کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
"دەبێت بە خێرایی داوای زیندانیانی مانگرتوو قبوڵ بکرێت"
حەبیب ئەکسیک پەرلەمانتاری هەدەپە داوایکرد، بە خێرایی داوای زیندانیانی مانگرتووە بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قبوڵ بکرێت. -
زیندانیان لە وانیش لەدژی گۆشەگیری دەستیان بە مانگرتن کرد
لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ٧ زیندانی لە زیندانی وان، ٤ رۆژە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. -
گەلی شەنگال لەدژی پەیمانی پەدەکە و بەغدا، پشتگیری خۆیان بۆ ئاسایشی ئیزیدخان پیشاندا
ئێزدیانی شەنگال لەدژی پەیمانی نێوان بەغدا و پەدەکە لەسەر شەنگال و بە ئامانجی دەربڕینی پشتگیری بۆ ئاسایشی ئێزیدخان دەستیان بە چالاکی ئیشکگری کرد. چالاکیەکە ٣ رۆژە بەردەوامە. -
گەنجانی باشور،خۆمان بە ھاورێگەی زیندانیانی مانگرتوی ئازادیی دەزانین
ئەمرۆ ئەنجومەنی گەنجانی ولاتپارێزی کوردستان لە سلیمانی لە بەرامبەر ھێرشە داگیرکاریەکانی دەولەتی تورک و پەدەکە وحکومەتی عێراقی بۆ سەر شەنگال و ھاوکات بۆ پشتیوانی کردنی مانگرتوانی زیندانەکانی دەوڵەتی تورک بەیاننامەیەکیان بلاوکردەوە . -
قەرەیلان ٢٧ی تشرینی دووەم ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکەى لە گەریلاکان پیرۆز کرد
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە بۆ گەریلا تیڤی قسەى کرد و ساڵی ٤٣هەمینی پەکەکەی لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و گەریلا و هەموان پیرۆز کرد. -
موعەزەز ئۆرهان: ئامانجی هێرشەکان کۆتایهێنانە بە خەباتی هەدەپە
موعەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری هەدەپەى وان رایگەیاند، ئامانجی ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسیی، کە بەبێ راوەستان نزیکەى هەزار و ٦٠٠ (نزیکەى ٥ ساڵ) رۆژە بەردەوامییان هەیە، بۆ ئەوەیە کۆتایی بە خەباتی هەدەپە بهێنن، بەڵام ناتوانن لەو ئامانجەیاندا سەر بکەون. -
ژنانی گەنج لە دژی گۆشەگیری وێنەکانی ئۆجالانیان هەڵواسی
بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ژنانی گەنج لە شارۆچکەى پێنجوێن وێنەکانی ئۆجالانیان لە شەقەکان و بە دیوارەکاندا هەڵواسی. -
مەبیا – دەر سەردانی گوڕستانە تێکدراوەکانی کرد
کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەتدا (مەبیا – دەر / MEBYA-DER) رایگەیاند، دەیانەوێت بە تێکدانی گۆڕستانەکان کۆمەڵگە یادگەی خۆی لە دەست بدات و لە جەوهەری خۆی دایببڕن. -
یەکینەکانی تۆڵە لە وان ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سوورێ، لە وان لەدژی هێزەکانی ئاکەپە و مەهەپە ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامدا. -
کەرکوک، گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە هەڵمەتێکدا قەڵای کەرکوکیان پاککردەوە
کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری کەرکوک هەڵمەتێکی پاککردنەوەیان ئەنجامدا بۆ پاککردنەوەی قەڵای کەرکوک. -
ژنانی تەڤگەری ئازادیی و کۆمیتەی شەهیدان سەردانی گڵکۆی بڵێسە عومەر
شاندێکی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، سەردانی خانەوادە و گڵکۆی بڵێسە عومەر-یان کرد لە شارۆچکەی ڕانیە-ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین و تاجە گوڵینەیان لەسەر گڵکۆکەی دانا. -
پۆستەری ئۆجالان لە هامبۆرگ هەڵواسرا
