کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تەرمی ٨ گەریلا لە پزیشکی دادوەریە و ڕادەستی خانەوادەکانیان نەکراوەتەوە
تەرمی گەریلاکانی هەپەگە لە ژمارەیەک پێکداداندا شەهید بوون لە پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕنەج ڕاگیراون. تێستی دی ئێن ئەر کراوە بەڵام ڕادەست نەکراون. -
"نابێت سیناریۆ و چەواشەکارییەکانی پەدەکە هیچ کەسێک بە لاڕێدا ببات"
کۆمسیۆنەکانی باشوری کەجەدەکە-ئەوروپا لە بارەی سیناریۆ و چەواشەکارییەکانی پەدەکە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و وتی، دهبێت هەمووان بە یەکگرتوویی ناڕەزایەتی دهربڕین و نەهێڵین پلانەکانی سەرانی پارتی و میتی تورک دژ بە گەلی کورد سەرکەوتوو بن. -
کاڵکان: لە سەردەمی بەرخودانداین و لە هەموو شوێنێک پێویستی بە تێکۆشان هەیە
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە رایگەیاند، لە سەردەمی بەرخوداندان و دەبێت هەموو کەس لە هەموو شوێنێکیدا بەپێی توانایی و دەرفەت و هێزی خۆی بۆ تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە تێبکۆشێت. -
وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایش بەیانامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی بەدرۆخستەوە
وتەبێژێ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆی پێنج ئەندامی باڵای ئەنجوومەنی ئاسایش سیانیان یەکێتین و ئاگایان لەو ئۆپراسیۆنە نیە کە بەناوی ئەنجوومەنی ئاسایش بڵاوکراوەتەوە. -
قەرەیلان: پەیوەندیەکانی پەدەکە و تورکیا لە خزمەتی کورددا نین
قەرەیلان: پەیوەندیەکانی پەدەکە و تورکیا و هاوکاری هەواڵگری و پەیوەندیەکانی تر. خزمەت بە گەلی کورد ناکەن. لە ڕاستیدا خزمەت بە پەدەکەش ناکەن. -
'ناوی ئەو بەرپرسانە ئاشکرا دەکەین کە پارەیان بە گەندەڵی لە هەرێمەوە بردووەتە دەرەوە'
یوسف محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراقدا ڕایگەیاند، بهگهندهڵى و سپى کردنهوهى پاره له 25 ملیار دۆلار زیاتر پارە براوهته دهرهوهى ههرێم و وتی: "ناوی ئەو بەرپرسانە ئاشکرا دەکەین کە پارەیان بە گەندەڵی لە هەرێمەوە بردووەتە دەرەوە." -
هەپەگە لەبارەی جموجووڵی سەربازی پەدەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
هەپەگە لەبارەی ئەو هەواڵانەی کە باس لە جموجووڵی سەربازی هێزەکانی پەدەکە لە هەرێمەکانی گەریلا دەکەن لە میدیاکاندا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: "ئەو جموجووڵانەی بە ئاڕاستەی هەرێمەکانی گەریلا دەکرێن، مەترسی جددی دروست دەکەن." -
کەجەکە: پەدەکە راستیەکان دەشێوێنێت
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە رایگەیاند، پەدەکە دەستی بە شاڵاوێکی بەرفراوانی چەواشەکاری کردووە و بۆ شاردنەوەی هەموو تاوانە نەتەوەیی و سیاسیەکانی لە بەرامبەر گەلی کوردستان، دەست بۆ هەموو ئاژاوەگێری و چەواشەکارییەک دەبات. -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکانی لە گردی شەهید شیلان بڵاو کردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکەی ١٥ی ئەیلولی گەریلاکانی بڵاو کردەوە کە لە گردی شەهید شیلان لە هەرێمی حەفتانین ئەنجامیان دابوو. -
'هەنگاوی ئازادی، بە رۆحی جەنگی حەفتانین سەردەکەوێت'
"هەموو کەسێک ئەوەی بینی کە لە حەفتانین سیستمی داگیرکەران تێکشکا و بەو هێز و ئیرادەیەی هەڤاڵان لەوێ پیشانیاندا، ناسنامەی کوردیان پاراست. هەنگاوی 'کاتی ئازادیە'ش بە رۆحی جەنگی حەفتاین سەردەکەوێت." -
شێخ شەمۆ فەرماندەیەکی یەبەشە: ئێمە پشتگیری لە بڕیارەکانی گەلی خۆمان دەکەین
شێخ شەمۆ یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) دەڵێت: "گەلی ئێمەی ئێزدی هەر بڕیاریک بدات ئێمە لە پشتیانین". -
پارتی دەیەوێت هێڵی نێوان گارە و مەتینا ببڕێت
