کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تەرمی شەهید حەمید کارتال گەریلای هەپەگە بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید حەمید کارتال کە لە جۆلەمێرگ شەهید بوو، لە شاری فارقین بەخاک سپێردرا. -
سلێمانی: پانکارتی 'پەکەکە لە باشور میوان نیە، پەکەکە گەلە، گەلیش لێرەیە' هەڵواسرا
لە شاری سلێمانی ژنانی گەنجی باشوری کوردستان پانکارتێکیان بە نووسینی 'پەکەکە لە باشور میوان نیە، پەکەکە گەلە، گەلیش لێرەیە' هەڵواسی. -
تەرمی گەریلا ئاجار لە وان بەخاکسپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە لەیلا ئاجار کە لە شەڕێکدا لە جۆلەمێرگ شەهید ببوو و دوای ٢ مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە لە وان لەژێر گەمارۆی پۆلیسی تورک بەخاکسپێردرا. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی برادۆستی بۆردومان کرد
هەلیکۆپتەرەکانی شەڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی هەرێمی برادۆستی بۆردومان کرد. -
گەنجانی باشوور لەدژی داگیرکەری ستاندنیان دانا
ئەندامانی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاروچکەی رانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی باشووری کوردستان لەدژی هێرشی داگیرکەری و هەوڵەکانی شەرخواز و تێکدەرانەی پەدەکە ستاندیان دانا و لەبارەی داگیرکەری بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە. -
کەنەکە لە دژی داگیرکاری لەگەڵ چالاک و ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی کۆبوویەوە
شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان-کەنەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمد قەرموس هاوسەرۆکی کەنەکە لەدژی داگیرکاری بە مەبەستی ڕاوێژ لەگەل کۆمەڵیک لە چالاک و ڕۆشنبیرانی سلێمانی کۆبوویەوە. -
گەریلا TV دیمەنی چالاکیەکەی دژی قەرەقۆڵی گرێی بڵاو کردەوە
گەریلا TV دیمەنی چالاکیەکەی دژی قەرەقۆڵی گرێی لە ناوچەی چەلێ بڵاو کردەوە کە گەریلاکان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا ئەنجامدابوو. -
کاڵکان: لە لێواری لەناوچووندان
دوران کالکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕیوەبەری پەکەکە تیشکی خستە سەر کاریگەری کەوتنی ترەمپ لەسەر ئەردۆغان و وتی:" ئەمە ئاشکرای دەکات کە ئەردۆغان تا چەند پشتیوانی ئیدارەی ترەمپی وەرگرتووە. تەیب زۆری نەماوە بکەوێت." -
قەرەیلان: قەلای زوڵم لە لێواری ڕووخاندایە -٢-
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە بەرخۆدانی بێوەستان لەدژی رژێمی داگیرکەر و قڕکەر هەنگاو بەرەو دواوە نانێت و وتی، " قەلای زوڵم لاواز بووە و لە لێواری ڕووخاندایە." -
دانیشتنی دادگای کوشتنی کەمال کورکوت دەستیپێکرد
کەمال کورکوت خوێندکاری کورد لە پیرۆزبایی نەورزۆی ٢٠١٧ لە ئامەد لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا، دانیشتنی دادگایکردنی پۆلیسی بکوژ ی.ش لە رێوشوێنی ئەمنیی تونددا دەستیپێکرد. -
کرۆکی کێشەکانی نێوان پارتی و بەغداد دەستورە
کرۆکی کێشەکانی نێوان پارتی دێموکراتی کوردستان (پەدەکە) و بەغداد دەستورە، بەڵام پەدەکە لادانە دەستورەیەکانی خۆی وەک خەباتی نەتەوەیی بە کورد دەفرۆشێتەوە. -
قەرەیلان: قەلای زوڵم لە لێواری ڕووخاندایە - ١ -
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە بەرخۆدانی بێوەستان لەدژی رژێمی داگیرکەر و قڕکەر هەنگاو بەرەو دواوە نانێت و وتی، " قەلای زوڵم لاواز بووە و لە لێواری ڕووخاندایە." -
