کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پاژک: بێریتان ئەو گورزەیە کە بەر داگیرکەران کەوت
کۆردیناسیۆنی پاژک لە بارەی ساڵیادی شەهیدبوونی گوڵناز کاراتاش (بێریتان) راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، چالاکیەکەی هاوڕێمان بێریتان، گوازرایەوە بۆ بە سووپابوونی ژنان." -
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە بازیدی ئاگری
پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەى بازیدی ئاگری و عەبدوڵا ئەکەلیک و گیۆنول ئۆزتورک هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئەو ناوچەیەیان دەستگیر کرد. -
فەرماندەی فەوجی لالەش لە شەنگال: بە چەک لە پیش ڕێککەوتنی سەر شەنگال ڕادەوەستین
خاڵ عەلی فەرماندەی فەوجی لالەش لە شەنگال دەڵیت: "ڕێککەوتنی نێوان پارتی و بەغدا لەسەر شەنگال قەبووڵ ناکەین و ئەگەر بە زۆر بەسەرماندا بیسەپێنن ئێمە بە چەک لە ڕوویان دەوەستینەوە". -
لە شاری سێرت ١٥ ڕۆژ قەدەغە ڕاگەیەندرا
پارێزگاری سیرت بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ هەموو چالاکی و ئاهەنگێکی قەدەغە کرد. -
لە حەفتانین ٢ داگیرکەر سزادران
لە چالاکیەکی قەناسبەدەستەکانی هەپەگە / یەژاستاردا لە دەڤەری گردی دووپشکی حەفتانین لەدژی داگیرکەرانی تورک، ٢ سەرباز سزادران. -
کەجەکە بەهۆی کۆچی دوایی شێخ سەدرەدین پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشیان، دەربارەی کۆچی دوایی شێخ سەدرەدین بڵاوکردەوە و خەمباری خۆیان لەو بارەیەوە نیشاندا و ڕایانگەیاند هاوڕێ و دۆستێکی وڵاتپارێز و قەدرگرانیان لەدەستداوە. -
کەجەکە: هەردوو گەنجەکە بە زوترین کات پێویستە ئازاد بکرێن
کەجەکە لەبارەی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بەسەر ٢ گەنجی کورد ڕایگەیاند، ئەو سزایە بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت و داوای لە گەلی کورد، ڕێکخراوە دیموکراتەکان، ڕۆشنبیر و هونەرمەندان کرد، لەدژی ئەو سزایە بووەستنەوە. -
سەرۆکی شاندی شەنگال: ڕێککەوتنی شەنگال شیعە و سونەی لەگەڵ نییە و پەرلەمانیش ڕەتی دەکاتەوە
ڕێککەوتنی شەنگال، کە ئێزدییەکان بە پیلانگێری ناوی دەبەن، شیعە و سونەکانی عێراق پشتگیریی ناکەن، پەرلەمان لێ بێ ئاگایە و ڕەتی دەکاتەوە، لە ئاستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش یەکێتی پشتگیری ناکات و ئیزدیەکانیش قەبووڵی ناکەن. -
کەژەکە: شەنگال دەبێت لە لایەن شەنگالیەکانەوە بەڕێوە ببرێت
کۆردیناسیۆنی کەژەکە رایگەیاند، هێزەکانی پەدەکە کە کۆمەڵگای ئێزدیان بەجێ هێشت و رایان کرد، لە جیاتی ئەوەی داوای لێبوردن بکەن و پشتیوانی لە خۆسەری شەنگال بکەن، ئەوا لەگەڵ بەغدا رێکەوتنێکیان ئیمزا کردووە کە بە واتای قڕکردنێکی تر دێت. -
دەوڵەتی تورک دارستانەکانی ئەلکێ دەسووتێنێت
بە هۆی دەستڕێژی گولەی سەربازانی سوپای داگیرکەران کە لە بارەگای سەربازی کالەجکای هەرێمی ئەلکێوە کراوە، ئاگر بە دارستانەکانی گوندی سەتکارێ کەوتووە. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد لە دژی هێزەکانی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید نەعمان ئامەد و شەهید ساکینە جانسز لە شاری ئامەد، لە دژی هێزەکانی پۆلیسی فاشیستی تورک چالاکیان ئەنجامدا. -
سوپای داگیرکەری تورک گوندێکی کانی ماسی بوردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری گوندی گابنێرکێی سەر بە هەرێمی کانی ماسییان بوردومان کرد. -
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگاکانی هەدەپە لە ئامەد و یەنیشەهیر
پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگاکانی هەدەپە لە شاری ئامەد و یەنیشەهیری ناوچەى ئامەد. -
ڕیهام حەجۆ: عێراق و هەرێم پێیان خۆش بێت یان نا لە شەنگال لایەنی سێیەم هەیە