بەمەبەستی ئاماژەدان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا پۆستەری ئۆجالان هەڵقاسرا. -
هەپەگە لەبارەی بۆردومانی زاپ و ئاڤاشین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک زاپ و ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. -
هەپەگە یادی شەهیدانی سێرتی کردەوە
هەپەگە یادی دوو شەهیدی بەناوەکانی ئاگیت پرسووس و زنار راپەرین کردەوە کە لە ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٠دا لە دەڤەری گەلی بۆمباتی سەر بە ناوچەی شێروانی سێرت شەهید بوون. -
بەبیانووی قەدەغەوە، لە ٤٦ گوندی بەدلیس قەدەغە راگەیەنرا
بەبیانووی ئەوەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دەست بە ئۆپەرسیۆن دەکات، لە ٤٦ گوندی پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان قەدەغە راگەیەنرا. -
لە وان ١٤٧٤ رۆژە هەموو چالاکیەک قەدەغەیە
پارێزگاری وان 'قەدەغەی' ١٥ رۆژی تر درێژکردەوە. -
پەدەکە لە سنووری قەسرێ و وەرتێ خاڵێ نوێی سەربازی دروست دەکات
پەدەکە هێزێکی نوێی سەربازییان رەوانەى چۆمان و رەواندوز کرد و لە سنووری وەرتێ و قەسری دەستیان بە دروستکردنی خاڵی نوێی سەربازی کردووە. -
کۆمیتەى هاوبەشی کەنەکە و یەکێتیی پەرلەمانتاران: خەبات بۆ یەکێتیی ناوخۆیی بەردەوامە
کۆمیتەی هاوبەشی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و یەکێتی پەرلەمانتاران بۆ پەرەپێدانی دیالۆگی ناوخۆیی رایگەیاند، کار بۆ فراوانکردنی کۆمیتەى وتوێژەکان دەکەن. -
دەوڵەتی تورک سیاسەتمەدارێکی کوردی لە شرنەخ زیندانیکرد
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا لە شرنەخ و ناوچەکانیدا و لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٢٣ سیاسەتمەدار دەستگیرکران. چەند کەس لە دەستگیرکراوەکان رەوانەى دادگا کران و سزای زیندانیکردن بەسەر یەکیکیاندا سەپێنرا. -
چالاکیی شەنگالییەکان بەردەوامیی هەیە
شەنگالییەکان بەردەوامن لەسەر چالاکییەکانیان بۆ ئیدانەکردنی رێککەوتنی نێوان عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە). -
دادگای تورک سوکایەتیکردن بە لەیلا گیوڤەنی بە تاوان نەزانی
دادگای دەوڵەتی تورک بڕیاریدا لێکۆڵینەوە و لەو ٢٣ کەس نەکرێت، کە سوکایەتییان بە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) کردبوو. -
بومەلەرزە لە سێرت؛ رێگای سێرت – بەدلیس داخرا
لە سێرت بومەلەرزە روویدا و زیان بە ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی گوندی عەیندەرێ گەیشتووە. بەشێک لە شاخەکە هەرەسی کردووە و داڕووخاوەتە سەر رێگای سێرت – بەدلیس و بەو هۆیەوە رێگاکە داخراوە. -
لە سێرت بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا
لە ناوچەى مسرج لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا. -
ئەمجارە پۆلیسی تورک لە جۆلەمێرگ ٢ کەسی بریندار کرد
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ بە پاساوی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە یەکێک لە شەقامەکانی واندا چەکیان بەکارهێنا و تەقەیان لە هاووڵاتیان کرد و ٢ کەسیان بریندار کرد. -
لە ئامەد چالاکی بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتوو بەڕێوەچوو
ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە لە ئامەد بۆ پشتیوانیکردن لە زیندانیانی مانگرتوو رێپێوانێکیان رێکخست.