پارتی رێگای بۆ داگیرکەریی تورک کردووەتەوە و ئێستاش بۆ رەواکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، هێزەکانی خۆی بۆ هەندێک هێڵ ناردووە. پارتی ئێستا دەیەوێت هێڵی نێوان گارە و مەتینا ببڕێت. -
هێرش و سیاسەتی ئاکەپە بۆ سڕینەوەى کولتوری و رۆشنبیریی گەلی کورد
هاوکات لەگەڵ دەستگرتن بەسەر شارەوانییەکانی کوردستاندا لەلایەن ئاکەپەوە هێرشیش کرایە سەر رێکخرا و دامەزراوە کوردییەکان. لە گۆڕینی تابلۆ کوردییەکانەوە تاوەکو هێرشکردنە سەر گۆڕی گەورەکانی کورد، پەلاماری هەموو بەها و نرخەکانی گەلی کوردیان دا. -
ناوچەى گارە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکرا
ناوچەى گارە، کە دوێنێ پارتی هێزی سەربازیی بۆ رەوانەکرد، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکرا. -
لە کەرکوک یادی شەهید بێریتان بەرز ڕاگیرا
ئەنجومەنی هەریمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی بە مەراسیمێک یادی شەهید بێریتانی بەرز ڕاگرت. -
هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپراسێۆنێکیان لە خۆرهەڵاتی کەرکوک ئەنجامدا
دژ بە جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە خۆرهەڵاتی کەرکوک، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەو میحوەرە ئۆپراسێۆنێکیان ئەنجامدا. -
واژۆ دژی بڕیاری لەسێدارەدانی مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر کۆدەکرێت
ناوەندی کوردستانی ئازاد، هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی لەسێدارەدانی دوو گەنجی کورد بە ناوەکانی “مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر” ڕاگەیاند، کە بڕیاری لەسێدارەدانیان لەلایەن دادگای هەولێرەوە دراوە. -
یەژا-ستار:هێڵی بێریتان رێبازی ژیان و تێکۆشانە
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا-ستار رایگەیاند:"بانگەوازیمان بۆ هەموو گەنجان و ژنان ئەوەیە کە لە سەر هێڵی بێریتان تێبکۆشن، لە سەرتاسەری کوردستان لەسەر هێڵی بێریتان لە خۆڕاگریدابن و راپەڕینی ئازادی بگەیێننە ئامانج." -
یەکینەکانی تۆڵە لە ژمارەیەک شار چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینجە جانسز و شەهید نەعمان ئامەد لە ئامەد، ئێلح، ئەستەنبوڵ، مەرسین و وان چالاکیان ئەنجامدا. -
لە پاسور ئەو ئاگرەی هێزە تایبەتەکانی تورک بوون بە هۆکاری کەوتنەوەی، بەردەوامە
لە ناوچەی پاسوری ئامەد، هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی تورک ئاگریان لە ناوچەیەک بەردا و لەگەڵ ئەوەی ئاگرەکە لە تەشەنەسەندندایە، ریگە بە خەڵکیش نادرێت هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی بدەن. -
دوای زینی وەرتێ، پەدەکە ئەم جارە هێزەکانی خۆی رەوانەی گارێ دەکات
پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکە هێزێکی تایبەتی رەوانەی ناوچەی گارێ کردووە و بە دروستکردنی سەنگەر و بارەگای نوێ لەو ناوچەیە بە دوای کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێریدایە. -
"بێریتان پەیمان و چالاکیی سەرکەوتن بوو"
گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە یادی ٢٨هەمین ساڵیادی شەهادەتی بێریتان گەریلای پەکەکە دەکەنەوە و رایانگەیاند، بێریتان پەیمان و چالاکیی سەرکەوتن بوو. -
پارتەکانی باکوور بڕیاریاندا بۆ هەمیشەیی ڕێبکەون
هەشت پارتی باکوری کوردستان ئەندام لە “یەکڕیزیی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنەکان”، کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ڕێککەوتنەکەیان بکەن بە هەمیشەیی. -
لە ئامەد ٣ کەس دەستگیرکران
لە ئامەد پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و سەگەکانیان هێرشیان کردە سەر ئەندامانی خانەوادەکان و ٣ کەس دەستگیرکران. -
هەپەگە یادی قەندیل و کەندال شەهیدانی جۆلەمێرگی کردەوە
هەپەگە یادی قەندیل مەزلۆم (دەرسیم ئەحمەد) و کەندال ئوموت (مەرڤان ئابێ) کردەوە کە لە ١٤ی حوزەیراندا لە شەرێکدا لە دەڤەری چیای ڕەشکی جۆلەمێرگ شەهید بوون.