هاوسەرۆکی بەڕێوبەری شەنگال لە بارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان پەدەکە و عیڕاق کراوە ڕایگەیاند: "عێراق و هەرێم پێیان خۆش بێت یان نا لایەنی سێیەمین لە شەنگال هەیە و ئەوەش ئەنجومەنی دیموکراتی شەنگالە و بەڕێوبەرایەتی خۆسەرە، ناتوانن ئیرادەی ئەو ئەنجوومەنە نەهێڵن. -
عومەر ساڵح سەرۆکی پادێ: ڕێککەوتنەکەى پارتی و بەغدا لەسەر شەنگال جێبەجێ ناکرێت
عومەر ساڵح سەرۆکی پادێ لە شەنگال رایگەیاند: "تورکیا لە پشت پلانەکانی سەر شەنگالەوەیە، ئیزدیەکانی ئێستا نە ئێزدی پێش ٢٠١٤ن، هیچ ڕێککەوتنێک قەبووڵ ناکەن، کە بە رەزامەندی ئیزدیەکان نەبێت". -
یەکینەکانی تۆڵە لە چوار شار چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵە لەدژی هێزە داگیرکەرەکان و نۆکەران لە چوار شار چالاکیان ئەنجامدا. یەکینەکان ڕایانگەیاند، تا دەرکردنی سوپای داگیرکەری تورک لە کوردستان بەردەوامی بە چالاکیەکانیان دەدەن. -
١٢ کەس لە شاری گورگومی باکووری کوردستان دەستگیرکران
لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری گورگومی باکووری کوردستان ١٢ کەس دەستگیرکران. -
مامۆستایانی شەنگال ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێریان شەرمەزار کرد
دەزگای پەروەردەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی ئێزیدخان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێریان لەسەر شەنگال شەرمەزار کرد. -
هەگەپە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی دووگەریلای خەڵکی سەلماسی ڕۆژهەڵات و شڕنەخی باکوری کوردستانی ڕاگەیاند مانگی ڕابردوو لە ناوچەی سلۆپی باکوری کوردستان شەهید بوونە. -
هەپەگە: لە ئاسمانەوە گورزی گەورە لە سوپای داگیرکەری تورک درا
هەپەگە ڕایگەیاند کە یەکینەکانی پاراستنی ئاسمانی دەلال ئامەد لەناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی قەڕەقۆلی گرێ چالاکیان ئەنجامداوە. ڕاگەیەنرا کە لە چالاکیەکەدا ژمارەیەک داگیرکەر کوژراون و بریندارکراون بەڵام ژمارەیان نەزانراوە. -
لە مەڕاش ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی: ٧ کەس دەستگیرکران
لە شاری مەڕاشی باکووری کوردستان پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ٧ کەسیان دەستگیرکرد کە بەڕێوەبەرانی هەدەپەش لەناویاندان. -
پەدەکە لە ناوچەی حەفتانین-مەتینا بە دوای کاری تێکدەرانەوەیە
پەدەکە لە ناوچەی حەفتانین-مەتینا کە دوو هەرێمی گەریلان، بە دوای کاری تێکدەرانەوەیە. باس لەوە دەکرێت، هەر یەک لە سەربەست لەزگین کە شەنگالی بەجێهێشت و رایکرد و عەزیز وەیسی فەرماندەی هێزەکانی زێرەڤانی ئامادەکاری بۆ کاری تێکدەرانە دەکەن. -
شاندی ژنانی شەنگال ئەمڕۆ سەردانی یەنەکەیان کرد
لە بەردەوامی سەردانەکانی ژنانی شەنگالدا، ئەمڕۆ شاندەکە سەردانی ژنانی یەکێتیان کرد و وا بڕیاری کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ سەردانی ڕێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان بکەن. -
محەمەد ئەمین پێنجوێنی: رێکەوتنەکە بە ئاگاداری تورکیا کراوە
محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاسەتمەداری باشوری کوردستان دەڵێت، رێکەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا بە ئاگاداری تورکیا کراوە و ئامانج لە ڕێککەوتنە دوورخستنەوەی ئەو هێزانەیە، کە لەدوای داعشەوە ئێزدییەکان بۆخۆیان پێکیان هێناوە. -
"هیچ ڕێکەوتنێک بە بێ ڕەزامەندی ئێمە جێگەی قبوڵ نیە"
"شەنگال و ئێزدیەکان وەک پێشتر نین ئیستا گەل وشیارە، کەس ناتوانێت هیچ رێکەوتنێک بەسەر ئێمەدا بسەپێنێت کە ئێمە ڕەزامەندیمان لەسەری نەبێت، یەبەشە و یەژەشەمان هەیە و بەسمانە، پێوستمان بەهیچی تر نیە."