کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: سوپای تورک لە هەرێمی سەرحەد شکستی هێنا
هەپەگە رایگەیاند، سوپای داگیرکەر تورک لە ٢ی تشرینی یەکەمەوە تا ٢٧ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی گلیداخی هەرێمی سەرحەت ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوانی ئەنجامدا و بۆمبی فسفۆری بەکار هێنا و جەختی کردەوە، هێزی گەریلا ئۆپڕاسیۆنەکەیان پوچەڵ کردەوە. -
دانیشتنی دادگاییکردنی یوکسەکداغ دواخرا
دانیشتنی دادگاییکردنی فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە ئێستادا بەدیل گیراوە، دواخرا. -
لە حەفتانین ژمارەیەک داگیرکەر سزادران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزی گەریلا لە چوارچێوەی جەنگی حەفتانیندا چالاکیان ئەنجامداوە و ژمارەیەک داگیرکەریان سزاداوە. -
وان: تەرمی شەهید گوڵستان شاهین گەریلای یەژا-ستار بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید گوڵستان شاهین گەریلای یەژا-ستار کە لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ سوپای داگیرکەر تورک لە شاری مێردین شەهید بوو، لە شاری وان بەخاک سپێردرا. -
زەینەب جەلالیان لە ماوەى ٦ مانگدا ٤ جار دوورخراویەوە؛ ئەمجارەیان بۆ زیندانی یەزد
زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسیی کورد، کە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە، تەنها لە ماوەى ٦ مانگی رابردوودا ٤ جار بۆ زیندانە جۆراجۆرەکانی ئێران دوورخراوەتەوە. -
"پارتی بە چ روویکەوە دێتەوە بۆ شەنگال؟"
ساڵح ئێزدین خەلۆ هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی دوهۆلیا رایگەیاند، پارتی ساڵانی ١٩٧٢ و ٢٠١٤ مەترسیی لەسەر شەنگال دروستکرد و بە هێرشەکانی ئەمدواییەى درێژە بە خیانەتەکانی دەدات. راشیگەیاند، "پارتی بە چ روویەکەوە دەیەتەوە بۆ شەنگال". -
٥٦ رێکخراوی باشووری کوردستان پەیامێکیان لەدژی شەڕی ناوخۆ بڵاوکردەوە
٥٦ رێکخراوی باشووری کوردستان لە دژی روودانی شەڕی ناوخۆ راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، نابێت رێگا بە شەڕێک بدرێت، کە تەنها دەوڵەتە فاشیست و داگیرکەرانی کوردستان قازانجی لێ دەکەن. -
ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چوارچێوەی «کەمپینی ئێمە دەڵێین نا» چالاکیان لە شارۆچکەی خورماڵ ئەنجامدا
ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شارۆچکەی خورماڵ، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کەمپینی ئێمە دەڵێین نا، چالاکییەکیان بۆ پاراستنی ژینگەی شارۆچکەکەیان ئەنجامدا. -
سەرنشینێکی پاسەکەی سلێمانی کە لە روحا وەرگەڕابوو گیانی لەدەستدا
پاسێکی گەشتیاری نێوان شاری سلێمانی باشووری کوردستان و شاری سامسوونی تورکیا لە نزیک شاری روحا وەرگەرا و کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣٠ کەس بریندار بوون. -
کەنەکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی قادری حاجی عەلی کرد
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەرەخۆشی لە خانەوادە، هەڤاڵان و دۆستانی قادری حاجی عەلی کرد. -
تەرمی دوو گەریلا رادەستی خانەوادەکانیان کرانەوە
تەرمی گوڵستان شاهین (دیرەن ئاڤەنت) و خوناڤ ئایهان (هێڤی هەرەکۆل) کە لە شەڕێکی مێردیندا شەهید ببوون و لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرابوون، ڕادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە. -
لە ئولوی فینلەندا پانکاری 'ئازادی بۆ ئۆجالان' هەڵواسرا
لە شاری ئولوی فینلەندا کوردستانیان و دۆستەکانیان لە چوارچێوەی کەمپینی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' دا پانکارتێکیان بە نووسینی ' ئازادی بۆ ئۆجالان' هەڵواسی. -
دژی هەڵگیرسانی شەڕ ٥٦ ڕێکخراو ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