شێخ عزەدین تاڵەبانی: بەعەرەبکردن لە باشووری کەرکوک بەردەوامە
شێخ عزەدین تاڵەبانی کەسایەتی کوردی ناوچەی داقوقی باشووری کەرکوک هۆشداری دەدات لە بەردەوامی بەعەرەبکردنی ناوچەکانی باشووری کەرکوک. -
ڕێکخراوەکان و لایەنە سیاسیەکانی کەرکوک دژی شەری کورد بە کورد گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا
لە کەرکوک بەسەرپەرشتی گروپی هۆشیاری گەنجان و بە بەشداری ژمارەیەک ڕیکخراو و لایەنی سیاسی و کەسایەتی شارەکە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی شەری کورد بە کورد ئەنجامدرا. -
هەپەگە یادی ٥ گەریلای شەهیدی کردەوە کە لە هەرێمی مەتینا شەهید بوون
هەپەگە یادی ٥ گەریلای شەهیدی کردەوە کە لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠دا لە هەرێمی مەتینا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا، شەهید بوون. -
شاندێکی شەنگال لەگەڵ ڕاوێژکاری کازمی کۆبووەوە
شاندێکی خۆبەڕێوبەریی و ڕێکخستنەکانی شەنگال، لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. -
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتی تورکدا لە قلەبانی وان ١٠ کەس دەستگیرکران
جەندرمەکانی دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد ئەم بەیانییە لە ناوچەى قلەبانی وان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان و ١٠ کەسیان دەستگیرکرد. -
گەنجان لە دژی هێرشەکانی پارتی بەرەو گارە رێپێوان دەکەن
گەنجانی باشووری کوردستان لە دژی ئەگەری روودانی شەڕی براکوژی بەرەو گارە رێپێوان ئەنجام دەدەن. رێپێوانەکە رۆژی هەینی ٢٠ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات. -
سلۆڤینیا دەیەوێت کوردێک رادەستی دەوڵەتی تورک بکات
لە سلۆڤینیا وڵاتپارێزێکی کورد لە مانگی حوزەیراندا بە بیانووی ئەوەی ناوی لە لیستی سووردا هەیە، دەستگیرکرا و دواتر بە بڕیاری دادگا رەوانەی زیندان کرا. حکومەتی سلۆڤینیا دەیەویت ئەو وڵاتپارێزە رادەستی دەوڵەتی تورک بکاتەوە. -
لە کەرکوک پێشەنگایەکی شێوەکاری تایبەت بە دیموکراسی کرایەوە
لە شاری کەرکوک لەژێر دروشمی (بەرەو دیموکراسی) پێشەنگایەکی شێوەکاری بۆ کچان و کوڕانی شارەکە کرایەوە. -
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر کارگەیەکی دروستکردنی چەکیان سووتاند
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ناوچەی گەبزەی کۆجاعەلی کارگەیەکی دروستکردنی چەکیان سووتاندووە. -
ناوەندی پاراستنی گەل، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی فەرماندەیی هەرێمی سەرحەد کرد
فەرماندەیی بڕیارگای ناوەندی پاراستنی گەل، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی فەرماندەیی هەرێمی سەرحەد کرد. -
چارەنووسی ١٦ هاوڵاتی مەخموری لە زیندانەکانی پەدەکەدا نادیارە
لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە ٢٠ هاوڵاتی کامپی پەنابەرانی مەخمور لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پەدەکەوە لە هەولێر دەستگیرکراون، کە چارەنووسی ١٦ کەسیان نادیارە. -
هەپەگە: لە زاپ ٣ جار لە سوپای داگیرکەری تورک درا
هەپەگە رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک کە لە ناوچەی زاپ ئۆپڕاسیۆنی دەست پێکردبوو، ٣ چالاکی ئەنجامدران. -
دانیشتوانی ناوچەى برادۆست لە دژی شەڕ داوای دیالۆگ دەکەن
دانیشتوانی ناوچەى برادۆست لە باشووری کوردستان ناڕەزایەتییان لە دژی سیاسەتە شەڕانگێزییەکان نیشاندا و داوای دیالۆگیان لە هەموو هێزە کوردستانییەکان کرد.