەمهوری دانا. -
گەنجانی ئێزدخان دەستیان بە چالاکیی قەڵغانی زیندوو کرد
یەکێتی گەنجانی ئێزدی و یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی لەدژی هەوڵەکان بۆ داگیرکردنی ناوچەکەیان، ئەمڕۆ لە شەنگال دەستیان بە چالاکی قەڵغانی زیندوو کرد و جەخت دەکەنەوە هەتا ئەو کاتەی مەترسییەکان لەسەر شەنگال کۆتایی دێت ئەوان لەسەر پێ دەبن. -
سلێمانی شارێکی نوێی پڕ لە وزە
سلێمانی یەكێکە لە نوێترین شارەکانی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا شارێکە پڕە لە وزە و چالاکیی ڕۆشنبیریی وڵاتپاریزی و هونەری. -
قەرەیلان: ئیدی رژێم لە لێواری هەڵوەشان و رووخاندایە
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، شەڕ لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە گەیشتوەتە ئاستێکی گرنگ. راشیگەیاند، "قوربانیمان دا و دەیشیدەین، بەڵام رژێم گەیشتووەتە لێواری هەڵوەشان. دەبێت ئیدی ئەوە بزانرێت، ئێمە دەتوانین رژێم بڕووخێنین". -
پەژاک: رۆژههڵاتی ناوەڕاست و جیهان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بە پەکەکە یە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەى ٤٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە راگەیاند، رۆژههڵاتی ناوەڕاست و جیهان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بە پەکەکە یە. -
ئەنجومەنی عەشایەری شەنگال: هیچ ڕێککەوتنێک بەبێ ڕەزامەندی خەڵکی شەنگال قبوڵناکرێت
ئەنجومەنی عەشیرەتەکانی شەنگال، لەگەڵ سەرۆک عەشیرەت و ڕیش سپیەکانی ئێزیدیەکان بەیەکەوە داوایان لە حکومەتی عێراق کرد، کە کێشەکانیان لەگەڵ یەبەشە و مەجلیسی خۆسەری دیموکراتی شەنگال (مەخەدەشە)چارەسەربکەن. -
ژنانی کەرکوک یادی ئەو ژنانەیان کردەوە کە کوژراون
لە کەرکوک یادی ٤٤ ژن کرایەوە کە لە ماوەی ١١ مانگی رابردوودا کوژراون. -
لە سلێمانی بەبۆنەی ٢٥ نۆڤەمبەرەوە چالاکی ئەنجامدرا
لە باخی گشتی شاری سلێمانی، لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و لە چوارچێوەی کەمپەینی “یەکڕیزیی ژنان دژی توندوتیژیی و داگیرکاری گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا. -
کەجەکە: سەختیەکان بۆ پەکەکە هۆکاری تێکۆشانە
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پەکەکە داستانی ژیانەوەیە و بۆ پەکەکە سەختی واتای نییە و سەختیەکان بۆ پەکەکە هۆکاری تێکۆشانە. -
کۆدار: پێویستە کۆمەڵگا لەدژی توندوتیژی سەر ژنان تێکۆشان بەهێزتر بکات
کۆدار ڕایگەیاند، پێویستە هەموو کۆمەڵگا بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان سەفەربەر ببێت، سوێندمان دووبارە دەکەینەوە کە زیاتر لە ڕابردوو، شێوازی تێکۆشانمان بەرامبەر عەقڵیەتی ڕەگەزپەرستی پیاوسالار قووڵ بکەینەوە و پەرەی پێبدەین. -
ژنانی مەخموور بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕێپێوانیان ئەنجامدا
ژنانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێپێوانیان ئەنجامدا. -
پەدەکە بە دوای گێرەشێوێنی و کاری تێکدەرانەوەیە
هێزەکانی پەدەکە سێگۆشەی حاحی ئومەران، چۆمان و بەگۆڤا، فاتیفا و بریفکایان تێپەڕاند و دەرباسی ناوچەی کانی ماسی بوون. -
کاڵکان: ئێمە هێشتا بە جۆش و خرۆشین و خاوەن بڕیاری خۆمانین
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، ئەوان بە هیوای بەدەستخستنی سەرکەوتنی گەورەتر پێ دەنێنە ٤٣هەمین ساڵیادەوە و وتی:" ئێمە هێشتا بە جۆش و خرۆشین و خاوەن بڕیاری خۆمانین. بێگومان سەردەکەوین." -
راگهیاندنى ئهنجامنامهى كۆنفڕانسى راوێژ بۆ پهرهپێدانى دیالۆگى ناوخۆیى
لەسەر بانگەوازی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان و بە بەشداری زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە نوێنەری حزبەکان و سیاسەتمەدار و کەسایەتی کاریگەری ناو کۆمەڵگا کۆنفڕانسی راوێژ بۆ پەرەپێدانی دیالۆگی ناوخۆیی بەڕێوەچوو. -
عێراق هێزی ڕەوانەی شەنگال کرد
سوپای عێراق هێزی رەوانەی شەنگال کرد و لە چیای کۆڵکی ڕۆژئاوای شەنگال جێگیرکران. -
لە سلێمانی لەدژی پیلانگێڕی سەر شەنگال گردبوونەویەک ڕێکخرا
لەدژی پیلانگێڕیی نوێی حکومەتی عێراق و پەدەکە لە دژی گەلی ئێزیدی، لە سلێمانی گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەڕێوەچوو و تێیدا داواکرا “ئیرادە و خۆسەری شەنگال بە بنەما بگیرێت و شەنگال نەکەنە قوربانی سیاسەتی هەڵە”. -
کەبەدەهە: ئێمە خاوەنی شۆڕشی ژنانین
نەبەدەهە بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئێمە خاوەنی شۆڕشی ژنانین."