دژی هەڵگیرسانی شەڕ ٥٦ ڕێکخراوی باشوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەکەن، کە پێویستە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و شەڕی ناوخۆ حەرام بکات. -
خەڵکی باشوری کوردستان ناڕازیە: ئێمە شەڕمان ناوێت
خەڵکی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان لە دژی کردەوەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کاردانەوە پیشان دەدەن کە هێزی سەربازی رەوانەی هەرێمەکانی پاراستنی میدای کردووە و دەپرسن، "بۆچی شەڕ!". -
پەدەکە بەردەوامە لە ناردنی هێزی چەکداری بۆ ناوچەکە
پەدەکە کە هەموو هەنگاوێکی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دەنێت، بەردەوامە لە گێرەشێوێنی و هەوڵە تیکدەرانەکانی. لەم چوارچیوەیەدا بنەماڵەی بارزانی بەردەوامە لە رەوانەکردنی هێزی چەکداری بۆ ناوچەکە. -
پەدەکە لە ساڵی ١٩٩١-ەوە لە دژی گەریلاکان ئۆپڕاسیۆن ئەنجام دەدات
لە ئۆپڕاسیۆنەکانی سوپای داگیرکەری تورکدا بۆ سەر باشوری کوردستان، لە ساڵی ١٩٩١-ەوە تا ساڵی ٢٠٠٠ هێزەکانی سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکەش تێیدا جێیان گرتووە کە ئامانج لێی لەناوبردنی گەریلاکانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان بووە. -
پەژاک بە بۆنەی کۆچی دوایی قادری حاجی عەلی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پەژاک بە بۆنەی کۆچی دوایی قادری حاجی عەلی کەسایەتی دیار و سیاسەتمەداری باشوری کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە. -
زۆرن ئەوانەی وەکو (مام وسو دزەیی) خیانەتی پەدەکە قەبوڵ ناکەن
مام وسو یەکێک بوو لە فەرماندەکانی پەدەکە کە لە سەردەمی خیانەتەکانی قیادە مووقەتەدا ڕەتی دەکاتەوە بەشداری بکات لەو جاشایەتیەدا، لە ئیستاشدا هەزاران فەرماندەی پێشمەرگە هەن کە نایانەوێت بەشدار بن لە شەڕی دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا. -
سوپای تورک لە دێرسم ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی دەستپێکرد
سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە گەلی ئاهپانوس و عەلی بوغازی شاری دێرسم ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی دەستپێکرد. -
قەرەسوو: ئێمە ڕێگەمان لە شەڕ گرت
قەرەسوو: هەموو فاشیستەکانی تورکیا و دەسەڵات بە چوار چاو چاوەڕێی شەڕی پەکەکە و پەدەکەن. ئایا ئەوەی دوژمن چاوەڕێی دەکات ئێمە دەیکەین؟ بەڵام پەدەکە لەسەر داوای دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئێمە بێنێتە سەر خەت. -
هاوڵاتیانی قەندیل: نابۆ شەڕی ناوخۆ بەڵێ بۆ یەکێتی نەتەوەیی
دانیشتوانی بناری قەندیل، دژی هەوڵەکانی دروستکردنی شەڕی ناوخۆ لەلایەن پەدەکە-وە ڕێپێوانیان ئەنجامدا و داوایانکرد، کە هەموو لایەک ئەزمون لەو زیانانە وەربگرێت کە کورد لە شەڕی ناوخۆدا بەری کەوتووە و جارێکی دیکە ئەو ئەزمونە تاڵە دووبارە نەکەنەوە. -
ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی هەدەپە دەستگیرکرا
موراد ئایدن ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی هەدەپە لە چەولیک دەستگیرکرا. -
هەدەپە لەبەر ئالۆزیەکانی چیای گارە بانگەوازی بۆ دیالۆگ کرد
میدحات سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ئاماژەی بە ئالۆزیەکانی باشووری کوردستان کرد و بەهۆی هێرشەکەی پەدەکەوە بۆ سەر هەرێمی گارە، بانگەوازی بۆ دیالۆگ کرد. -
قەرەسو: خۆسەری مافی ئێزدیەکانە، ئەوەی گرنگە ئەمەیە
قەرەسو رایگەیاند، ئەوەی بەسەر ئێزدیەکاندا دەسەپێنرێت نۆکەریە، بۆیە کۆمەڵگای ئێزدی بە توندی لە دژی رێکەوتنی هەوڵێر-بەغدا وەستایەوە و وتی:"خۆسەری مافی ئێزدیەکانە، ئەوەی گرنگیشە تەنها ئەمەیە." -
زەینەب جەلالیان گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار
رژێمی ئێران زیندانی سیاسی زەینەب جەلالیانی گواستەوە بۆ شوێنێکی نادیار.