کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سلێمانی: یادی شەهیدان دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد کرایەوە
لە جێگای شەهیدبوونیان لە چیای گۆێژەی شاری سلێمانی یادی هەردوو شەهیدی سەرکردە جەمیل ئامەد و دەمهات عەگید کرایەوە. -
ناسنامەی ٣ گەریلا کە لە حەفتانین شەهید بوون، ئاشکرا کرا
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی حەفتانین شەهید بوون و رایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان خۆیان بە پێی راستیی شەڕی سەردەم ئامادە کردووە و بە تاکتیک و شێوازی پێشکەوتوو لە خۆڕاگریدان. -
گەریلا TV دیمەنی چالاکیەکەی گردی کۆردینەی سەر بە حەفتانینی بڵاو کردەوە
گەریلا TV دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکانی هەپەگەی بڵاو کردەوە کە لە ٩ی تشرینی یەکەم لە گردی کۆردینەی سەر بە هەرێمی حەفتانین لە دژی یەکەیەکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامیان دابوو. -
گەل وەڵامی پروپاگەندەکانی پەدەکە دەداتەوە
گەل وڵامی هەموو چەواشەکاری و هەڵمەتێکی ڕەشکردنی پەدەکە بەرامبەر بە پەکەکە دەدەنەوە هێرشەکانیان مایە پوچ دەکەن. -
کۆمسیۆنەکانی باشووری کەجەدەکەی ئەوروپا: نابێت سەرکوت و ئیرهاب لە دەسەڵاتی پەدەکە قبوڵ بکرێت
کۆمسیۆنەکانی باشووری کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد – ئەوروپا (کەجەدەکە - ئەوروپا) راگەیاندراوێکی لەبارەى دۆخی باشوور و دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانان لەلایەن دەسەڵاتی پەدەکەوە بڵاوکردەوە. -
فڕۆکەى جەنگی و چاودێری بە ئاسمانی مەخمور و شەنگال دا دەسوڕێنەوە
دوای رێککەوتنی هەولێر – بەغدا لەسەر شەنگال، جموجوڵی فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەى چاودێری لە ئاسمانی شەنگال و مەخموردا زیادیان کردووە. -
کەجەکە یادی دەمهات عەگید و جەمیل ئامەدی بەرز راگرت
کۆمیتەى پەیوەندییەکانی دەرەوەى کەجەکە یادی دەمهات عەگید (سەید خان ئایاز) و جەمیل ئامەد (ئەسەر ئیرماک)ی بەرز راگرت، کە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ھێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە سلێمانی شەهید بوون. -
دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ ٢٢ کەسی دەستگیرکرد
پۆلیس و سەربازانی دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە ناوەندی جۆلەمێرگ و دەورووبەریدا و لەو هەڵکوتانەدا ٢٢ کەسیان دەستگیرکرد، کە کەسانی بە تەمەن و نەخۆش و کەمئەندامیش لە ناو دەستگیرکراوەکاندان. -
کەنەکە: دەبێت شەنگال خاوەنی پێگەی خۆبەڕێوەبەر و تایبەت بێت
کەنەکە راگەیاندراوێکی لەبارەى رێککەوتنەکەى هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "هەر بڕیارێک سەبارەت بە شەنگاڵ بدرێت، پێویستە ویست و ئیرادەی شەنگاڵییەکانی تیایدا بە بنەڕەت بگیرێت". -
لە شەنگال یادی شەهیدی فەرماندە عەگید جڤیان کرایەوە
عەگید جڤیان، ئەندامی کۆنسەی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە و فەرماندەی هەرێمی بۆتان، کە لە ڕزگارکردنی ئێزدییەکان لە دەستی چەتەکانی داعش ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو، لە ١١ی ئەیلول ٢٠٢٠ لە وان شەهید بوو، لە شەنگال بە مەراسیمێک یادی کرایەوە. -
هەپەگە: لە جوودی داگیرکەرێک سزادرا
گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لە چیای چوودی لەدژی داگیرکەران دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو و چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا سەربازێکی تورک سزادرا و سەربازێکیش بریندارکرا. -
یەکینەکانی تۆڵە بۆ یادی عەگید جڤیان چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز لە وان و ئامەد لە سەربازانی تورکیاندا. لە ئێلح ئۆتۆمبێڵی دروستکردنی ڕێگای قەیوم تێکشکێنرا و راگەیەنرا، چالاکیەکان بۆ یادی عەگید جڤیان ئەنجامدراون. -
لە پەرلەمانی عێراق دەستگیرکردنی چالاکوانان لەلایەن پەدەکەوە شەرمەزارکرا
ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق لە پەرلەمانی عێراق دەستگیرکردنی چالاکوانانیان لە لایەن پەدەکەوە شەرمەزار کرد. -
ماوەی ٢٠ رۆژە تەرمی ٨ گەریلا رادەستی خانەوادەکانیان ناکرێتەوە
تەرمی ٨ گەریلای ئازادی کوردستان کە لە شاخەکانی جودی و گابار و هەرێمی بەستای شرنەخ لە کاتە جیاوازەکاندا شەهید بوون، ماوەی ٢٠ رۆژە لە پزیشکی دادوەری راگیراون و رادەستی خانەوادەکانیان ناکرێنەوە. -
با گوێی لە دەنگی باڵندەکانیش نەبێت! -٢٥-
دەوڵەتی تورک لە رۆیشتن بەرەو ساڵی ٢٠٠٨ شێوازی ئەشکەنجەی بەدەر لە عەقڵی خستەکار. بە زۆر قژی ئۆجالان کورت کرایەوە، بۆ ئەوەى باڵندەکان لەسەری نەنیشنەوە و نەخوێنن، دارەکانی دەورووبەری زیندانە تاکە کەسییەکەیان بڕییەوە. -
ئێزدییەکان لە دژی ڕێککەوتنەکەی پەدەکە و بەغدا دەست بە چالاکیی دەکەن
ڕێکخراوەکانی ئێزدیان لە ئەوروپا، بۆ شەرمەزارکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان بەرپرسانی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال، چالاکی بەرفراوان ئەنجام دەدەن. -
پارێزەرێکی مافی مرۆڤی کوردی ئێزدی لە دهۆک کوژرا
شێخ پاشا پارێزەری مافی مرۆڤ کە بە رەگەز کوردی ئێزدیە لە شاری دهۆک کوژرا. -
شاندێکی شەنگال سەردانی بەغدای کرد
شاندێک کە پێک هاتووە لە نوێنەر و بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی خۆسەریی شەنگال و چەندین سەرۆک عەشیرەت و ریشسپیەکانی شەنگال، بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرە چاوپێکەوتنێک سەردانی بەغدای پایتەختیان کرد. -
'ئەگەر تێکۆشانی گەل و گەریلا ببێت بە یەک، ئەوا سێبەری دوژمن لە کوردستان نامێنێت'
کاوە ئەڤرەن گەریلای هەپەگە رایگەیاند، بۆ ئەوەی کۆتایی بە گۆشەگیریەکەی سەر رێبەری گەلی کورد بهێنرێت، ئەوەی دەکەوێتە سەر شانیان جێبەجێی دەکەن و وتی:"ئەگەر ئێمە وەکو گەل و گەریلا بە یەکەوە تێبکۆشین، ئەوا سێبەری دوژمن لە کوردستان نامێنێت." -
بەرپرسێکی یەکێتی: رێکەوتنی شەنگال هی پارتیه نەک حکومەتی هەرێم!
غەیاس سورچی بەرپرسی پەیوەندیەکانی مەڵبەندی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە موسڵ رێکەوتنی دوولایەنەی پارتی و بەغدا لەسەر شەنگال بە پلانی وڵاتێکی دەرەکی دەبینێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە حزبەکەی پشتگیریی ئەو رێکەوتنە ناکات. -
دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان: بێوەستان خاوەنداری لە ئۆجالان بکەین
دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان دەستخۆشی لەو کەسانە کرد کە ١٠ی تشرینی یەکەم خاوەنداریان لە ئۆجالان کرد و داوای کرد چالاکیەکان بەردەوام بن. -
١ی حوزەیران و ئەشکەنجەی سپی – ٢٤
هەوڵەکانی ئۆجالان بۆ ئاشتی و چارەسەری وەک بەردێک بەر پیلانگێڕی لەناوبردن و ڕزاندنی گۆشەگیری دەوڵەتی تورک دەکەوت. تەڤگەری ئازادی کورد لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لەبەردەم بڕیارێکی نوێدا بوو. -
لە قەندیل، سمینارێک لەبارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید لەیلا ئاگری پێشکەشکرا
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- رژاک بە سمینارێک یادی شەهیدی فەرماندە لەیلا ئاگری کردەوە، ڕایگەیاند، شەهید لەیلا نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنی ئازادی کرد لە هەر چوار پارچەی کوردستان. -
نوێنەرانی ئێزدیەکان: رێکەوتنەکە بەردەوامیی فەرمانەکەیە، ئێمە قبوڵی ناکەین
نوێنەرەکانی کۆمەڵگای ئێزدی، تێشکیان خستە سەر رێکەوتنەکەی نێوان پەدەکە و حکومەتی عێراق کە لە بارەی شەنگالەوە ئیمزایان کردووە و ئەو رێکەوتنەیان وەکو "رێکەوتنی تاوانباران و خائینان" و بەردەوامی ٧٣هەمین فەرمانی سەر ئیزدیەکان پێناسە کرد. -
لە مەلەتی لە ڕۆژێکدا ٥ کەس رەوانەی زیندانکران
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی (کەجەدە) لە مەلەتی لەو کەسانەی کە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستگیرکرابوون، کەسێکیان ڕەوانەی زیندان کرا. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ کەس رەوانەی زیندانکران.